图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,737
图片 105,214
书籍 19,552
相关文件 97,889
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
قشڵەی کۆیە، میراتێکی لەبیر کراو و هێمایەکی مەزن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قشڵەی کۆیە، میراتێکی لەبیر کراو و هێمایەکی مەزن

قشڵەی کۆیە، میراتێکی لەبیر کراو و هێمایەکی مەزن
#قشڵەی کۆیە# ، میراتێکی لەبیر کراو و هێمایەکی مەزن

شاری #کۆیە# یەکێکە لە شارەکانی باشووری کوردستانە، کە هەم لەباری مێژووییەوە گرینگایەتیی هەیە و هەم لە سەردەمی نوێدا بە زۆر هۆ گرینگ و جێگای سەرنجە. لەو نووسینەدا ئاماژە بە چەند خاڵی گرینگ لەمەڕ کۆیەوە دەکرێ. یەکێک لە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی کۆیە هەر لە دێرزەمانەوە هەڵکەوتەی جوگرافیایی و ستراتیژێکی کۆیە بووە کە وای کردووە هەم لە مێژووی کۆن و هەم لە سەردەمی تازەدا وەک پێگەیەکی گرینگی هێزە چەکداری و سیاسییەکانی کورد پلەوپایەیەکی بەرزی هەبێ. نیشانەی ئەو پلەوپایەش هەم ئێستا و هەم لە ڕابردوودا بە سیمای شارەوە دیارن. لە ڕابردوودا یەکێک لە پێگە سەربازییەکانی پاشای گەورە بووە و لە ئیستادا بەشێکی زۆر لە شۆڕشگێڕانی کوردی باشوور و ڕۆژهەڵاتی تێدا نیشتەجێن. لەمەڕ باری مێژووییەوە زۆر هۆکار هەن و یەک لەوان دەتوانین ئاماژە بە بوونی قشڵەی کۆنی کۆیە بکەین. ئەو قەڵایەی بە قشڵەی کۆیە ناسراوە، قەڵایەکی کۆنی سەربازییە و هەموو تایبەتمەندییەکانی قەڵایەکی سەربازیی کۆنی تێدا ڕەچاو کراوە و ئێستاش هەر بەو نوێژەنکردنەوانەی لەسەری کراون وەک یەکێک لە شوێنەوارە کۆنەکانی کورد پارێزراوە و لەسەر پێ ماوە.

هەر وەک باس کراوە، قەڵا سەرەتا و لە سەدەکانی نۆیەم و دەیەمی زایینییەوە لە ئەورووپا و پاش داڕووخانی ئیمپڕاتۆری کارۆلنژی ساز کرا. لەو سەردەمەوە زەوی و زارەکان لە مابەینی وەرزێڕ و خاوەن زەوییە گەورەکاندا دابەش کرا و هەر کەس دەستی بەسەر بەشێک لە زەوییەکاندا گرت. بەڵام تەنیا دەستگرتن بەسەر زەوییەکان بۆ ئەو زەویدارانە بەس نەبوو، بەڵکوو ئەوان پێویست بوو، زەوییەکی وا کە بە دەستیان هێناوە بپارێزن. پاراستنی ئەو زەوییانە لە دەست خاوەن زەوییە جیرانەکان و هەروەها ئەوانەی بە تەمای داگیر کردنی زەوی تازەوە بوون پێویست بوو. هەر بۆیە خاوەن زەوییەکان پێویستیان بەوە بوو باڵەخانەی گەورە و خۆڕاگر، لە بەرانبەر هێرشدا ساز بکەن کە هەم ژمارێکی زۆری خەڵک تێدا جێی ببێتەوە و هەم زۆر بەشی وەک (عەمبار و جبەخانە و ... )ی تێدا بێ کە لە کاتی پێویستدا کەڵکی لێ وەربگیرێ. لە لایەکی دیکەوە لەو بینایەوە کە لەسەر بەرزایی ساز دەکرا بۆ ئەوەی بڕوانێتە زەوی و زارەکانی دەوروبەر، جۆرێک پلان دادەڕێژرا کە بەسەر هەر چواردەوریاندا زاڵ بن. ئەو قەڵایانە هەم وا ساز دەکران بۆ هێرش لەبار بن و هەم لە بەرانبەر هێرشدا خۆڕاگر بنوێنن. لە لایەکی دیکەوە ئەگەرچی قەڵاکان زیاتر وەک شوێنی چەکداری کەڵکیان لێ وەردەگیرا، بەڵام وەک ناوەندی ڕێبەرایەتی و فەرماندەرێتیش ڕۆڵیان گێڕاوە. قەڵاکانیش بە سەر دوو دەستەی قەڵاکانی شار کە لە بەرازییەکی ناو یان قەراخ شارەکان ساز دەکران و قەڵاکانی ئاوایی و دێهاتدا دابەش دەبوون. قەڵای شارەکان بۆ چاودێریی خەڵکی دەوروبەر و ڕێگاوبانەکان بوون. قەڵای ئاواییەکانیش بۆ چاودێری بەسەر بنکەی وەک ئاش و زەوی و زارە بە پیتەکان کەڵکیان لێ وەردەگیرا و لە لایەکیشەوە وەک بنکەی دەسەڵات و ژیانی خاوەن مەلیک و نەجیم زادە و ئاغاکانی ئەوسەردەم بڕەوی بوو.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content=ئەو قەڵایە دەبوو و دەبێت ببێتە شوێنێک کە شوناسی کۆنی کۆیە وەدەر بخا و وەک مۆزەخانەیەکی کولتووری کەڵکی لێ وەربگیرێ. بە تایبەت کە لە شانێکییەوە مەزار و گڵکۆی شاعیری گەورەی کورد و دانەری سروودی نیشتمانیی ئەی ڕەقیب واتە مامۆستا (یونس ڕەئووف ناسراو بە دڵدار) هەڵکەوتووە. لە لایەکیشی تۆپەکەی (وەستا ڕەجەب) دانراوە.=KTML_Quote_End=
هەر قەڵایەک دەبوو لەسەر تەپکێک، یان بەرزە جێیەک کە بەسەر هەر چواردەوری خۆیدا زاڵ بێ ساز بکرێ. جا یان ئەو تەپکە بە شێوەی سرووشتی لەنێو شارەکان و لە دێهاتەکان هەبوو و دەسەڵاتداران لەسەری قەڵایان ساز دەکرد، وەک قەڵای کۆیە لە باشووری کورستان، یان ئەو تەپکانە دەستساز بوون و بە توربێن و گۆنییە، گڵ و بەردیان بۆ دێنا و سازیان دەکرد کە پێیان دەکوت تەپکی تورب ڕێژ و بە شان و قۆڵی خەڵک ساز دەکرا و پاشان قەڵاکەی لەسەر دادەمەزرا، وەک قەڵای سەردار لە شاری #بۆکان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

پاش ساز کردنی تەپک بۆ قەڵا، پێویست بوو دەوراندەوری خەندەک لێ بدرێ تا لە کاتی هێرشدا، بەر بە دوژمن بگرێ. هەر قەڵایەک جودا لەو بەشانە، خاوەن خوانچە یان بورجەکێک بۆ چاودێری بوو. قەڵا گەورەکان لە چوار لاوە بورجێکی چاودێرییان هەبوو هەتا بتوانن بڕواننە هەموو لایەکی دەوروبەر. بورجێکێکی پاراستنیش ساز دەکرا کە دوایین هێڵی بەرگری بوو و خاوەن قەڵا یان فەرماندەی تێدا دادەنیشت. ئەو بەشەی قەڵا لە هەموو شوێنێک ئەمنیتر بوو و دوایین پێگەی قەڵاش بوو کە وە دەست دوژمن دەکەوت و تا ئەوێ وە دەست دوژمن نەکەوتبا قەڵا نەدەکەوت.

هەر قەڵایەک جگە لەوانە حەسارێکی گەورەشی هەبوو. سەربازخانە و یەختەرمەخانە و کارگەی چەک و عەمباری خواردن و خواردنەوە و چاڵی ئاو لە بەشەکانی دیکەی قەڵاکان دەهاتنە ئەژمار. وەکی سەرچاوە سەربازییەکان ئاماژەی پێ دەکەن، هەر قەڵایەک لە بەشی هاتنە ژوورەوەیدا زیاتر خەساری پێ دەگات، بۆیە بۆ ئەوەی بتوانن ئەو لایەنە لاوازەی قەڵاکان چاک کەن لەسەر دەروازەی هەموو قەڵاکان هۆدەیەک یان دوو هۆدەیان ساز دەکرد کە بە هۆدەی دەروازە ناسراوە. ئەو هۆدانە بۆیە ساز دەکران کە لەوێوە بتوانن هاموشۆکان باشتر چاودێری بکەن. چوون بەر دەرگای قەڵا خاڵێکی لەبەرچاو نییە و بە واتای نیزامیی خۆی بە خاڵی کوێر واتە خاڵێک کە لەلایەن خاوەن قەڵا و پارێزەرانییەوە نابیندرێ دەناسرێ، بۆیە لە هەر دوو لای دەروازەوە دوو هۆدەیان بۆ چاودێریی لایەکەی دیکە ساز دەکرد. لە بەشی چوونە ژوورەوەی دەروازەشدا، داڵانێک هەبوو کە میچەکەی کون کون کراوە و ئەوەش بۆئەوەیە لە کاتی هێرشدا بتوانن لەسەرەوە دەست لە دوژمن بوەشێنن. هەر قەڵایەک دیوارێکی پارێزەر یان وارشی هەیە کە دەوراندەوری قەڵاکەی لە خۆی گرتووە. دیوارەکانی قەڵا تا سێ مەتر پان و دوازدە مەتر بەرزن.

بەو تایبەتمەندییانەوە ئەگەر لە قشڵەی کۆیە بڕوانین، دەبینن زۆربەی هەرە زۆری تایبەتمەندییەکانی قەڵایەکی سەدەی نۆ و دەی زایینیی هەیە. قشڵەی کۆیە لەسەربەرزاییەک هەڵکەوتووە کە دەڕوانێتە شار و هەروەها لە لایەکیشەوە دەڕوانێتە زەوییەکانی دەوروبەری. ئەو بەرزاییە، بەرزاییەکی سرووشتییە و شوێنەواری خەندەکەکانی دەوروبەری قەڵا، ئێستاش بە چاو دەبیندرێن. جودا لەوە ڕووبەری قەڵاکە 7000 مەترە. ئەو ڕووبەرە گەورەیە بە مەبەستی چەکداری کەڵکی لێ وەرگیراوە و ئێستاش پێکهاتەی قەڵاکە ئەوەمان نیشان دەدا کە حەسار و بەشی ناوەوەی قەڵا شوێنی مەشقی سەربازی بووە. دیوار و ژوورەکانی قەڵا بە قسڵ و بەرد درووستکراوە. جودا لە هۆڵی دوورودرێژی مابەینی دیوار و حەسار کە دەشێ شوێنی حەوانەوەی سەربازان بووبێ، قشڵەی کۆیە 23 ژووری هەیە. دیوارەکانی ئەو قەڵایە ئەگەر چی بە پانیی دیواری قەڵاکانی ئەورووپا نین، بەڵام لە دیواری ئاسایی زۆر پانترن، پانیی دیوارەکانی قەڵای کۆیە 120 سانتیمەترە. هەڵکەوتەی شوێنی قەڵای کۆیە بەرزە، قەڵای کۆیە‌‌ 750 تاقی هەیە، کە پێی دەڵێن کونە مەتەرێز. لەو کونە مەتەرێزانەوە سەربازان و چەکداران چاوەدێریی وڵاتیان کردووە و بەتایبەت لە کاتی شەڕدا لەوێوە دوژمنیان ئەنگاوتووە.

لە ناوەڕاستی بەشی ڕۆژهەڵاتی قەڵاکە دوو پلیکانە هەن، کە لە ڕێگەیانەوە سەردەکەویت بۆ نهۆمی دووەم، لەو نهۆمە پێنج ژوور و سێ هەیوان هەن، هەروەها هۆڵێکی گەورەی تێدایە کە درێژییەکەی 90 مەترە و پانییەکەی شەش مەترە، کە لە سەردەمی عوسمانییەکاندا بۆ نووستن بەکارهاتووە. لە دەروازەی ڕوو بە شاری قەڵای کۆیە کە دەروازەی سەرەکی بووە، ئەو تایبەتمەندییانەی پێشتر وتمان بەرچاو دەکەوێ، چوون لە هەر دوو لای دەروازەکە هۆدەی تایبەت سازکراون بۆ چاودێریی ئەو کەسانەی دەچنە ژوورەوە.

بە گشتی یەکێک لە بینا هەرە بەرچاوەکانی کۆیە، قشڵەی کۆیەیە. ئەو قەڵایە دەبوو و دەبێت ببێتە شوێنێک کە شوناسی کۆنی کۆیە وەدەر بخا و وەک مۆزەخانەیەکی کولتووری کەڵکی لێ وەربگیرێ. بە تایبەت کە لە شانێکییەوە مەزار و گڵکۆی شاعیری گەورەی کورد و دانەری سروودی نیشتمانیی ئەی ڕەقیب واتە مامۆستا (یۆنس ڕەئووف ناسراو بە دڵدار) هەڵکەوتووە. لە لایەکیشی تۆپەکەی وەستا ڕەجەب دانراوە. ئەو تۆپەش هێمای بەرخۆدان و ڕاوەستان لە بەرانبەر دوژمن لە لایەکە و لە لایەکی دیکەوە بۆ ئەو مێژووە دوورە نیشانە و هێمای پیشەسازیی خۆماڵی بە تایبەت لە بواری چەکدارییەوەیە. ئەو دەستکارەی وەستا ڕەجەب، شان لە شان دانی کوردە لە بەرانبەر گەورەترین ئیمپڕاتۆری ئەو کاتی جیهان کە بەداخەوە زۆر کەس لە بینەرانیشی لێی بێخەبەرن.
بەداخەوە قشڵەی کۆیە کە دەبوو ببێتە یەکێک لە شوێنەکانی تایبەت بۆ لاوان و چینی نوێ و ئیمکاناتی ئەوەی تێدا ببێ لاوان لێی بمێننەوە و گەشتی لێ بکەن و وەک سەیرانگایەکی مێژوویی کەڵکی لێ وەربگرن، بێ ناز و چۆڵ دیارە.. لە هەموو شاریشدا لانی کەم من وەک ڕێبواریک تابلۆیەکی ڕێنوێنم نەدیت کە بمباتەوە سەر ڕێگای قشڵەی کۆیە، کە میراتی ڕابردووان و وەبیر هێنەرەوەی میراتی میر محەمەد میری #سۆران#ە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览165
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 27-03-2023
相关文件: 4
挂钩项目: 2
日期与活动
考古的地方
小组: 文章
Publication date: 27-03-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 11-02-2024
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on14-02-2024
此产品最近更新( شەنە بەکر ):14-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览165
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,737
图片 105,214
书籍 19,552
相关文件 97,889
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!