图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,545
图片 105,117
书籍 19,519
相关文件 97,776
Video 1,415
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و ڕێبەرایەتیی شۆڕشی کوردی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و ڕێبەرایەتیی شۆڕشی کوردی

شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و ڕێبەرایەتیی شۆڕشی کوردی
شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و ڕێبەرایەتیی شۆڕشی کوردی

دوای تێکشکان و ڕادەست بوونی بەدرخان پاشا بەشێکی زۆر لە ڕاسپێردراو و میرەکانی ژێر دەستی ئەویش دەسەڵاتیان لێ ستێندراوە و دوورخرانەوە و کوژران؛ بێ هیواییەک باڵی بەسەر تەواوی کوردستاندا کێشا. ئەگەر پێشتر لەو جوگرافیا پان و بەرینەدا دەسەڵاتێکی دادپەروارانە بەڕێوە دەچوو و وڵات تا ڕادەیەکی زۆر وەکوو سەرچاوەکان ئاماژەی پێ دەکەن هێمنایەتیی هەبوو، پاش ئەو ڕووداوە داگیرکەرانی کوردستان وەک هەمیشە ناوچەکانی ژێر حوکمڕانیی بەدرخانیان بەکاربەدەستانی خۆیان سپارد و کێبەرکێ و تاڵان و بڕۆ جێگای متمانە و دادپەروەریی گرتەوە. بەڵام تۆوێک کە بەدرخان چاندبووی بێ سەمەر نەبوو. ئەگەرچی پێکهاتەی سیستەمی فێۆدالیی کوردستان شێوابوو، پیکهاتەیەکی دیکە وردەوردە جێگای گرتەوە. سیستەمی بڕواداری و ئایینی هەر لەمێژساڵ بوو ڕەگ و ڕیشەی لە کوردستاندا بوو. لە پێشانگەنی ئەو ڕێبازە زۆر کەس هەبوون کە مێژوو ناوی هێناون بەڵام یەکێکی هەڵوارتە لەناو ئەوانەدا #شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری# بوو. ئاڵوگۆڕێک کە شێخ ‌عوبەیدوڵڵا لەو سیستەمەدا بەدیی هێنا جێگای هەڵوەستە و ئاماژەیە. شێخی نەهری بە خوێندنەوەی ئاکار و شێوە ژیانی شێخانی پێش خۆی و هەروەها پەیوەندیی دەستەڵاتی مەعنەویی ئەوان و خەڵکی کورد بەو ئاکامە گەیشتبوو سیستەمی موراد و موردیدی بەرهەمێکی جگە لە خانەقا و گۆشەگیری لێ ناکەوێتەوە و مرۆڤەکان بەجێی ئەوەی لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا ڕۆڵیان هەبێ، =KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:50%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content=یەکەم نووسراوێک کە لە ناسیۆنالیسمی کوردەوە وەک بەیاننامە لە دەستدایە، شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری ڕوو بە یەکێک لە نوێنەرانی هێزە ڕۆژاواییەکان کە هاوڕێی بووە نووسیوێتی: هەموو میر و سەرۆکەکانی کورد جا چ لە ئێران بن و چ لە عوسمانی، یەکدەنگ لەسەر ئەو بڕوایەن ناتوانن لەگەڵ ئەو حکوومەتانە کار بکەن و بەو شێوەیە ناتوانن لەگەڵ ئەوانە درێژە بە ژیانی سیاسی بدەن.=KTML_Quote_End=دەبنە کەسانی تەریکی تەرکەدونیا و لەو شێوازە لە پەیوەندیدا، ئاماژەکان بەرەو سازکردنی پەیوەندییەک لەگەڵ ماوەرا و ئاسمانەکانن. بەڵام شێخ عوبەیدوڵڵا بە تەمای دابەزاندنی ئەو پەیوەندییە بۆ سەر عەرزی بوو. واتە دەسەڵات لای ئەو نەک دەسەڵاتێکی ئایینی و بۆ پەرەدان بە دیینێکی تایبەت، بەڵکوو دەسەڵاتێک بۆ بنیاتنانی هێزێکی زەمینی بۆ نەتەوەی کورد بوو. بە واتایەکی دی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری هەوڵی دا دوو بنکەی هێزی ئایینی و نەتەوەیی ئاوێتە بکا و سەنتێزی ئەوانە وەک دەرکەوتەی سێیەم بناسێنێت و لەو ڕێیەوە بوارێک بۆ حکوومەتێکی کوردی بڕەخسێنێ. هەر بۆیە وەک ئاییندارێکی ناسیۆنالیست دەرکەوت و هەوڵەکانی لەو ڕاستەڕێیەدا چر کردەوە.

شێخانی #شەمزینان# پێیان وابوو ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە سەر شێخ (عەبدولقادری گەیلانی). ئەویش بنیاتنەری تەریقەتی قادرییە. ئەو جێگە و پێشینەیە هێزێکی یەکجار زۆری پێ بەخشیبوون. شێخ عوبەیدوڵڵا بە پێچەوانەی پێشینیان و شێخانی تەریقەت، هەوڵی دا تێکەڵ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان ببێ. ساڵی 1877 تا 1878 لە جەنگی تێکهەڵچوونەکانی ڕووس و عوسمانیدا، شێخ عوبەیدوڵڵا وێڕای دەستەیەک لە کوردەکان لە شەڕەکاندا بەشداریی کرد و بەتوندییش تێکشکا. بەڵام سەرەڕای ئەوەش دیسان لە تێکهەڵچوون و کاروباری سیاسی و چەکداری نەکشاوە و وەک ڕێبەری کوردەکان ناو و ناوبانگی دەرکرد. بەهۆی ئاکار و هەڵسوکەوتی ساکار و دڵسۆزانە و پارێزگارانەشی لەبەرچاوی گەلەکەی ڕۆڵی ڕێبەرێکی سیاسی و لە هەمان کاتدا ڕێبەر و پێغەمبەرێکی دەدیت.

جیاوازیی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری لەگەڵ باقیی شێخانی کوردی تا ئەوکات، ئەوە بوو؛ کە ئەو ماکەی نەتەوەخوازی بە بزووتنەوەکەی زیاد کرد بوو. پیاوێکی نەتەوەخواز و ڕژد بوو لەسەر کاروباری کورد و بڕوای بە سەربەخۆییی گەلەکەی بوو. شێخی نەهری دەیویست کوردستانی ژێر دەستی عوسمانی و ئێران وەسەر یەک بخا و دەوڵەتێکی یەکپارچە و یەکگرتووی لێ پیکبێنێ.
یەکەم نووسروێک کە لە ناسیۆنالیسمی کوردەوە وەک بەیاننامە لە دەستدایە، شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری ڕوو بە یەکێک لە نوێنەرانی هێزە ڕۆژاواییەکان کە هاوڕێی بووە نووسیوێتی: هەموو میر و سەرۆکەکانی کورد جا چ لە ئێران بن و چ لە عوسمانی، یەکدەنگ لەسەر ئەو بڕوایەن ناتوانن لەگەڵ ئەو حکوومەتانە کار بکەن و بەو شێوەیە ناتوانن لەگەڵ ئەوانە درێژە بە ژیانی سیاسی بدەن. دەبێت کارێک بکرێ هێزە ئەورووپییەکان ئاگاداری ئەو بابەتە ببن و توێژینەوەی لەسەر بکەن تا بزانن خەڵکی کورد خەڵکێکی جیاوازن و ...ئێمە دەمانەوێ کاروباری خۆمان بە دەست خۆمانەوە بێ.
ئەو ڕێبەرایەتیی شۆڕشی کوردەکانی لە ناوچەی #هەکاری#یەوە کە لە چوارچێوەی ئیمپڕاتۆریی عوسمانیدا هەڵکەوتبوو لە ئەستۆ گرت و لە ساڵەکانی 1879 تا 1880 هەموو ناوچەکانی نێوان گۆلی وان و گۆلی #ورمێ#ی بە هاریکاریی سەرۆک عەشیرەتە کوردەکان و یەک لەوان هەمزە ئاغای مەنگوڕ سەرۆکی عەشیرەتی مەنگوڕ و، خێڵی هەرکی خستە ژێر حوکمی خۆیەوە. وەک پێشتر ئاماژە کرا شێخ نووسینێکی بۆ هاوڕێیەکی ڕۆژاوایی نووسیوە کە پوختەی زەین و بیرۆکەی سیاسیی ئەوی دەتوانین لێ هەڵێنجین.

بەو نووسینەدا دەردەکەوێ ڕادەی هەستیاریی شێخی نەهری بەرانبەر بە نەتەوەکەی چۆن بووە و هەروەها سیمای ناسیۆنالیستێکی مافخواز دەبینین کە بەڕوونی ویستە نەتەوەییەکانی خۆی دەخاتە بەرباس. شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری باس لە ماکەکانی جیاوازیی شوناسی خۆی و نەتەوەکەی لەگەڵ نەتەوەکانی دەوروبەری دەکا. هیچ دیدێکی دەمارگرژانەشی نییە. واتە باسی خراپیی ئەوی تر و سەرتر بوونی نەتەوەی خۆی ناکا، بەڵکوو باسی جیاوازییەکان زەق دەکاتەوە. ئەو لە پێشدا باسی ئەوە دەکات بەهۆی ئەو جیاوازییانەوە نەتەوەی کورد پەراوێز خراوە و لە دوو لاوە خراوەتە بەر هێرش و مافی خوراوە و هەر ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەو ڕۆژە ڕەشەی نەتەوەی کورد. بۆ دەرباز بوون لەو دۆخە پێویستە ئەو نەتەوەیە خاوەن بڕیاری خۆی بێ. سەرنجڕاکێش ئەوەیە شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری ئەوەشی بە باشی زانیوە کە دەبێت. کۆمەڵگەی جیهانی لە جەوهەری ئەو کێشەیە تێبگا. بۆیە لەو بەیانییەیەدا هەوڵدەدا هەم شیکاریی خۆی بخاتە ڕوو هەم داوا لە وڵاتانی ئەورووپی بکا خۆشیان بۆ تێگەیشتن لە جەوهەری کێشەی کورد توێژینەوە بکەن و بزانن کە چارەسەری ئەو کێشەیە و یەکلاکردنەوەی پێویستی بە بڕیاری سیاسی هەیە.
شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری بە کردەوەش لەو بوارەدا هەنگاوی نا و ڕێبەرایەتیی دوو شۆڕشی کرد. یەکەمیان ساڵی 1879 لە بادینان و دووەمیان ساڵی 1880 لە ئێران.
هێندێک لە توێژەرانی بواری مێژوو و یەک لەوان قیداری دەڵێت: ئەو بزووتنەوەیە کە لە سەردەمی ناسرەدین شای قاجاردا هاتە ئاراوە و ترسێکی گەورەی خستە دڵی دەوڵەتی قاجارەوە. ئەو بزووتنەوەیە لە ڕاستیدا ڕاپەڕینی چینی ژێر دەستی کۆمەڵگە بوو بە دژی بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی چەسپاوی کۆمەڵگەی ئەوکاتی ئێران و کوردستان و هەوڵێکی ڕیفۆرمخوازانە و چاکسازانە بوو بۆ نیشاندانی ناکارامەییی دەوڵەتی قاجاری. بەڵام بەهۆی نەبوونی ستراتیژیی تایبەت و نەناسینی درووستی سیاسەتی نێودەوڵەتی لەلایەن ڕێبەرایەتیی ئەو بزووتنەوەیەوە و هەروەها ڕۆڵی خراپی ڕووسیە و تەنانەت ئەمریکاش، ئەو بزووتنەوە و شۆڕشە سەرکوت کرا. هێندێک توێژەریش ئاماژە بە تێکچوونی پەیوەندیی شێخانی شەمزینان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی ئەوکاتی ئێران دەکەن. وەکوو دەردەکەوێ کچێک لە بنەماڵەی نەهری، خوشک یان کچی سەید تەها نەهری کە باوکی شێخ عوبەیدوڵڵا بووە، بووکی بنەماڵەی قاجار دەبێت و عەباس میرزای وەلیعەهد و جێگرەوەی شا کوڕی ئەو دەبێت. هەر بەو هۆیە چەند ئاوایی لە ناوچەی سنوور دەدرێتە بنەماڵەی نەهری و ماڵیاتیشیان لێ ناستێندرێ. بەڵام بەتیندانی مەهدی عولیا دایکی ناسرەدین شا، کارێک دەکرێت گوشار بخرێتە سەر ئەو ناوچەیە و ئاگری ناکۆکییەکان هەڵاییسێ. لە لایەکی دیکەوە باسی ئەوەش کراوە کە بەریتانیا بە تایبەت پێی خۆش بووە ئەو ناوچەیە ئاڵۆزیی تێبکەوێ، هەر بۆیە لە ڕێگای ڕاسپێردراونی خۆی و موریدانی شێخ عوبەیدوڵڵاوە شێخ دنە دەدەن کە چۆنە کەسێکی وەک تۆ کە بەجەناب و حەزرەت ناوت دێ، ژێر دەستەی کەسانی لە خۆت ناشایستتربی و بۆ حکوومەت دەبی و ... کۆی ئەوانە دەبێتە هۆی ئەوەی شێخ خۆی تەیار بکا هێرش بکاتە سەر کوردستانی ژێر دەسەڵاتی ئێران. هەڵبەت ئاماژە بە ڕۆڵی خراپی لوتف عەلی خانی حاکمی #سابڵاغ# یش کراوە کە ئازار و ئەزیەتی زۆری خەڵکی داوە و بەتایبەت فشارێکی زۆری خستووەتە سەر هەمزە ئاغای مەنگوڕ و تەنانەت کارێکی کردووە هەمزە ئاغا لە هاتوچۆی ئاسایی بۆ سەر موڵکەکانی خۆشی تووشی کێشە ببێ و ئەویش هەر لەبەر ئەو هۆیانە هێندی دیکە تین دەدرێ کە بچێتە شۆڕشی شێخی نەهرییەوە کە دژ بەو دەسەڵاتە گەندەڵ و چەوسێنەرە دەستی پێ کرد بوو. سەرەڕای هەموو ئەو تێچن و بۆچوونانە، دەکرێت بڵێین پێدەچێ هەر کام لە هۆکارەکان بەشێک لە ڕاستییان لە خۆیاندا شاردبێتەوە و بە واتایەکی دی هەر هەموو باسەکان ڕاست بن. بەڵام ئەوەی گرینگ و چارەنووسساز بووە ئەوەیە کە شێخ عوبەیدوڵڵا لە سەدەی نۆزدەدا هەوڵی داوە حکوومەتێکی کوردی بنیات بنێ. ئەو حکوومەتەی ئەو تایبەت بە بەشێکی کوردستان نەبووە و هێزی هەموو بەشەکانی کوردستانی کۆ کردووە. بە هاوپەیمانی لەگەڵ مەنگوڕ و هەرکی و باقیی عەشیرەتەکان، هەوڵی یەکێتیی هێزە کوردییەکانی داوە. بە هێرش بۆ سەر کوردستانی ژێر دەسەڵاتی ئێران، شۆڕشەکەی دەستپێکردووە بەڵام بەهۆی نەخوێندنەوەی بارودۆخی جیهانی و نەبوونی پلانی تایبەت و ڕەفتاری سوپاکەی بە تایبەت لە ناوچەکانی میاندواو و مەڵکەندی، دژایەتیی هێزە ناوچەیی و جیهانییەکانی تووش بوو و لە ئاکامدا ئەو شۆڕشە مەزنە تێکشکا و شێخ بۆ وڵاتی حیجاز و شاری مەککە دوور خرایەوە و هەر لەوێش کۆچی دواییی کرد.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览258
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 15-03-2023
相关文件: 3
挂钩项目: 11
小组: 文章
Publication date: 15-03-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 17-02-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on18-02-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):17-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览258
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,545
图片 105,117
书籍 19,519
相关文件 97,776
Video 1,415
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!