图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,838
图片 105,970
书籍 19,372
相关文件 97,535
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سمکۆی شکاک؛ شۆڕشگێڕێک لە ڕێگای سەربەخۆیی کورد؛ بەشی 02
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سمکۆی شکاک؛ شۆڕشگێڕێک لە ڕێگای سەربەخۆیی کورد؛ بەشی 02

سمکۆی شکاک؛ شۆڕشگێڕێک لە ڕێگای سەربەخۆیی کورد؛ بەشی 02
#سمکۆی شکاک#؛ شۆڕشگێڕێک لە ڕێگای سەربەخۆیی کورد؛ بەشی 02

پاش شەڕی جیهانی، عوسمانییەکان ئازەربایجان بەجێدێڵن و حکوومەتێکی بەهێز لە ئازەربایجان دانامەزرێ و تەنیا دەسەڵاتی کاریگەر و خاوەن جێگە و پێگە سمایل ئاغای شکاک بوو. ئەو جودا لە هێزەکانی خۆی چەند سەد کەس لە سەربازانی عوسمانییشی لەگەڵ بوون و پشتیووانییان لێ دەکرد.
حاکمی #ورمێ# سەردار فاتیح لەو سەردەمەدا دەیەوێت بە وتووێژ هەڵیفریوێنێ بەڵام ئەو هەوڵە ئاکامێکی نابێ وحاکمی تەورێز موکەڕەم ولمولکیش بۆمبێکی بە دیاری بۆ دەنێرێ کە دەتەقێتەوە و سمکۆ لێیی دەرباز دەبێت..
مانگی فێبڕیوەری ساڵی 1919 کۆبوونەوەیەک لە مابەینی گەورە خانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو. لەو کۆبوونەوەیەدا باسی ڕاپەڕینێکی گشتی بە دژی دەوڵەتی ئێران کرابوو. بەڵام لەسەر ئەوە پێک هاتن کە تا دەوڵەتە گەورەکان ڕایان وەرنەگیرێ و ڕەزامەندی بۆ پشتیووانی و گۆڕانکاری دەرنەبڕن هیچ نەکەن.
پاش ئەوە دوو کەس و بە دوو ئاڕاستەی جوداوە بە مەبەستی ورووژاندنی باسی سەربەخۆییی کوردستان هەوڵ دەدەن لە نوێنەرانی دەوڵەتانی بیانی و بەتایبەت ئینگلیز نزیک ببنەوە و ئەو داوایەی خۆیان و خەڵکی کوردیان پێ بگەیەنن. ئەوان داوای سەربەخۆییی کوردستان ببووە کەڵکەی تازەیان و هەر یەک لە ڕێیەکەوە بۆی تێکۆشان .
سەید تەهای #شەمزینان# ساڵی 1912 بۆ ڕاکێشانی یارمەتیی ئینگلیزییەکان دەچێتە بەغدا و سمکۆش نامەیەک بۆ ئاڕنۆلد تالبۆت ویلسۆن نوێنەری دەوڵەتی ئینگلیز لە بەغدا دەنووسێ. بەڵام هیچ کامیان بەڵێنێکی دیاریکراو وەرناگرن.
پاش ئەوە سمکۆ چاوەڕێی ڕاپەڕینی خانەکانی دیکەی کوردستان نەمایەوە و شارەکانی دەیلەمان و خۆیی گرت و پاشان گەورە شاری ورمێی گەمارۆدا، بەشێک لە خەڵکی ئازەریی لەکستان واتە بەشی باکووری ڕۆژاوای دەیلەمان دانیان بە حاکمییەتەکەی دانەنا و ئەویش هێرشی کردنێ و تێکی شکاندن و تا بەندەری شەڕەفخانەی ڕادان. ناوچەکانی باکووری گۆلی ورمێش کەوتە ژێر دەستی هێزەکانی سمکۆوە .
لەو کاتەدا حاکمی تازەی تەورێز سەردار ئینتسار بە هێزێکی زۆرەوە هێرش دەکاتە سەر هێزی سمکۆ و پاشەکشەیان پێ دەکات و سەرەنجام سمکۆ لەگەڵ فەرماندەی هێزی شارۆچکە، فیلیپۆف، کە بە نوێنەرایەتیی تەورێز هێرشی کرد بوو وتووێژ دەکات و ڕێکدەکەون.
ئەو ڕێککەوتنەش هێندەی دیکە پێگەی سمکۆ بەرز دەکاتەوە. لە ساڵی 1920دا دیسان دەشتەکانی ورمێ و #سەڵماس# و خۆی دەگرێ و بۆ خۆی حاکم بۆ شاری ورمی دادەنێ. بەو شێوەیە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ هێزەکانی سمکۆ پەرە دەسێنن و لە دوایین هێرشی بۆ سەر سوپای ئێران ژمارەی چەکدارانی گەیشتوونەتە دەهەزار کەس.

سمکۆ ساڵی 1920 چەندین کۆبوونەوە لەنێو هەموو سەرۆک خێڵە کوردەکانی ئازەربایجاندا ساز دەکا. هاوێنی ساڵی 1921 هەرێمی دەستەڵاتی سمکۆ بریتییە لە سەرانسەری ڕۆژاوای گۆلی ورمێ تا شاری #بانە# و #سەردەشت# و سووچی باکووری ڕۆژاوای وڵاتی ئێراق. لە خێڵەکانیش جگە لە خێڵی شکاک و تایەفەی هەرکی ، مامەش و مەنگوڕ و دێبوکری و پیران و زەرزا و گەورک و فەیزوڵڵابەیگی و پشدەری و تایەفە بچووکەکانی بانەش لەگەڵ سمکۆ کەوتبوون.
شایەنی باسە سمکۆ شاری #سابڵاغ#یشی لە دەست هێزەکانی دەوڵەت دەرهێنا و لەو شەڕەدا بەشێک لە شاری سابڵاغ تاڵان کرا و ئەوەش بوو بەهۆی ئەوەی دواتر سمایل ئاغا لەلایەن نەتەوەخوازانی کوردەوە تانەی لێ بدرێ. سمکۆ لە پاساوی ئەم ڕووداوانەدا وتوویەتی: هێزەکانی ژاندەر مێریی ڕێژیم شەڕەکانیان بەرەو نێو کووچە و کۆڵانەکانی شار بردووە و منیش نەمتوانیوە پێش بە دژکردەوەی هێزەکانم بگرم.
بەڵام هەر دوای ئەوە سابڵاغ و وەک ناوەندی حوکمڕانی دەستنیشان دەکات و بۆ خۆی ئەوێ بەجێ دێڵێ و بە هەمزە ئاغای دەسپێرێ. پاش ئەو هێرش و سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکانەی سمایل ئاغا و لەشکرە دە هەزار کەسییەکەی، خەڵکانی غەیرە کوردیش دان بە دەستەڵاتەکەیدا دەنێن، بۆ وێنە خەڵک و حاکمانی شارەکانی میاندواو و مەراغە و بناویش ڕادەست نامەیان بۆ سابلاغ نارد.
سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی سمکۆ، کەسایەتییەکی بەرزی لێ ساز کردبوو. لە ساڵی 1922 هەرێمەکەی ئەو یەکجار گەورە ببووەوە. لە ڕۆژهەڵات و باشوورەوە گەیشتبووە سائین قەڵا و #سەقز# لە باکوور تا قوتوور و تەنانەت لە ناوچەی #مەریوان# و هەورامانیش کاریگەریی بووە و تەناتەت هێندێ تایەفەی باشووریتریش لە #لوڕستان# ئامادەی ڕاپەڕین بە لاینەگری لە سمایل ئاغا بوون.

لەو سەروبەندەدا ئێران لە هەموو لاوە شێوابوو. لە باکووری ئێران هێزەکانی میرزا کووچک خانی جەنگەڵی دەستیان بە ڕاپەڕین کردبوو. لە لایەکی دیکەوە کەسێک بە ناوی خاڵۆ قوربانی هەرسینی لە پۆشتکووە بە کۆوە کردنی هێزەکانی عەشایر بە دژی دەوڵەتی ناوەند ڕادەبێت. ڕەزا خان کە پێشتر مەیتەری سەفارەتی هوڵەند ببوو و ئێستاش بە کودەتا ببووە شای ئێران، هەوڵی دەدا بە هەر شێوەیەک بووە ئەو شۆڕشانە داکووژێنی. لەنێو ئەو هێزانەدا هێزی سمکۆی شکاک هێزێکی تەیار و کارامە بوون و لە چەندین تێکهەڵچوونی گەورەدا، هێزە دەوڵەتییەکانیان شکست دابوو. ڕەزا خان هەوڵی دا ئەو هێزانەی دیکەی دژبەری بۆ لای خۆی ڕابکێشێ تا بتوانێت بەتەواوی لەگەڵ هێزەکانی سمایل ئاغا بەشەڕ بێ. میرزا کووچک خان کە پەیوەندیی شاراوەی لەگەڵ سمایل ئاغای سمکۆ هەبوو و نەیارێکی سەرسەختی حکوومەتی ناوەندییش بوو درێژەی بە خەباتی خۆی دا، بەڵام خاڵۆ قوربانی هەرسینی ڕەگەڵ هێزەکانی ڕەزا خان دەکەوێ. لە لایەکیش پەیوەندیی لەگەڵ میرزا کوچک خان هەر دەمێنێ و لە ئاکامدا میرزا کوچک خان دەکووژێ و سەری بڕاوی میرزا کووچک خان بۆ ڕەزا خان دەبا.

پاش ئەو ڕووداوە، ڕەزا خان خاڵۆ قوربان ڕادەسپێرێ بە هێزێکی پۆشتە و تەیارەوە هێرش بکاتە سەر هێزەکانی سمکۆ، لە ساڵەکانی 1921-1922دا خاڵۆ قوربان لەشکرێک لە عەشایر بە مەبەستی هێرش بۆ سەر هێزەکانی سمایل ئاغا پێک دێنێ. پاش بیستنی ئەو هەواڵە سمایل ئاغا هێزەکانی ئامادە دەکات و لە شەڕێکی گەورەدا شکستێکی سەخت بەسەر هێزەکانی خاڵۆ قوربان دێنێ و پاشەکشەیان پێ دەکا.
ڕەزا خان کە لە شەڕدا دەروەستی سمکۆ و هێزی کورد نەهاتبوو، لە باری سیاسییەوە لەژێر گوشاری نەتەوەخوازانی ئێرانیدا بوو هەر بۆیە لە ڕێگایەکی دیکەوە هەوڵی دا زەبر لە سمایل ئاغا بوەشێنێ و هەر بۆیە داوای ئەوە دەکات لەگەڵ سمایل ئاغا دیدار پێک بێنێ و لە ڕێگای وتوێژەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.
هەر بۆیە ساڵی 1929دا ڕەزا خان بە مەبەستی دانووستان و وتووێژو سازان بانگێشتنی شاری #شنۆ#ی دەکا. سمکۆ وەک دیپڵۆماتێک دەچێتە شنۆ تا لەگەڵ خودی ڕەزا خان دیدار بکات، بەڵام پاش ئەوەی دوو ڕۆژ لەوێ میوانی هێزەکانی دەوڵەت دەبێت و چاوەڕوان دەمێنێتەوە، لە ڕۆژی سێیەمدا سەرهەنگ سادق خان کە نوێنەری ڕەزا خانە، دەست لەنێو دەستی سمایل ئاغا بەڕێی دەکات و هەر لەو کاتەدا کە ماڵاواییی لێ دەکات دەستوور دەدا تەقەی لێ بکەن و بەو شێوەیە هێرش دەکەنە سەر خۆی و شاندی یاوەری و هەموویان جگە لە دووکەس دەکوژرێن.
تیرۆری سمایل ئاغا پەڵەیەکی ڕەشی تاوانە بە سەر تەوێڵی حکوومەتی ناوەندیی ئێرانەوە کە میوانێکی سیاسی بە مەبەستی وتووێژ بانگ کردووە و بە شێوەیەکی دوور لە ئادابی ئینسانی و دیپلۆماتیک تیرۆری دەکەن و بەو شێوەیە کۆتایی بە شۆڕش و دەسەڵاتی سمکۆی شکاک دێ.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览278
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 30-05-2023
相关文件: 4
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 30-05-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 17-02-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on19-02-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):18-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览278
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,838
图片 105,970
书籍 19,372
相关文件 97,535
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 城市 - Amed

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!