图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,506
图片 104,718
书籍 19,271
相关文件 97,552
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆمەڵە شوێنەواری بێستوون لە پارێزگای کرماشان؛ بەشی 01
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆمەڵە شوێنەواری بێستوون لە پارێزگای کرماشان؛ بەشی 01

کۆمەڵە شوێنەواری بێستوون لە پارێزگای کرماشان؛ بەشی 01
ناونیشانی بابەت: کۆمەڵە شوێنەواری بێستوون لە پارێزگای #کرماشان#؛ بەشی 01

کۆمەڵە شوێنەواری مێژووییی #بێستوون# لە شوێنە گەشتیارییە هەرە گرنگەکانی پارێزگای کرماشانە. بێستوون شاخێکە کە لە سی کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژهەڵاتی کرماشان و لەسەر ڕێگای کرماشان بۆ #هەمەدان# هەڵکەوتووە. شارۆچکەی بێستوونیش کە سەربە شاری هەرسینی پارێزگای کرماشانە هەر لە تەنیشت شاخەکە هەڵکەوتووە.
کۆمەڵە شوێنەواری بێستوون 28 شوێنەواری تۆمار کراوی نیشتمانی و جیهانیی لەخۆ گرتووە کە کۆنترینیان دەگەڕێتەوە بۆ چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر و تەمەنی نوێترینیشیان چەند سەد ساڵێکە و لە سەردەمی پاشایانی سەفەویدا درووستکراوە. ئەم کۆمەڵە شوێنەوارە لەسەر ڕووبەری 1650 هێکتار هەڵکەوتووە و لە بواری جۆراوجۆریی شەوێنەوارەکانیشەوە لە ئاستی جیهانیدا ناوبانگی هەیە.
گرینگترین شوێنەوارەکانی ئەم کۆمەڵەیە بریتین لە: کەتیبە (بەردەنووسی)ی بێستوون، نەخشی بەردینی بێستوون، پەیکەرەی هێرکوول، کۆشکی بێستوون، کاروانسەرای ئیلخانی، فەرهاد تاش، سەراوی بێستوون، پەرستگەی مادی، قەڵای مادی، نەخشەبەردی گودەرز و نەخشەبەردی مێهردادی ئەشکانی، کاروانسەرای شاعەباسی، بەردەنووسی شێخ عەلیخان، پردی ساسانی، پردی بێستوون و ئەشکەوتەکانی بێستوون.

=KTML_Bold=بەردەنووسی بێستوون=KTML_End=
ئەم بەردەنووسە، بەسەرهاتی سەرکەوتنی داریوشی یەکەمی هەخامەنەشی بەسەر گێ ئۆماتدا دەگێڕێتەوە و وەک گرنگترین شوێنەواری مێژوویی و هونەریی سەردەمی هەخامەنەشی دادەنرێت، یەکێک لە ناودارترین شوێنەوارەکانی کۆمەڵەی بێستوونە و لەلایەن ڕێکخراوی (یونسکۆ)وە تۆماری جیهانیی وەرگرتووە.
بەردەنووسەکە لەسەر گاشەبەردێکی ئاهەکی هەڵکۆڵراوە و پاش هەڵکۆڵینی، بە ڕووکەشێکی شەفافی لەعاب داپۆشراوە بۆ ئەوەی نووسراوەکانی لەناو نەچێت. درێژیی ئەو بەردەنووسە 22 مەتر و پانییەکەی 7.80 مەترە و بە سێ زمانی، ئاوێستایی، #ئیلام#ی و ئەکەدی و بە (خەتی بزماری) لەسەری نووسراوە و نەخش و نیگاری ئەهوورامەزدا و ئەو کەسایەتییانەی باسیان کراوە لەسەر بەردەکە هەڵکۆڵراوە.

=KTML_Bold=نەخشەبەردینی بێستوون=KTML_End=
ئەم نەخشەبەردینە تابلۆیەکی هەڵکۆڵراو لەناو بەردە، کە درێژایییەکەی 6 مەتر و پانییەکەی 3.20 مەترە. دیمەنی سەرکەوتنی داریووشی هەخامەنەشی بەسەر گێئۆمات و ئەسیرکردنی ئەو و لایەنگرانی لەسەر ئەو تەختە بەردە نەخشێنراوە. دیمەنی ئەهوورامەزدا لە سەرەوە نەخشێنراوە کە ئاڵقەی هێز دەداتە دەست داریووشی هەخامەنەشی. هەروەها دیمەنی داریووش بە بەرزیی 180 سم دەبینرێ کە قاچی چەپی لەسەر سنگی گێئۆمات داناوە. 9 دیلی دەست بەستراو و کۆت لە گەردن کە بەرزیی باڵایان 120 سانتی مەترە بە دوای یەکدا ڕیز بوون و لە بەرانبەر داریووشدا ڕاوەستاون. کەواندار و نێزەدارێک کە باڵایان 150 سانتی مەترە، لە پشت سەری داریووشەوە وەستاون.

=KTML_Bold=کۆشکی بێستوون=KTML_End=
کۆشکێکی وێران و ناتەواوە کە ڕاست لە بەرانبەری بەردەنووسی بێستووندا هەڵکەوتووە و هیی خەسرەو پەرویزی پاشای ساسانی بووە. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی شوێنەوارناسان کە لە ساڵی 1976 بەملاوە تا ئێستا لەم ناوچەیە بەردەوام بووە، ئەو کۆشکە تەنیا دیوارەکانی دەوروبەری درووستکراوە و بە هۆکارێکی نادیار، کۆشکەکە بە ناتەواوی ماوەتەوە و دواتر کراوەتە کاروانسەرا. پاشانیش کاروانسەراکە بەهۆی بوومەلەرزەوە وێران بووە و لە سەردەمی دەسەڵاتی قاجارەکاندا گوندێک لە شوێنی کۆشکەکە درووستکراوە.

=KTML_Bold=فەرهاد تاش=KTML_End=
تەختەبەردێکە بە درێژیی 200 مەتر و بەرزیی 36 مەتر داتاشراوە و بە ناوی فەراتاش و تەختی فەرهادیش دەناسرێ. ئابراهام جەکسۆن کە ساڵی 1903 سەردانی ئەم شوێنەی کردووە پێی وایە ئەم بەردە کە هیچ نووسراوە و نەخشێکی لەسەر نییە، بۆ تۆمار کردنی سەرکەوتنەکانی داهاتووی پادشایەک بووە، بەڵام فریا نەکەوتووە سەرکەوتنەکانی تۆمار بکات. ژمارەیەکی دیکە لە شوێنەوارناسانیش پێیان وایە ئەم شوێنە لە ڕاستیدا کارگەی تاشینی بەرد بۆ ئامادەکردنی کەرەستەی پێویست بۆ درووستکردنی کۆشکەکەی خەسرەو پەرویز بووە. لە فۆلکلۆری ناوچەکەشدا دەگوترێت ئەم شوێنە لەلایەن فەرهادی کۆکەنەوە بەخۆشەویستیی شیرین داتاشراوە.

=KTML_Bold=کاروانسەرای ئیلخانی=KTML_End=
شوێنەوارێکی دیکەی کۆمەڵەی بێستوونە کە لە نزیک فەرهادتاش هەڵکەوتووە و لەسەر پاشماوەکانی کۆشکی نیوەکارەی ساسانی درووستکرابوو. ئەم کاروانسەرایە جگە لە حەوشێکی گەورە، 64 حوجرەی هەبووە و مزگەوتێکی بچووکیشی لەناودا بووە. شوێنەکە بەهۆی بوومەلەرزەوە وێران بووە، بەڵام بەشێک لە پاشماوەکانی کاروانسەراکە ماوەتەوە. لە سەردەمی شاعەباسی سەفەویدا، لە کەرەستە داڕماوەکانی ئەم شوێنە بۆ درووستکردنی کاروانسەری شاعەباسی کەڵک وەرگیرا.

=KTML_Bold=سەراوی بێستوون=KTML_End=
ئاوی کانییەک کە لە نزیک شاخی بێستوون لە گۆلاوێکدا کۆ دەبێتەوە و بووەتە سەرچاوەی ژیان و هۆی نشتەجێبوونی مرۆڤ لەم شوێنە. هەروەها لە سەردەمی کۆندا ئەو کاروانانەی لە لای ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ئێراق دەچوون لە لای ئەو کانی و ئاو و سەراوە دەمانەوە و دەحەسانەوە. بەشێکی زۆر لە شوێنەوارەکانی کۆمەڵەی بێستوون و لەوانەش: بەردەنووس و نەخشەبەردی داریووش، نەخشەبەردی ئەشکانی، پەیکەرەی هێرکوول، پەرستگەی مادی، کاروانسەرای شاعەباسی و چەند شەوێنەوارێکی دیکە لە دەورووبەری سەراوی بێستوون هەڵکەوتوون.
ئاوی ئەم سەراوە بەبێ تام و بۆنە و هەم بۆ خواردنەوە دەشێ و هەم بۆ ئاودێرانی کێلگە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە کەڵکی لێ وەردەگیرێ. دەورووپشتی سەراوەکەش داری چناری زۆر بەرز ڕواون کە شوێنەکەیان بۆ گەشتیاران کردووەتە شوێنێکی دڵڕفێن و سەرنجڕاکێش.

=KTML_Bold=پەرستگەی مادی=KTML_End=
پەرستگەی مادی یەکێکی دیکە لە شوێنەوارە گرنگەکانی کۆمەڵەی بێستوونە و لەژێر بەردنووسی داریووش هەڵکەوتووە. ئەم پەرستگەیە ڕووبەرێکە بە درێژی 10.50 مەتر و پانیی 7 مەتر و بەرزایی 1.5 مەتر کە بە بەردی دانەتاشراو و بە شێوەی وشکەچنی درووستکراوە و بە ڕێڕەوێک کە حەوت مەتر درێژ و 1.5 مەتر پانە کراوە بە دوو بەش. لە کۆتایی ڕێڕەوەکەدا ژوورێک هەیە. گرووپێکی شوێنەوارناسی ئەڵمانی، ساڵی 1962 ڕایانگەیاند ئەم شوێنە پەرستگەیەکی سەردەمی مادەکانە. لە هەڵکۆڵینەکانی ئەم شوێنەدا چەندین پارچەی هەزارەی یەکەمی پێش زایین دۆزرانەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览234
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 17-07-2023
相关文件: 10
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 17-07-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
城市: Kirmanshah
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 22-02-2024
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on22-02-2024
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):22-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览234
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1101 KB 22-02-2024 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,506
图片 104,718
书籍 19,271
相关文件 97,552
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!