图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,042
图片 106,467
书籍 19,319
相关文件 97,299
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەسەرهاتی برۆیێ حەسکێ و کۆماری ئاگری؛ بەشی 02
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەسەرهاتی برۆیێ حەسکێ و کۆماری ئاگری؛ بەشی 02

بەسەرهاتی برۆیێ حەسکێ و کۆماری ئاگری؛ بەشی 02
بەسەرهاتی برۆیێ حەسکێ و کۆماری ئاگری؛ بەشی 02
کەیهان محەمەدی نەژاد

لە کۆماری ئاراراتدا سروودێکی پڕ ناوەرۆک هەڵبژێردرا؛ ئەمەش سروودی نەتەوەیی کۆماری ئاگری بە ناوی هلبە ئاگرییە:
ئاگری ئاگری تو ئاگر بوویی
ل ناڤ کەتی سەربلند بوویی
ل سەر کوردستانێ تو چرا بوویی
هلبە ئاگری، هلبە ئاگری…!
ئاگر درژاند سەر سەران
ڕۆناهی درەشاند هەر دەران
ئەردێ دهەژاند جار جاران
هلبە ئاگری، هلبە ئاگری…!
نەڤالێن تە تژی خوین بوون
خەلخەلێن تە تژی جەندەک بوون
ڕاستە بەرێ تو ئاگر بوویی
هلبە ئاگری، هلبە ئاگری…!
شەرق و خەرب باسک ڤەرگرتییە
سەر سنگێ خوە لاڤ گرتییە
کوردان ڕا تو کابە بوویە
هلبە ئاگری، هلبە ئاگری…!
ئیرۆ دیسا هێرسا تە هات
ئەڤ ئاگران بوونە کەلات
کۆم بوون ئێدی سەر تە جڤات
هلبە ئاگری، هلبە ئاگری…!
ڕۆژا ئازاد سەر تە هلات
ڕۆنیا تە بەسرە ڕەشاند
ناڤ ملەتان ئازادی چاند،
هلبە ئاگری، هلبە ئاگری…!
ژ سەوا تە ترک دگری
تە دیت چاوا ڕۆمی ڕەڤی
هلبە ئاگری، هلبە ئاگری…!

حکوومەتی تورکیا کە خۆی بۆ هێرشی گشتی بۆ سەر کۆماری ئاگری ئامادە دەکرد، بە مەبەستی دەستخستنی کات، چەند پلانێکی دانا. بەم پێیە ساڵی 1928 لێبووردنی گشتیی دەرکرد.
لەو کاتەدا تورکەکان کە بینییان پلانی لێبووردنی گشتی ناتوانێت کاریگەریی لەسەر سەرکردەکانی کۆماری ئاگری و خویبوون هەبێت، کەوتنە داڕشتنی پلانێکی تر بۆ دانووستان لەگەڵ فەرماندەکانی ئاگری؛ لەو کاتەدا دەسەڵاتی کەمالیست وەفدێکیان بۆ شاری بازید نارد بۆ ئەوەی لەگەڵ #ئیحسان نووری پاشا# کۆ ببنەوە.
بەپێی سەرچاوەکان، شاندی کۆماری ئاگری کەسانی وەک برۆیێ حەسکێ، ئیحسان نووری پاشا، فەرزندە بەگ و خالس بەگی لەخۆ گرتبوو. دیداری کورد و تورک لە مانگی ئایاری ساڵی 1928دا لە نزیک شاری بازید بەڕێوەچوو.
لەو دیدارەدا نوێنەرانی تورکیا کۆمەڵێک مەرجی بێ بنەمایان خستە بەردەم کورد، بەڵام ئیحسان نووری پاشا سەبارەت بە داواکارییەکانیان وتبووی: پێویستە تورکەکان ڕێز لەلایەنی کورد لە ئاگری بگرن. من داوای لێبووردن لە دەوڵەت ناکەم. بەڵام مەرجی وەستاندنی شەڕ ئەوەیە کە دان بە سەربەخۆیی کوردستاندا بنرێت.
بەڵام ئەوە زانرا کە تورکیا تەنیا دانووستانی بۆ دەستخستنی کات کردووە تاکوو بتوانێت جارێکی تر خۆی بە باشی ڕێک بخاتەوە و هێرش بکاتە سەر کۆماری ئاگری. واتە کۆبوونەوەکەیان هیچ ئەنجامێکی نەبوو.
دوای ئەو دانووستانە، بۆ ماوەی چەند مانگێک هیچ هێرشێک لەلایەن هیچ لایەنێکەوە نەکرا؛ بەپێی پەرتووکی عەمەر خانی شکاک لە نووسینی محەمەد ساڵح قادری، دیدارێکی دیکە لە گوندی کانیکۆرک لەنێوان لایەنی کورد و تورک ڕێکخرا. بەڵام ئەو کۆبوونەوەیەش هیچ ئەنجامێکی نەبوو. دوای ئەو وتووێژانە شەڕی گەورە لەنێوان سوپای تورکیا و شەڕڤانانی کۆماری ئاگریدا هاتە ئاراوە.

شەڕی کانیکۆرک کە ساڵی 1929 لەنێوان سوپای تورکیا و کۆماری ئاگری ڕوویدا و چەند هەفتەیەکی خایاند، یەکێک بوو لە گەورەترین شەڕەکان. لە پاییزی ئەو ساڵەدا سوپای تورکیا گوندی کانیکۆرکی سەر بە کۆماری ئاگریی داگیر کرد و سووتاندی.
دوای ئەو هێرشە دڕندانەی سوپای تورکیا، هێزە کوردییەکان هێرشیان کردە سەریان و شەڕ لە دەشتی ئەو ناوچەیە هەڵگیرسا و هێزە کوردییەکان دەستکەوتی گەورەیان بەدەست هێنا. هەروەها فڕۆکەیەکی تورکیاش لەلایەن شەڕڤانانی کۆماری ئاگرییەوە خرایە خوارەوە.
ماوەیەک بەسەر ئەو شەڕەدا تێپەڕی و ساڵی 1930 سوپای تورکیا جارێکی تر هێزێکی گەورەی کۆ کردەوە. لەو کاتەدا سوپای تورکیا نزیکەی 70 هەزار کەسی بۆ هێرشکردنە سەر کۆماری ئاگری ئامادە کردبوو.
سەبارەت بە ژمارەی هێزەکانی تورکیا و چەکەکانیان، محەمەد ساڵح قادری لە پەرتووکی عەمەرخانی شکاکدا بەم شێوەیە نووسیویەتی: سوپای تورکیا 50 فڕۆکە و 10 یەکەی تۆپی گەورەی تۆپخانە و 550 دۆشکەی هێنایە دەوروبەری ئارارات. لە بەرانبەر ئەواندا ژمارەی شەڕڤانانی ئاگری زیاتر لە هەزار کەس بوون کە زۆربەیان چەکی سووکیان هەبوو. هەروەها لە تێکهەڵچوونەکاندا هەندێک دۆشکە و تۆپیان لە سەربازانی تورکیا وە دەست کەوتبوو، بەڵام بێ گوللە بوون.

هەوڵی سوپای کەمالیستەکان بریتی بوو لە داگیرکردنی چیای ئاگری بە هەموو هێزی خۆیانەوە. بە هێرشێکی بەرفراوان لە ڕێگای وشکانی و ئاسمانییەوە پەلاماری چیای ئاگرییان دا، شەڕێکی گەورە ڕوویدا و دواجار توانییان چیای ئاگری داگیر بکەن.
دوای داگیرکردنی ئاگری، لە هاوینی ساڵی 1930دا شەڕڤانانی کورد هێرشیان کردە سەر بنکە و شارەکانی حەسەن ئەڤداڵ و نۆشار لە ناوچەی زیلان و سوفان و دوای شەڕێکی قارەمانانە داگیرکەرانیان تێکشکاند و چەندین سەربازی دوژمن خۆیان ڕادەست کرد.
دوای ئەو شەڕە، شەڕڤانانی کورد لە شارەکانی ئەردیش و پاتنۆس ڕاپەڕینی خۆیان بەهێزتر کرد و شەڕێکی گەورە لەوێ ڕوویدا و ئەو شارانەیان لە دەستی سوپای تورکیا ڕزگار کرد. لەو شارانەدا شەڕڤانانی کورد دەیان سەربازی تورکیایان گرت و تەقەمەنییەکی زۆریش کەوتە دەستی شەڕڤانان.
لە پەرتووکی عەمەرخانی شکاکدا باس لەوە کراوە: شەڕڤانە کوردەکان لەلای دۆڵی زیلان کۆبوونەوە و بۆ فەرمانی فەرماندەکانی ئاگری ئامادەبوون لەو ئاڕاستەیەوە هێرش بکەنە سەر تورکەکان، بەڵام پێش کاتی دیاریکراو فەرمانیان پێ درا و جووڵەیان کرد، بۆیە بەتەنیا مانەوە. هەروەها ململانێ لەنێوان سەرۆکی عەشیرەتی حەیدەران مەمەد بەگ و شێخ ڕەسووڵ بەرزنجی هەبوو. هەروەها بەشێک لە عەشیرەتی کەسکۆیی هاوکاریی حکوومەتیان کرد. لەلایەکی ترەوە سوپای تورکیا بە هێزێکی زۆرەوە ناوچەکەی گەمارۆ دا.

جووڵەی خێرای شەڕڤانانی کورد لە زیلان هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی شەڕڤانانی ئاگری نەیانتوانی بە هانایانەوە بڕۆن و ئەو ناوچەیە لەلایەن سەربازانی تورکیاوە داگیر کرا. زانراوە کە شەڕڤانانی کورد لە دیوی زیلان تەنیا توانیویانە ڕێگا بۆ خەڵکی سڤیل و مەدەنی بکەنەوە کە بە شەڕێکی گەورە (قەتڵوعام) نەکرێن.
سوپای تورکیا دەستی کرد بە هێرشکردنە سەر گوندەکانی دۆڵی زیلان و دەستی کرد بە کوشتنی گوندنشینانی ئەوێ و کارەساتێکی مرۆیی ڕوویدا و زانراوە کە سوپای داگیرکەری کەمالیست 320 گوندی سووتاند و نزیکەی 15 هەزار کەسی کوشت کە منداڵ و ژن و بەساڵاچوویان تێدابوو.
ڕۆژنامەی جمهورییەتی تورکیا لە #16-07-1930# لەژێر ناوی کۆمەڵکوژی دەستی پێ کردووە؛ خەڵکی دۆڵی زیلان بە گشتی کۆمەڵکوژ کراون بەم شێوەیەی نووسیبوو: ئەو گوندانەی هاوکاریی دوژمنیان دەکرد بەتەواوی سووتێنران و بەشێک لە خەڵکی گوندەکە کۆمەڵکوژ کران و هەندێکیشیان گواستراونەتەوە بۆ ئەردیش.
دوای شکستی ڕاپەڕینی ئاگری لەلایەن کەمالییەکانەوە، فەرماندە و شەڕڤانانی ئاگری توانییان ڕێگایەک بکەنەوە و بە شەڕێکی گەورەوە بچنە ئەودیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لەو کاتەدا ئیحسان نووری پاشا خۆی ڕادەستی ڕژێمی ئەوکاتی ئێران کرد و بۆ تاران گواسترایەوە.[1]

درێژەی هەیە...
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览120
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 24-07-2023
相关文件: 3
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 24-07-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 22-02-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on23-02-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):22-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览120
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,042
图片 106,467
书籍 19,319
相关文件 97,299
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!