图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,450
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەسەرهاتی برۆیێ حەسکێ و کۆماری ئاگری؛ بەشی 03
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەسەرهاتی برۆیێ حەسکێ و کۆماری ئاگری؛ بەشی 03

بەسەرهاتی برۆیێ حەسکێ و کۆماری ئاگری؛ بەشی 03
بەسەرهاتی برۆیێ حەسکێ و کۆماری ئاگری؛ بەشی 03
کەیهان محەمەدی نەژاد

لەو بەشەدا زانیاریی زۆر کەم لەسەر سەرهەڵدان و قارەمانێتیی برۆیێ حەسکێ لەودیو سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، بەڵام محەمەد ساڵح قادری لە پەرتووکەکەی خۆیدا لەژێر ناوی عەمەرخانی شکاک پەردەی لەسەر زۆر بابەتی گرینگ و شاراوە لا داوە کە یەکێکیان سەرهەڵدانی برۆیێ حەسکێیە لەسەر سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئاگریی بچووک. لەم بەشەدا هەوڵم داوە زیاتر لەو پەرتووکە کەڵک وەربگرم.

کاتێک سەرهەڵدانی ئاگری لەلایەن کەمالیستەکانەوە سەرکوت کرا و شەڕڤانانی ئاگری هەوڵی کردنەوەی ڕێگایەکیان دا و بە شەڕێکی گەورەوە چوونە ئەودیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ناوچەی ماکوو لەگەڵ هێزەکانی ڕەزا شا بەرەوڕوو بوونەوە و هێزەکانی ڕەزا شا داوای لە شەڕڤانانی ئاگری کرد کە خۆیان ڕادەستی ئەوان بکەن و واز لە خەباتەکەیان بهێنن. برۆیێ حەسکێ و فەرزندە بەگ و عەبدولقادر لەگەڵ سەدان چەکداری ئاگری و بنەماڵەکانیان کە لە ناوچەی ماکوو نیشتەجێ بوون، ڕادەستی هێزەکانی ئێران نەبوون و بە پشتیووانیی عەشیرەتی جەلالی و حەیدەرانی لە ڕۆژهەڵات درێژەیان بە بەرخۆدانەکەیان دا.
ماوەیەک بەسەر ئەوەدا تێپەڕی و هێزەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر شەڕڤانانی برۆیێ حەسکێ و ڕووبەڕووی شەڕێکی گەورە بوونەوە کە بە سەرکەوتنی شەڕڤانانی کورد کۆتایی هات؛ دوای ئەو شەڕە، بۆ نزیکەی دوو ساڵ، جاربەجار شەڕ و پێکدادان لەنێوان شەڕڤانانی ئاگری و هێزەکانی ئێران هاتە ئاراوە.
ڕژێمی ڕەزا شا کاتێک بینی کە ناتوانێت شکست بە هێزە کوردییەکان بێنێت و دژیان بووەستێتەوە، ساڵی 1931 داوای لە عەمەرخان کرد کە بە هانای هێزەکانیانەوە بچێت.
سەبارەت بە قەبووڵکردنی داواکاریی ڕژێمی ڕەزا شا لەلایەن عەمەرخانەوە، محەمەد ساڵح قادری لە پەرتووکی عەمەرخانی شکاکدا بەم شێوەیە نووسیویەتی: لەسەر ئەم داوایەی ئێران، عەمەرخان نەیویست دژی شۆڕشگێڕانی ئاگری بچێتە شەڕەوە، بەڵام لەلایەکی ترەوە بەهۆی ڕابردووی شکاکەکان کە لە شۆڕشی سمکۆدا دژی دەوڵەت شەڕیان کرد، دەوڵەتی ئێران وازی لێ نەهێنان. دوای گوشارەکانی دەوڵەتی ئێران، عەمەرخان بە مەرجێک ڕازی بوو کە داواکەیان جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی بچێتە بەرەی شەڕ لەگەڵ هێزی ئاگری، ئەویش ئەوە بوو کە هێزی شکاکەکان لەوێ بێت و سەربازانی دەوڵەتی ئێران لەوێ نەمێننەوە. دەوڵەتی ئێران مەرجی عەمەرخانی قەبووڵ کرد و ئەوان لەگەڵ هێزی هەڵبژێردراوی خۆیان لە دەوروبەری ئاگری جێگیر بوون. کاتێک هێزەکانی عەمەرخان و شکاک لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە ناچار بوون لە ئاگری جێگیر بن، دوای ماوەیەکی کوورت لەوێ، عەمەرخان بە نهێنی شاندێکی نارد بۆ ئەوەی لەگەڵ برۆیێ حەسکێ کۆ ببنەوە. هەروەها برۆیێ حەسکێ پێشنیاری عەمەرخانی قەبووڵ کرد و لە شوێنی دیاریکراو کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا عەمەرخان بە برۆیێ حەسکێ دەڵێت: ئایا ئاگاداری قسەکانی حکوومەتی ئێرانن کە دەڵێت ئەگەر برۆیێ حەسکێ لەگەڵ چەکدارەکانی، شۆڕش ڕابگرن و چەکەکانیان ڕادەستی ئەوان بکەن، ئەوا ئاساییشیان پێ دەبەخشین و ژیانیان دەپارێزین!؟
دوای قسەکانی عەمەرخان، برۆیێ حەسکێ زۆر نائومێد بوو و وەهای پێوت: عەمەرخان! واتە خۆم ڕادەستی ئێران بکەم و چەکەکەم بە دوژمنەکەم بدەم!؟ با حکوومەتی ئێران باش بزانێت، تەنیا کاتێک من بکوژرێم، ئەو کاتە دەتوانن چەکی من لەسەر جەستەم بەرز بکەنەوە. عەمەرخان کە گوێی لەو قسە ئازایانە و هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی برۆیێ حەسکێ دەبێت، دەڵێت: ماڵاوا کاکە. ئێمە هەموومان کوردین و بە ئارەزووی خۆمان نەهاتووینەتە ئێرە و دڵمان لەگەڵ تۆیە.

بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، لەو کاتەدا عەمەرخان بەڵێنیی بە برۆیێ حەسکێ داوە کە ڕێگای گوندەکانی دەوروبەری ئاگری لەلای ئێرانەوە بە کراوەیی بهێڵێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن خواردن و پێداویستییەکانیان بهێنن بۆ بەرەی شەڕی ئاگری.
زانراوە کاتێک عەمەرخان لەو ناوچەیەدا بووە، شەش مانگ شەڕ لەنێوان شەڕڤانانی ئاگری و هێزەکانی ڕژێمدا ڕووی نەداوە.
لەو کاتەدا ڕژێمی ڕەزا شا لەوەی کە عەمەرخان شەش مانگە بەبێ هیچ شەڕێک لەوێ بووە و نەیتوانیوە ڕادەستیان بکاتەوە، بڕیار دەدات کە عەمەرخان هێزەکانی لەو ناوچانە بکشێنێتەوە.
دوای کشانەوەی هێزەکانی عەمەرخان لە ئاگری، بەرپرسانی سەربازیی ئێران بە هێزێکی دیکە بەرەو ئەو ناوچانە چوون.
لە پەرتووکی عەمەرخانی شکاک هاتووە: ڕەزا شا داوای لە سەرتیپ محەمەد ئەمین پساخا و حەسەن هنارە کرد کە هێزەکانیان بخەنە پاڵ یەک و هەردووکیان ئەو داوایەیان قەبووڵ کرد و لەگەڵ هێزێکی بچووکی شکاکەکان چوونە ناوچەی ئاگری؛ ئەو دوو کەسە بۆ ئەوەی سەرنجی ڕژێمی داگیرکەر بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، زۆربەی ڕێگاکانی هاتوچۆیان بەسەرشۆڕشگێڕانی ئاگری و گوندەکانی دەوروبەری ئاگری داخست.
برۆیێ حەسکێ لەم کارە قێزەونەی سەرتیپ و حەسەن هنارە ئاگادار کرایەوە و داوای لێ کردن کە لەگەڵ شەڕڤانانی ئاگری شەڕ نەکەن. بەڵام ئەوان ئەمەیان قەبووڵ نەکرد و لەسەر هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئاگری پێداگرییان کردەوە.

ماوەیەک تێپەڕی، برۆیێ حەسکێ داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرتیپ محەمەد ئەمین پساخا و حەسەن هنارە کرد و ئەوانیش قەبووڵیان کرد؛ بەڵام بۆ کوشتنی حەسکێ، بیریان لە پیلانێک دەکردەوە.
لە پەرتووکی عەمەرخانی شکاک هاتووە: دوای چەند ڕۆژێک، برۆیێ حەسکێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شەڕڤانانی چوون بۆ دیتنی سەرتیپ محەمەد ئەمین پساخا و حەسەن هنارە. بەڵام لە ڕێگادا، لە دۆڵی دەربەند کە نزیکە لە چیای قۆجەداخ، لە بۆسەی هێزەکانی حەسەن هنارە کەوتن و تەقەیان لە شەڕڤانانی ئاگری کرد و برۆیێ حەسکێ بریندار بوو و دوای شەڕێکی کوورت، حەسکێ لەگەڵ ژمارەیەک شۆڕشگێڕی ئاگری شەهید بوون. هەواڵی کوژرانی حەسکێ بێ هیواییەکی زۆری لای جەنگاوەرانی ئارارات و جەلالی درووستکرد.
ئەو سەرهەڵدانەش بە خیانەتی کوردە خۆفرۆشەکان سەرکوت کرا و ناو و یادی برۆیێ حەسکێ وەک خەباتکارێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان چووە نێو مێژووی کورد و کوردستانەوە.[1]

سەرچاوەکان:
عەمەرخانی شکاک لە نووسینی محەمەد ساڵح قادری
ڕۆمانی سەرهەڵدانی ئاگری لە نووسینی یەڵماز چاملبەل
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览124
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 01-08-2023
相关文件: 1
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 01-08-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 22-02-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on23-02-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):22-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览124
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,450
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!