图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,484
图片 105,322
书籍 19,454
相关文件 97,498
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سمکۆی شکاک؛ شۆڕشگێڕێکی سەربەخۆییخواز
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سمکۆی شکاک؛ شۆڕشگێڕێکی سەربەخۆییخواز

سمکۆی شکاک؛ شۆڕشگێڕێکی سەربەخۆییخواز
سمکۆی شکاک؛ شۆڕشگێڕێکی سەربەخۆییخواز

ئەو کوڕی محەمەد ئاغا و نەوەی عەلیخانی شکاک بوو. هەر لە سەردەمی مێرمنداڵییەوە هۆگری بزووتنەوەی کورد دەبێت و خەیاڵی سەربەخۆییی کوردستان لە سەریدا پەروەردە دەکا. لە تەمەنی لاوییەوە بە کردەوە خەریکی کۆکردنەوەی سوارچاک و چەکداری کورد دەبێت. چالاکییە چەکدارییەکانی سمایل ئاغا سەرەتا هەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتە و پاشان پەل دەکێشێتە باشووری کوردستانیشەوە کە ئەوکات لەژێر دەسەڵاتی عوسمانیدابووە.
لە جەنگی جیهانیی یەکەم و چەند ساڵیش دوای ئەو شەڕە، ناسراوترین کەسایەتی لە سنووری ئێران و عوسمانی، سمایل ئاغا (سمکۆ) سەرۆکی خێڵی شکاک بووە. ئەو بە زیرەکی لەو دەرفەتەی ئاڵۆزییەکانی ناوچە لە چارەگە سەدەی یەکەمی سەدەی بیستەم بۆی دەستەبەر کردبوو کەڵکی وەرگرت و هاوسەنگیی خۆی لەنێوان عوسمانی و ڕووس و ئێران و ئینگلیزییەکان کە لەگەڵ هەمووان پەیوەندییان بوو، ڕاگرتبوو و پەرەی بە دەسەڵات و کاریگەریی خۆی لە ناوچە دابوو.
دوای شەڕی جیهانی خۆی وەک حاکمێکی سەربەخۆ دەنواند و لەگەڵ تاقمێک لە ڕێبەرانی نەتەوەییی کورد هاوکاریی دەکرد و حکوومەتی ناوەندیی لەگەڵ کێشە ڕووبەڕوو دەکرد. تەنانەت کاتێک ئەڕتەشی ئێڕان لە ئووتی (10) 1922دا بە وتەی خۆیان کێشەی ئەویان داکووژاند و ئەو لە خاکی ئێران چووە دەرێ، وەک یاریکەرێکی بەهێز لە کوردستانی ناوەندیدا مایەوە و ئینگلیز و عوسمانی لە کێشەی ویلایەتی مووسڵدا هەر دووکیان ویستیان لە بەرژەوەندیی خۆیان لێی نزیک ببنەوە و کەڵک لە هێز و کارێزمای ئەو لەناو کوردان وەربگرن.

سمکۆ لە شۆڕشی مەشڕووتەی ئێراندا، دەچێتە پاڵ هێز ەکانی ئیقبالو سەڵتەنە حاکمی #ماکۆ# و پاشان دەبێتە دەسەڵاتداری ناوچەی قوتوور و حکوومەتیش ئەو دەسەڵاتەی دەسەلمێنێ.
لە ساڵی 1913 ەوە سمکۆ لەگەڵ ڕێبەرانی نەتەوەییی کورد پەیوەندیی بەهێزی ساز کردبوو و وتاری ئەوانی سەلماندبوو. هەروەها سمکۆی شکاک لەگەڵ خوشکی سەید تەها جێگرەوەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری زەماوەندی کرد. ئەوەش ئەوەندی دیکە جێ پێی ئەوی قایم کرد.
لە لایەکی دیکەوە سمایل ئاغا لەگەڵ عەبدولڕەزاق بەدرخانیش پەیوەندیی هەبوو کە لە میرەکانی بۆتان بوو.
لە ساڵەکانی شەڕی جیهانیی یەکەمدا، سمکۆ خۆی لە شەڕ پاراست و هێزەکانی خۆی ڕێکخست و وەکوو سەرچاوەکان دەڵێن وەک سیاسەتمەدارێکی لێزان هەموو دەرگاکانی بە ڕووی خۆیدا کراوە هێشتەوە. سمایل ئاغا دەیویست بە خوێندنەوەی سیاسەتی ناوچەیی و جیهانی هێزە ئەورووپاییەکان و هەروەها دۆخی کورد و دۆخی ئێران بجووڵێتەوە و پارسەنگ ڕابگرێ. گۆڕانکارییەکانیش هێندە ئاڵۆز بوون هەموو چالاکانی سیاسیی ناوچەی تووشی سەرلێشێوان کردبوو.
لە دوای شۆڕشی ڕووسیا کە لەشکری جێنراڵ پاراتۆف لە کوردستان کشایەوە، سمکۆ توانی زۆربەی ناوچەکان و چەک و چۆڵەکانی وەک تۆپخانە بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.
پاش شەڕی جیهانی، عوسمانییەکان ئازەربایجان بەجێ دێڵن و حکوومەتێکی بە هێز لە ئازەربایجان دانامەزرێ و تەنیا دەسەڵاتی کاریگەر و خاوەن جێگە و پێگە، سمکۆی شکاک بوو. ئەو جودا لە هێزەکانی خۆی چەند سەد کەس لە سەربازانی عوسمانیشی لەگەڵ بوون و پشتیووانییان لێ دەکرد.

مانگی 2ی (فێورییەی) ساڵی 1919 کۆبوونەوەیەک لە مابەین گەورە خانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو. لەو کۆبوونەوەیەدا باسی ڕاپەڕینێکی گشتی بە دژی دەوڵەتی ئێران کرابوو. بەڵام لەسەر ئەوە پێکهاتن کە تا دەوڵەتە گەورەکان ڕایان وەرنەگیرێ و ڕەزامەندی بۆ پشتیووانی و گۆڕانکاری دەرنەبڕن هیچ نەکەن.
پاش ئەوە سمکۆ چاوەڕێی ڕاپەڕینی خانەکانی دیکەی کوردستان نەمایەوە و شارەکانی دەیلەمان و خۆیی گرت و پاشان گەورە شاری #ورمێ#ی گەمارۆ دا، بەشێک لە خەڵکی ئازەریی لەکستان واتە بەشی باکووری ڕۆژاوای دەیلەمان دانیان بە حاکمییەتەکەی دانەنا و ئەویش هێرشی کردنێ و تێکی شکاندن و تا بەندەری شەڕەفخانەی ڕادان. ناوچەکانی باکووری گۆلی ورمێش کەوتە ژێر دەستی هێزەکانی سمکۆوە .
لەو کاتەدا حاکمی تازەی تەورێز سەردار ئینتسار بە هێزێکی زۆرەوە هێرش دەکاتە سە ڕ هێزی سمکۆ و پاشەکشەیان پێ دەکات و سەرەنجام سمکۆ لەگەڵ فەرماندەی هێزی (قەزاق فیلیپۆف) کە بە نوێنەرایەتیی تەورێز هێرشی کردبوو وتووێژدەکات و ڕێک دەکەون.
ئەو ڕێککەوتنەش هێندی دیکە پێگەی سمایل ئاغا بەرز دەکاتەوە. لە ساڵی 1920دا دیسان دەشتەکانی ورمێ و سەڵماس و خۆی دەگرێ و بۆخۆی حاکم بۆ شاری ورمێ دادەنێ. بەو شێوەیە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ هێزەکانی سمکۆ پەرە دەستێنن .
لە دوایین هێرشی بۆ سەر سوپای ئێران ژمارەی چەکدارانی گەیشتوونەتە دەهەزار کەس.

سمکۆ ساڵی 1920 چەندین کۆبوونەوە لەنێو هەموو سەرۆک خێڵە کوردەکانی ئازەربایجاندا ساز دەکا. هاوێنی 1921 /1300ی هەتاوی هەرێمی دەستەڵاتی سمکۆ بریتییە لە سەرانسەری ڕۆژاوای گۆلی ورمێ تا شاری #بانە# و #سەردەشت# و سووچی باکووری ڕۆژاوای وڵاتی ئێراق. لە خێڵەکانیش جگە لە خێڵی شکاک و تایەفەی هەرکی ، مامەش و مەنگوڕ و دێبوکری و پیران و زەرزا و گەورک و فەیزوڵڵابەگی و پشدەری و تایەفە بچووکەکانی بانەش ڕەگەڵ سمکۆ کەوتبوون.
شایەنی باسە سمکۆ شاری #سابلاغ# یشی لە دەست هێزەکانی دەوڵەت دەرهێنا و لەو شەڕەدا بەشێک لە شاری سابڵاغ تاڵان کرا و ئەوەش بوو بەهۆی ئەوەی دواتر سمایل ئاغا لەلایەن نەتەوەخوازانی کوردەوە تانەی لێ بدرێ، سمکۆ ئەو تاوانەی وەستۆ نەگرتووە و پاساوی بۆ هێناوەتەوە. ئەو وتوویەتی هێزەکانی ژاندەرمێری ڕژێم شەڕەکانیان بەرەو نێو کووچە و کۆڵانەکانی شار بردووە و منیش نەمتوانیوە پێش بە دژکردەوەی هێزەکانم بگرم .
بەڵام هەر دوای ئەوە بۆ خۆی سابڵاغ بەجێ دێڵێ و بە هەمزە ئاغای دەسپێرێ. پاش ئەو هێرش و سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکانەی سمایل ئاغا و لەشکرە دەهەزار کەسییەکەی، خەڵکانی غەیرە کوردیش دان بە دەستەڵاتەکەیدا دەنێن، بۆ وێنە خەڵک و حاکمانی شارەکانی میاندواو و مەراغە و بناویش ڕادەست نامەیان بۆ سابلاغ نارد .

سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی سمکۆ، کەسایەتییەکی بەرزی لێ ساز کردبوو. لە مانگی 7ی (ژووئییەی) ساڵی 1922 هەرێمەکەی ئەو یەکجار گەورە ببووەوە. لە ڕۆژهەڵات و باشوورەوە گەیشتبووە سائین قەڵا و #سەقز# لە باکوور تا قوتوور و تەنانەت لە ناوچەی #مەریوان# و هەورامانیش کاریگەریی بووە و تەناتەت هێندێ تایەفەی باشووریتریش لە #لوڕستان# ئامادەی ڕاپەڕین بە لاینەگری لە سمایل ئاغا بوون.
لەو سەروبەندەدا ئێران لە هەموو لاوە شێوابوو. لە باکووری ئێران هێزەکانی میرزا کووچک خانی جەنگەڵی دەستیان بە ڕاپەڕین کردبوو. لە لایەکی دیکەوە کەسێک بە ناوی خاڵۆ قوربانی هەرسینی لە پۆشتکووە بە کۆوەکردنی هێزەکانی عەشایر بە دژی دەوڵەتی ناوەند ڕادەبێت.
ڕەزا خان هەوڵی دا ئەو هێزانەی دیکەی دژبەری بۆ لای خۆی ڕابکێشێ تا بتوانێت بەتەواوی لەگەڵ هێزەکانی سمکۆ بەشەڕ بێ.
میرزا کووچک خان کە پەیوەندیی شاراوەی لەگەڵ سمکۆی شکاک هەبوو و نەیارێکی سەرسەختی حکوومەتی ناوەندییش بوو درێژەی بە خەباتی خۆی دا، بەڵام خاڵۆ قوربانی هەرسینی ڕەگەڵ هێزەکانی ڕەزا خان دەکەوێ. لە لایەکیش پەیوەندی لەگەڵ میرزا کوچک خان هەر دەمێنێ و لە ئاکامدا میرزا کوچک خان دەکووژێ و سەری بڕاوی میرزا کووچک خان بۆ ڕەزا خان دەبا.
پاش ئەو ڕووداوە، ڕەزا خان خاڵۆ قوربان ڕادەسپێرێ بە هێزێکی پۆشتە و تەیارەوە هێرش بکاتە سەر سمکۆی شکا، لە ساڵەکانی 1921-1922دا خاڵۆ قوربان لەشکرێک لە عەشایر بە مەبەستی هێرش بۆ سەر هێزەکانی سمایل ئاغا پێک دێنێ. پاش بیستنی ئەو هەواڵە سمایل ئاغا هێزەکانی ئامادە دەکات و لە شەڕێکی گەورەدا شکستێکی سەخت بەسەر هێزەکانی خاڵۆ قوربان دێنێ و پاشەکشەیان پێ دەکا.
ڕەزا خان کە لە شەڕدا دەروەستی سمکۆ و هێزی کورد نەهاتبوو، لە باری سیاسییەوە لەژێر گوشاری نەتەوەخوازانی ئێرانیدا بوو هەر بۆیە لە ڕێگایەکی دیکەوە هەوڵی دا زەبر لە سمایل ئاغا بوەشێنێ و هەر بۆیە داوای ئەوەدەکات لەگەڵ سمایل ئاغا دیدار پێک بێنێ و لە ڕێگای وتوێژەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.
هەر بۆیە ساڵی 1930دا ڕەزا خان بە مەبەستی دانووستان و وتووێژو سازان بانگێشتنی شاری #شنۆ#ی دەکا. سمکۆ وەک دیپڵۆماتێک دەچێتە شنۆ تا لەگەڵ خودی ڕەزا خان دیدار بکات، بەڵام پاش ئەوەی دوو ڕۆژ لەوێ میوانی هێزەکانی دەوڵەت دەبێت و چاوەڕوان دەمێنێتەوە، لە ڕۆژی سێیەمدا سەرهەنگ سادق خان کە نوێنەری ڕەزا خانە، دەست لەنێو دەستی سمایل ئاغا بەڕێی دەکات و هەر لەو کاتەدا کە ماڵاواییی لێ دەکات دەستوور دەدا تەقەی لێ بکەن و بەوشێوەیە هێرش دەکەنە سەر خۆی و شاندی یاوەری و هەموویان جگە لە دووکەس دەکووژرێن. تیرۆری سمایل ئاغا پەڵەیەکی ڕەشی تاوانە بە سەر تەوێڵی حکوومەتی ناوەندیی ئێرانەوە کە میوانێکی سیاسی بە مەبەستی وتووێژبانگ کردووە و بە شێوەیەکی دوور لە ئادابی ئینسانی و دیپلۆماتیک تیرۆری دەکەن و بەو شێوەیە کۆتایی بە شۆڕش و دەسەڵاتی سمکۆی شکاک دێ.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览234
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 19-07-2023
相关文件: 3
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 19-07-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 22-02-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on23-02-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):23-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览234
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,484
图片 105,322
书籍 19,454
相关文件 97,498
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!