图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,309
图片 105,008
书籍 19,462
相关文件 97,734
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مەهاباد و بەڵگەیەک لە کوشتاری بە کۆمەڵ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەهاباد و بەڵگەیەک لە کوشتاری بە کۆمەڵ

مەهاباد و بەڵگەیەک لە کوشتاری بە کۆمەڵ
#مەهاباد# و بەڵگەیەک لە کوشتاری بە کۆمەڵ

لە سەدەی بیستەمدا هیچ ناوچەیەک بە قەد ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕ لە شەڕ و کێشە نەبووە و لەو ناوچەیەشدا، هیچ نەتەوەیەک بەقەد کورد، زیانی پێ نەکەوتووە. هەبوونی گەلانی دیکەش کە لەلایەن گەل و نەتەوە سەردەستەکانەوە چەوساونەتەوە و تەنانەت بە کۆمەڵیش کوژراون، بەڵام بە زۆر هۆی ناوخۆیی و دەرەکی هەم هەوڵیان داوە بابەتی کوشتارەکەیان بکەنە بابەتێکی بەرباس بۆ بیروڕای گشتیی جیهان و سیاسەتوانانی ئەوکاتی دونیا و هەم لەلایەن دەسەڵاتدارانی سەردەمی مودێڕنەوە، هەم لە ئەورووپا و هەم لە ئەمریکا پشتیگرییان لێ کرا و کێشەکەیان لە کێشەیەکی ناوخۆییەوە، ڕەنگی کێشەیەکی ناوچەیی و جیهانیی بەخۆوە گرت. هەر ئەو بابەتەش بووە هۆی ئەوەی بپارێزرێن و تەنانەت ببنە خاوەن کیان و دەوڵەتی سەربەخۆش. ئەگەر بمانەوێ نموونەیەک باس بکەین دەتوانین ئاماژە بە کوشتاری ئەرمەنییەکان بکەین کە لە دەوروبەری ساڵەکانی 1916دا ڕوو ی داوە و هەڵبەت ئەوەندەی ئەو کوشتارە ناخۆش و گورچووبڕ بووە بۆ نەتەوەی ئەرمەن، ئەوەندەشی دەنگدانەوە لە جیهاندا هەبوو. هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بە فەرمی لە پەیماننامەی سیڤەردا ناویان بێ و بەندێک لەو پەیماننامەیە بۆ ئەرمەنییەکان تەرخان بکرێ و وڵاتی سەربەخۆیان بۆ دیاری بکرێ .
بەڵام هەر لەو سەردەمەدا، واتە لە ساڵی 1916 بە پێی ئەو بەڵگانەی نووسەرانی ئامریکایی لە شارێکی وەک شاری #سابڵاغ# یان #مەهاباد# ی ئێستا، بەدەستیانەوە داوە، نیشان دەدا زلهێزەکانی جیهانی، لە شاری مەهاباد دەستیان داوەتە گەورەترین جینایەتەکانی مێژووی ناوچە و لە ماوەی چەند مانگدا، زیاتر لە 10 هەزار کەسی خەڵکی مەهابادیان (قەتڵوعام) کردووە. ئەو ژمارە لە کوشتار ئەگەر وەک ئامار چاوی لێ بکەین، هەم بۆ ئەوکات کە حەشیمەتی گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەم بووە، یەکجار زۆرە و هەم بۆ ئێستاش کوشتنی دە هەزار کەس، ژمارەیەکی هێند زۆرە کە ویژدانی مرۆڤ ڕادەچڵەکێنێ.

بەڵام چ ئەوکات و چ ئێستاش، ئەو ڕووداو و کارەساتە مێژووییە، لە هیچ کوێی مێژوی سیاسیی ئێران و جیهان و ناوچەدا ئاماژەی پێ نەکراوە و هەر لەو کاتەوە بەردێکی نراوەتە سەر و تەنانەت بە پێی بەڵگەکان، وڵاتی ئێرانیش لە کاتی سکاڵا تۆمارکردنی بە دژی وڵاتانی داگیرکەری بەشی ڕۆژاوای ئێران کە مەهابادیش لەوێ هەڵکەوتووە، هەر ناوی کوشتاری بەکۆمەڵی مەهاباد لە کوولەکەی تەڕیشدا نەهاتووە. ئەوەی نوێنەری ئێران لە کۆنفرانسی وێرسای باسی دەکات و دەیەوێ، هەموو شتێکی تێدایە جگە لە باسی کوشتاری بە کۆمەڵی مەهاباد. ئەوەش ئەو ڕاستییە دەردەخا کە ئەوەندی کورد، لەلایەن هێزە سەردەستەکانی ناوچە وەک عوسمانی و ڕووسیەوە سەرکوت و قەڵاچۆ کراوە، هەر بەو ڕادەیەش لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە لەژێر گوشاردا بووە و لە کاتی تەنگانەدا ئەو حکوومەتەش پشتی تێ هەڵکردوون و ئاوڕی وێ نەداونەتەوە و دوای کارەساتەکەش تەنانەت بە دێڕێک داوای قەرەبووی مافی ئەو خەڵکەی نەکردووە کە بە دە هەزار کەسیان تەنیا لە شارێک لێ کۆمەڵکووژ کراوە.

لەوبارەیەوە حەسەنی قازی لە وتارێکدا بە ناوی حەوت بەڵگەی ڕاتڵەکێن، ئەو بەڵگانەی لەسەر ئەو کوشتارە لە نووسینەکانی نووسەرانی بیانی و غەیرە کورد وە دەستی کەوتوون وردەگێڕێ و تێیاندا نێشان دەدا کە تەنیا لە گوزارشی ئەو نووسەرانەدا و ئەوکات وەک هەواڵ باسی ئەو ڕووداوە کراوە و دواتر باسی نەکراوەتەوە. بۆ ڕوون بوونەوەی باسی ئەو کوشتارە هێندێک لە زانیارییەکانی یەکێک لەو بەڵگانە بە دەستەوە دەدەین کە لە وتاری گۆرین هەڵێنجراون:
دیارە ئەوکات بڵاڤۆکیک لەلایەن میسێۆنۆرە بیانییەکانەوە بە ناوی کوردستان میشنێری بڵاوکراوەتەوە. لەو بڵاڤۆکەدا هەر جارەی باسی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کاروباری ئەو میسیۆنۆرانە لە کوردستان کراوە. لە ژمارەی 12ی کوردستان میشنێریدا، کە لە سێپتامبری 1916دا بڵاوکراوەتەوە یەکێک لەو کەسانە بە ناوی یای گودهارت باسی ئەوەی کردووە کە بە چاوی خۆی ڕووداوەکانی ئەو کوشتارەی دیتووە. وەکوو حەسەنی قازی دەڵێت هێندێک کەس وتوویانە ئەو ڕووداوە ساڵی 1917 ڕووی داوە و دواتر ئەو بەو بەڵگەیە قسەکەیان ڕەت دەکاتەوە کە یای گودهارت ساڵی 1917 لە ئامریکا بووە و ئەو بابەتە ساڵی 1916 نووسراوە و ڕاوێژەکەشی جۆرێکە کە نیشان دەدا نووسەر دەبێت بە چاو ڕووداوەکانی دیتبێ. بۆیە یای گودهارت نووسیوێتی:
ژمارەی ئەو کەسانەی کووژراون بە دە هەزار کەس تەخمین دەکرێ. ئەو ژن و کچانەی نەیانکوشتوون، بەشێکیان لەگەڵ خۆیان برد... لەنێو سابڵاغدا ژمارەی کوژراون 7670 کەس بوون. کە زۆربەیان پیاو بوون. قەشە فاسۆم هەر لە ماڵێکدا سەد و پەنجا تەرمی دۆزییەوە.

پێویستە ئاماژە بکرێ کە قەشە فاسۆم و خاتوو یای گودهارت، هەردووکیان لە ساىلاغ بوون و ڕووداوەکانیان بە چاوی خۆیان دیتووە و ئەو نووسینەش ئەوە دەردەخا کە قەشە فاسۆم کە هاوکاری گودهارت بووە، خۆی 150 تەرمی لە ماڵێکی سابلاغدا دۆزیوەتەوە.
ئەو کوورتە نووسینە ڕاستییەکی تاڵمان بۆ دەردەخا. ئەویش ئەوەیە کە لە کێشەی نێوان ڕووسیە و عوسمانیدا، لە ساڵی 1916 کە لە مەهاباد ڕووی داوە و عوسمانییەکان مەهاباد بەجێ دێڵن و ڕووسەکان دەستی بەسەردا دەگرن، خەڵکی مەهاباد، جودا لەوەی دە هەزار کەسیان لێ دەکوژرێ و سەروەت و سامانیان بە گشتی تاڵان دەکرێ، ژن و کچیان لەلایەن ڕووسەکانەوە دەست درێژییان دەکرێتە سەر و تەنانەت بەشێکیشیان لەگەڵ خۆیان دەبەن. ئەوە بە پێوانەی هەموو یاساکانی جیهانی مودێڕن کە هەڵبەت ئەو جینایەتەش لە سەردەمی مودێڕندا ڕووی داوە، جیانەت دژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵکووژییەکی نێودەوڵەتییە و دەبوو هەر ئەوکات (نوخبە) و زانایانی کورد لە دژی بنووسن و هەڵوێست بگرن و بیکەنە بەڵگەیەک بۆ چەوساوەیی و مافخوازیی خۆیان. ئەو شتەی کە نەکورد بۆخۆی کردی و نە سیاسەتمەدارانی ئێرانیش بەلایدا چوون.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览125
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 31-07-2023
相关文件: 5
挂钩项目: 3
日期与活动
的地方
小组: 文章
Publication date: 31-07-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 22-02-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on23-02-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):23-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览125
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,309
图片 105,008
书籍 19,462
相关文件 97,734
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!