نەریتە دزێوەکانی زەماوەند لە کوردەواری
=KTML_Bold=ژن بە ژنە=KTML_End=
لەنێوان دوو بنەماڵە وا ڕێک دەکەوتن کە بەشەرتێک کچتان دەدەینێ کە ئەنگۆش کچی خۆتان لە کوڕی ئێمە مارە کەن. ئیدی لەوەیان نەدەپرسی داخودا کچەکان ڕازین یا نا. زێڕ و لیباسیان وەک یەکتر بۆ هەڵدەگیرا و لە ڕۆژێکدا وێکڕا دەگوێزرانەوە. شوێنێکیان دیاری دەکرد و لەوێ بووکەکانیان پێک دەگۆرینەوە.
=KTML_Bold=باربەها=KTML_End=
بەو ئەو کچانە دەڵێن کە ژن بەژنەیان پێکراوە.
ئامین باربەهای خەزاڵە
=KTML_Bold=کچ بە ژن دان=KTML_End=
جار هەبووە باب کچەکەی بۆ خۆی بەژن داوە، یا کچی ماڵێ خوشکی بۆ خۆی بە ژن داوە. یا ئەو ماڵەی کچیان لێ هەڵگیراوە داوای ژنیان دەکرد دەنا مەسڵەت نەدەکرا.
نەریتێکی دزێو و ناشیرن بووە و ئەگەر یەک لەلایەنەکان پێکەوە نەحاوابانەوە ژیانی ئەوانی دیکەش لێک هەڵدەوەشا.
=KTML_Bold=ژن هەڵگرتن=KTML_End=
کوڕێک کە لەگەڵ کچی دڵخوازی خۆی ساغ دەبنەوە بە بێ ئیزنی بنەماڵە پێکەوە زەماوەند بکەن.
=KTML_Bold=ڕەدوو کەوتن=KTML_End=
کاتێک کچێک بە بێ ئیزنی ماڵەبابی، بە نییەتی زەماوەند لەگەڵ کوڕی دڵخوازی خۆی دەکەوێ. زۆر جاران مەسڵەت نەدەکرا و کێشەی گەورە لەنێوان دوو تایفە یا بنەماڵە ساز دەبوو و جار هەبوو خوێن دەڕژا. بەتایبەت ئەگەر ژن ڕەدوو کەوتبا دەبایە خوێن (دیە)یان دابا بە مێردەکەی و ئەویش بۆ سووککردنی ژنە لەسەر تمەنێک یان تەپاڵەیەک تەڵاقی دەدا و جاریش هەبووە ژنەیان دەکوشت.
=KTML_Bold=گێڕانەوەی زارەکی:=KTML_End=
-دەگێڕنەوە کە ژنێکی زۆر جوان ڕەدووی ئاغایەک دەکەوێ مێردەکەی لەسەر سەوەتەیەک پەین تەڵاقی دەدا و ئاغاکەش لە حەیفی کابرا و خۆشەویستی ژنە سەربەسەر بە زێڕ هەڵیدەکێشێ.
-لەنێو عەشیرەتەکانی قەدیم ڕەدوو کەوتن وەک ئێستا عەیب و عار نەبووە، ژنان و کچان ئاوا نێونیتکەیان لە یەکتر هەڵدەدا: ئەگەر زۆر جوان و چاک بای یەک بۆ خۆی دەڕفاندی/ جارێک ڕەدوو دەکەوتی.
=KTML_Bold=بەرخوێن=KTML_End=
کاتێک دوو عەشیرەت یا تایفە کێشەیان هەبا و پیاویان لێک کووشتبا یا کچ و ژنیان لە یەکتر هەڵگرتبا، بۆ کووژاندنەوەی ئاگری دوژمنایەتی کچێکی ماڵی تاوانباریان لە کوڕی ئەو بنەماڵەیە مارە دەکرد، ژیانێکی زۆر دژواری دەبوو و وەک دوژمن هەڵسوکەوتی دەگەڵ دەکرا و پاشی کۆشێک منداڵیش هەر وەخۆیان نەدەگرت. بەساڵ ئیزنی چوونەوە ماڵی بابی نەدەبوو.
=KTML_Bold=گەورە بە بچووک=KTML_End=
نەریتێک بووە کە ئەو ماڵەی دەچنە خوازبێنی شەرت و مەرجێک لەگەڵ ماڵی بووک دەکەن کە ماڵی کوڕە کە کچی چکۆڵەیان هەبووە (تەنانەت لە سەرپشتی لانک)، ئەگەر گەیشتە تەمەنی سێزدە و چاردە بیدەن بە کوڕی ئەوان. ئەڵبەت هەر قسەی لێ دەکرا و زۆر جاران سەری نەدەگرت و کچە ملی نەدەدا. زۆرجارانیش کە گەورە دەبوو مارەیان دەکرد.
=KTML_Bold=بن پشک=KTML_End=
ئەو کچەی لە تەمەنی منداڵییەوە لەلایەن باب و براوە بڕیاری لەسەر دراوە کە بۆیان بە ژن بچێ.
=KTML_Bold=کچ/ ژن ڕفاندن=KTML_End=
ئەگەر دوو تایفە یا عەشیرەت کێشەیان هەبا بۆ بێڕێزی کردن کچ یا ژنی یەکتریان دەڕفاند. لە بەیتی لاس و خەزاڵ دا، شێخی عارەبان ئامۆزای لاس لە پاشکۆی خۆی سوار دەکات و دەیڕفێنێ.[1]