图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,386
图片 105,078
书籍 19,494
相关文件 97,763
Video 1,412
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ناوەرۆکی گۆرانی و مۆسیقای کوردی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ناوەرۆکی گۆرانی و مۆسیقای کوردی

ناوەرۆکی گۆرانی و مۆسیقای کوردی
ناونیشانی بابەت: ناوەرۆکی گۆرانی و مۆسیقای کوردی
نووسەر: ڕۆژان سۆفیزادە

ئەگەر بە کوورتی بچینە نێو مێژووی مۆسیقا، ئاواز و گۆرانیی نەتەوەی کوردەوە، نەتەنیا لە وتارێکی وەهادا، تەنانەت دەیان پەرتووکیش ناتوانن وەسفی دەوڵەمەندیی مۆسیقای کوردی بکەن و دەبێت لێکۆڵینەوەی بەرفراوان و درێژ لەسەر کاریگەریی و ڕۆڵی گۆرانییە کوردییەکان ئەنجام بدرێن.
لە مێژووی هەزاران ساڵەی دەربازبوودا، ئاواز، مۆسیقا و گۆرانی بوونەتە بەشێک لە ژیان و پێناسەی کۆمەڵگە جیهانییەکان و وەک مێژوویەکی دێرین لەلایەن هەر نەتەوەیەکەوە بەپێی کولتوورەکەیان پارێزراون و بەهایان بۆ دانراوە.
مۆسیقا، مەقام و ئاوازی نەتەوەی کورد هەزاران ساڵە، زار بە زار و سینگ بە سینگ گوازراوەتەوە و گەیشتووەتە ئەمڕۆ، لە قۆناغە جیاوازەکاندا گۆڕانی بەسەردا هاتووە، ڕەنگە هەندێکجار دەوڵەمەندتر بوو بێت، هەندێکجاریش کەوتووەتە ژێر کاریگەریی ئاسمیلاسیۆنی گەلانی دیکە و داگیرکەران و وڵاتانی دراوسێوە. بەڵام گرینگ ئەوەیە هەتا ئێستا شەڕی مانی کردووە و پارێزراوە.
بە درێژایی مێژووی کۆمەڵگەکان، گۆرانی و مۆسیقا هەمیشە دەنگ و قسەی ناخ و دەروونی مرۆڤەکان بووە، بە شێوەیەکی دیکە دەتوانین بڵێین لە چوارچێوەی گۆرانی و مۆسیقاکەماندا توانیومانە هەستەکانمان بۆ یەکتر و بۆ ئەوانی تر بگوازینەوە. گۆرانی و مۆسیقای هەر کۆمەڵگەیەک، ڕەنگدانەوە و شەوقدانەوەی هەست و باوەڕیان بەرانبەر بە ڕووداوەکان و گەردوون و ژیانە. ئێمە لە وتنی گۆرانییەکدا دەتوانین بە ئاسانی بزانین بۆچوونی کۆمەڵگەیەک سەبارەت بەجوانیناسی چییە و ڕایان لەبارەی ژینگەی دەوروبەر چۆنە.
ناوەرۆکی گۆرانی و مۆسیقای کوردیش وەک بەرهەمە جیهانییەکان، بەسەر چەند بەش و بابەتێکی جیاوازدا دابەش دەبێت. بەڵام هەندێک تایبەتمەندی لە گۆرانی و مۆسیقای کوردیدا هەن کە بە شێوەیەکی تایبەت لە بەرهەمی نەتەوەکانی دیکە جیایان دەکاتەوە.

لێرەدا پێم خۆشە ناوەرۆکی گۆرانی و مۆسیقای کوردی بە شێوەیەکی گشتی لە 4 بەش و چوارچێوەدا دابەش بکەم:
خەم و کەسەر
خۆشەویستی و سۆزداری
خۆشی و شادی
مێژوو و ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان

=KTML_Bold=دەربڕینی خەم و کەسەر:=KTML_End= بەشێکی زۆر لە گۆرانی و مۆسیقای کوردی پێک دێنێت. ئەم بەرهەمانە باس لە بارودۆخی کارەساتبار دەکەن، هەندێکجار باس لە لەدەستدانی مێرخاس و قارەمانان دەکەن، باس لە ڕووداوە سرووشتییەکانی وەک ئاگرکەوتنەوە و بوومەلەرزە و هتد دەکەن. یان زۆر جار باسی ئەو وێرانکارییە دەکەن کە دوای شەڕ و هێرش و لەشکرکێشی دوژمن ڕوویداوە. بۆ نموونە باسی ڕووداوی دڵتەزێن و کۆمەڵکوژی و قڕکردن دەکەن وەک کۆمەڵکوژییەکانی #هەڵەبجە#، #دێرسیم# و دۆڵی زیلان و هتد. گۆرانی کوردی دەتوانێت بەشێکی زۆری ئەو ڕووداوانە لە خۆیدا هەڵبگرێت و ببێتە دەنگی نەتەوەی کورد.

=KTML_Bold=دەربڕینی خۆشەویستی:=KTML_End= ئەو بەرهەمانەی کە لەسەر چیرۆک و چیرۆکی خۆشەویستی وتراون و زۆربەیان وەک بەیت و گۆرانی ئەویندارانە هۆنراونەتەوە و دوای ئەو خۆشەویستییەش نەگەیشتوونەتە یەک و بە شێوەیەکی کارەساتبار لە یەکتر جیا بوونەتەوە. لەم پەیوەندییەدا دەتوانم چەند نموونەیەک بهێنمەوە، وەک: (خەج و سیامەند، مەم و زین، حەسەن و ئاسێ، حەسۆ و نازێ، دەروێش دەودی و ئەدولێ و... هتد.) یان بەپێی کولتووری کۆن، کاتێک کچان و کوڕان ئاشق دەبوون، بە گۆرانی و بەیتی خۆشەویستی یەکتریان لە قسە و پەیامەکانیان ئاگادار دەکردەوە، ئەمەش زۆر کاریگەر بوو.

=KTML_Bold=دەربڕینی خۆشی و شادی بە ئاواز و گۆرانی:=KTML_End= ئەمە بۆنە تایبەتەکان دەگرێتەوە، وەک گۆڤەند و دیلان لە کاتی سەرکەوتنەکاندا، لە کاتی بەیەک گەیشتنی دوو گەنج و پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیاندا و هتد. لە مێژووی هەزاران ساڵەی گەلی کورد دا، لە کاتی هەڵپەڕکێ و شاییدا، زۆر پێش ئەوەی هیچ ئامێرێکی مۆسیقا هەبێت، دوو گۆرانیبێژ پێکەوە مەقامی گەڕیانی داوەتیان دەوتەوە و گۆڤەندەکە بەڕێوە دەچوو. هەڵپەڕکێ و زەماوەندی کوردیش مێژوو و فەلسەفەیەکی دوورودرێژی هەیە و دەتوانرێت دەیان بابەتی لەسەر بنووسرێت.

=KTML_Bold=دەربڕینی مێژوو بە شێوەیەکی دەنگبێژی:=KTML_End= زۆربەی مێژووی نەنووسراوی ئازایەتی، بەرخۆدانی کورد، شۆڕش و سەرهەڵدانی کورد، ئەزموونی سەرکردە و فەرماندەکانی کورد، زار بە زار و سینگ بە سینگ گێڕدراونەتەوە و گەیشتوونەتە ئەمڕۆ. بەتایبەتیی دەنگبێژان لە کاتێکدا کە خوێندەواری نەبووە یان کەم بووە، بە گۆرانییەکانیان مێژوویان لە دانیشتنەکاندا گێڕاوەتەوە. لەم ڕووەوە ئەمڕۆ لە ناخی ئەو وشانە و گۆرانییانەدا دەگەڕێین تاکوو مێژوو و ڕووداوەکانی ڕابردوو بزانین. هەروەها ئەم بەرهەمانە وەک بنەما و سەرچاوەی زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان دادەنرێت.

لە کۆتاییدا دەبێت بڵێم کە گەلەکەمان بە مێژووی ئاواز و مۆسیقای خۆی دەوڵەمەندە و بەتایبەتی ئێستا لە سەردەمی پێشکەوتنی ئامێرە مۆسیقییەکان، دەبێت مۆسیقا و گۆرانیی نەتەوەکەمان دەوڵەمەند بکرێت. ئەوانەی گرینگی بە مۆسیقا و ئاوازی کوردی و بەتایبەت هونەرمەندان دەدەن، ئەرکی سەرشانیانە لە خەمی دەوڵەمەندکردن و فراوانکردنی ئەم بەشە گرینگەی کولتوورەکەیاندا بن.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览105
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 07-12-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 07-12-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 艺术
书: 文化
文件类型: 原文
普罗旺斯: Kurdistan
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 23-02-2024
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on25-02-2024
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):25-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览105
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1130 KB 23-02-2024 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,386
图片 105,078
书籍 19,494
相关文件 97,763
Video 1,412
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 城市 - Amed 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!