图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 520,030
图片 105,229
书籍 19,551
相关文件 98,047
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەشکەوتی هەزار مێرد خاوەنی هەزار چیرۆکی مێژوویی
小组: 考古的地方 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وێنەیەکی کەم بینراوی ڕەفیقی وێنەگر لە ئەشکەوتی هەزار مێرد ساڵی 1955

وێنەیەکی کەم بینراوی ڕەفیقی وێنەگر لە ئەشکەوتی هەزار مێرد ساڵی 1955
وەیسی تالی-ڕێباز حەسەن. #سلێمانی#
ئەشکەوتی #هەزارمێرد# یەکێک لە کۆنترین لانکەی شارستانییەتە، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای شاری سلێمانی بە دووریی 13 کیلۆمەتر و خاوەنی هەزار چیرۆکی مێژووییە.
جوگرافیای کوردستان بە سرووشت و جوانیی خۆی لە جیهان دا بەناوبانگە، ئەشکەوت پەناگەکانی لە مێژوودا بوونەتە پەناگەیەکی باش بۆ مرۆڤەکان، بەتایبەتیش باشووری کورستان دەوڵەمەندە بە شوێنەواریی مێژووی، یەکێک لەو شوێنەوارە مێژووییە گرنگانە ئەشکەوتی هەزار مێردە.
ئەشکەوتی هەزارمێرد هەڵکەوتەکەی دەکەوێتە دامێنی چیای بەرانان بە دووریی 13 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژاوای شاری سلێمانی، لەگەڵ ئەوەی ئەشکەوتی هەزار مێرد قەبارەیکی گەورەی هەیە، بەڵام لە ڕیزە ئەشکەوتێک هەیە، کە بەلای ڕاست و چەپی ئەشکەوتە گەورەکەدا دابەشبوون، بەشێوازێک هەموو ئەشکەوتەکان دەرگەکانیان دەڕوانێتە ڕۆژهەڵات، لەژێر دامێنی چیای بەرانان و ئەشکەوتی هەزار مێرد گوندێکی بچووک هەیە و ناوی هەزارمێردە ژیانی خەڵکی ئەو گوندە لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵداریە.
دەڵین هەزار مرۆڤ لەو ئەشکەوتە جێ دەبێتەوە.

لەسەر ناوی ئەشکەوتەکە بۆچوونی جیاواز هەیە، یەکێک لە بۆچوونە هەرە باوەکان ئەوەیە، کە مێژوونووسان و شوێنەوارناسەکان ئاماژەی پێدەکەن ناوی ئەو ئەشکەوتەکە لەوەوە هاتووە، کە ئەو ئەشکەوتە شوێنی هەزار مێری تیادا دەبێتەوە. واتا ئەوەندە فراوانە جێی هەزاری پیاوی تیادا بووەتەوە و ناوەکەشی هەر لەوەوە هاتووە.
تیمیکی شوێنەوارناسی ئەمریکی کنە و پشکنینیان بۆ کردووە.
ژنێکی لێکۆڵەر بە ناوی گاردو لێکۆڵینی لەسەر چاخی پێش زایین لە ساڵی 1928دا کردووە. هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانیش لە ساڵی 1998دا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە.

=KTML_Bold=لە هەموو پشکنینەکانیدا سێ چین شوێنەوار دۆزراونەتەوە کە ئەمانەن:=KTML_End=
-چینی سەرەوە یاخود چینی یەکەم: لەم چینەدا کۆمەڵێک گۆزە، دیزە و ئیشی گڵی جۆراوجۆر دۆزراونەتەوە، کە زۆر کۆنن و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانێکی زوو، هەروەها سێ گۆڕیش دۆزراونەتەوە، کە یەکێکیان گۆڕی منداڵێکە و سێ گۆزەشی لەگەڵ نێژراوە، سێ پارچە ئاسنیش دۆزراونەتەوە، یەکێک لە پارچە ئاسنەکان سەری تیرە و دووانەکەی تر دوو پارچە دراون کە هیی دوو سەردەمی جیاوازن، یەکێکیان هیی سەردەمی بێزەنتییەکانە و ئەوی تریان هیی سەردەمی ساسانییەکانە.
-چینی دووەم: ئەم چینە، بە چینێکی تەنک دادەنرێت و بریتییە لە هەندێک بەردی سرووشتیی ئەستێ.
-چینی سێیەم: لەم چینەدا ئێسکوپروسکی ئاژەڵ و باڵندە دۆزراونەتەوە لەگەڵ زۆرێک لە بەردی ئەستێ، بەڵام بەشێوەی جیاواز و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ چاخەکانی ناوەڕاست. هەروەها دوو تەور دۆزراونەتەوە، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 30 هەزار ساڵ بەر لە ئێستا.

خاوەن مێژووێکی 30-50 هەزار ساڵەیە.
ئەو بەردانە لەو ئەشکەوتانەدا دۆزراونەتەوە و لێکۆڵینیان لەسەر کراوە و ئەوە دەر دەخەن، کە مێژووی ئەو ئەشکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 30 بۆ 50 هەزار ساڵ پێش زایین. ئەو شوێنەوارانەی لەم ئەشکەوتە دۆزراونەتەوە لە ئەنجامی ئەو کنە و پشکنینەی شوێنەوارناس ساپیزەر کردویەتی لە ساڵی 1926 بەشێکیان هاوشێوەی ئەو شوێنەوارانەن، کە پێشتر لە ئەشکەوتی شاندەر دۆزراونەتەوە، جیاواز لەوەش بەشێک لە بەردەکانی ئەو ئەشکەوتە هاوشێوەی بەردەکانی ئەشکەوتی زاوێتە و شەکەبەی فەڵەستینین.
لە گوندی هەزار مێرد بەدواوە 15 خولەک بە ئۆتۆمبیل بە ڕێگای خۆڵ چووین تا گەیشتنە نزیکەی ئەشکەوتەکە لەوێش ڕێگای ئۆتۆمبیل تەواو دەبێت، وا پێویست دەکات بە چەند ڕێگای باریک بە پێ بڕۆیت تا دەگەیتە ناو ئەشکەوتەکە، هاتا زیاتر بەرەو دەرگای ئەشکەوتەکە دەڕۆشتن زیاتر ماندوو دەبوین نەفەسمان تەنگ دەبوو، تا گەیشتینە دەرگای ئەشکەوتەکە، هەتا زیاتر لە ئەشکەوتەکە نزیک دەبووینە زیاتر گەورەیی و هەیبەتی ئەشکەوتەکەمان بۆ ئاشکرا دەبوو، گەورەیی ئەشکەوتەکە هەر لە دوورەوە دیارە، بەڵام کاتێک لێ نزیک دەبیتەوە گەورەترە وەک لەوەی پێش بینی دەکەیت، دەرگای ئەشکەوتەکە بە قەبارەی نزیکەی 15-20 مەتر فراونە لە لای ڕاست و چەپی ئەشکەوتەکە ئەشکەوتی بچووک هەن هەریەکەیان بە قەبارەی نزیکی 5-6 ماتر یاخود 3-4 مەتر درێژیان هەیە.

ئەشکەوتی هەزارمێرد، ئەشکەوتێکی گەورەی دەم فراوانە، قووڵییەکی کەمی هەیە. لە لای ڕاستییەوە پێنج ئەشکەوتی تر هەیە، بەڵام ئەمانە زۆر قووڵن و دەمەکانیان فراوان نییە، هەر بۆیە مرۆڤ ناتوانێت بە ئاسانی بچێتە ناویان و بگاتە کۆتاییەکەیان، هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە ئۆکسجین کەم بێتەوە و مەترسی درووست بێت بۆ سەر ژیان، مەگەر ئامێری ئۆکسجین بەکاربهێنرێت، ئەمە جگە لەوەی کە پاش ماوەیەک ڕۆیشتن لە ناویاندا زۆرێک لە باڵندە، بەتایبەتیی شەمشەمەکوێرە هێرش دەهێنن و بەرەنگاری درووست دەکەن، سەرەڕای ئەمانە، ڕێگەی گەیشتن بە ئەشکەوتەکە ڕێگەیەکی خراپە و هەتا بە ئۆتۆمبیلیش نزیکبوونەوە لێی ئەستەمە.
هەڵکەوتەی ئەشکەوتی هەزارمێرد بە جۆرێکە، کە بەیانیان ڕۆژ هەڵ دێت ڕاستەوخۆ یەکەم گزنگی خۆرهەڵهاتن دەیدات لە دەمی ئەشکەوتەکە و دەچێتە ناوەوە و هەتا چێشتەنگاو دەمێنێتەوە.
ئەشکەوتی هەزارمێرد، دووەم گەورەترین ئەشکەوتە لە باشووری کوردستان لە دوای ئەشکەوتی شانەدەر. ئەم ئەشکەوتە نزیک دێی هەزارمێردە، کە دێیەکی زۆر کۆنە و لە زووەوە بەهۆی پەتای تاعون لە شوێنی خۆیان گواستویانەتەوە و هاتوونەتە جێگەیەکی خوارتر لە ئەشکەوتەکە.
پاشماوە دۆزراوەکانی ناو ئەشکەوتی هەزارمێرد، هێمایەکن بۆ بوونی کۆنترین ژیانی مرۆڤ لە کوردستان. ئەم ئەشکەوتی هەزارمێردە ناوی خۆی بە خۆیەوەیەتی، کە دەڵێن شوێنی هەزار مێری تیادا دەبێتەوە، بۆیە پێی دەڵێن، ئەشکەوتی هەزار مێرد، بەڵام بۆچوونێکی تریش هەیە دەڵێن، ناوەکەی لەوەوە هاتووە کە ئەم ئەشکەوتە هەزار چیرۆکی مێژوویی هەڵگرتووە، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە 50 هەزار ساڵ، بەڵام لەبەر نەبوونی لێکۆڵینەوەی پێویست و پشتگوێخستنی، زۆرێک لەو چیرۆک و ڕووداوانە هێشتا نەزانراون.

هەرچەندە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار لە سلێمانی پەیوەندییان کردووە بە دوو زانکۆی جیهانیی کە پشکنین دەکەن لەسەر شوێنەوارە مێژووییەکان، ئەوانیش زانکۆی شیکاگۆی ئەمریکی و زانکۆی لیڤەرپولی بەریتانییە کە بێن و لێکۆڵینەوە بکەن لەسەر ئەشکەوتەکە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
بەپێی ئەو پشکنینانەی لە ساڵەکانی نێوان هەردوو جەنگی جیهانیی لەسەر ئەم ئەشکەوتە کراون، ئەوە دەرکەوتووە کە ئەشکەوتەکە شوێنی مرۆڤە سەرەتاییەکان بووە، شوێنێک بووە بۆ خۆپاراستن لە دوژمن لە سەردەمە جیاوازەکاندا و دەریان خستووە کە ناوەکانی ئەشکەوتەکە بە مانای گەورەیی یاخود پلەی سەربازیی یاخود تەڕی و فراوانی (مێرگ)، بەشی ناوەوەی ئەشکەوتەکە زۆر تەڕ و شێدارە و بە دیوار و بنمیچەکەیەوە شوێنی هەڵگرتن و پاراستنی خواردن درووستکراوە. [1]

ژ.ت.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览72
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | anfsorani.com 05-06-2022
挂钩项目: 1
No specified T3 57: No specified T4 1701
广场:
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 95%
95%
添加( هەژار کامەلا 26-02-2024
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on27-02-2024
此产品最近更新( شەنە بەکر ):27-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览72
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 520,030
图片 105,229
书籍 19,551
相关文件 98,047
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!