جۆری وشە: ناو
ئەم وشەیە لە زمانی ئینگلیزییەوە هاتووەتە ناو زمانی کوردی، ئینگلیزی ئەمریکی پیتی (ڕ)ەکە کەمیک گۆ دەکەن (/spɔːrt/) ، بەڵام بەریتانییەکان پیتی (ڕ)ەکە قووتدەدەنەوە و هەر بە سپۆوت گۆی دەکەن (/spɔːt/).
وشەکە بە واتای وەرزش دێت، بەڵام لە کوردیدا زۆر جار بۆ شتی جوان و کەشخەش بەکاردەهێنرێت.
بە پارەی ئێمە هەموو بوون بە لۆرت
بە خاوەن کۆشک و سەیارەی سپۆرت
ئەوەندەش کەر و سپڵە و کەرتڕن
بە ئێمە دەڵێن ئێوە «نۆکەرن» (شاهۆ)
واتا:
1-جوان؛ کەشخە.
2-گەمە؛ یاری؛ بازی؛ وازی؛ وەرزش؛ وەرزشت.
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
=KTML_Bold=گۆرانیی سپۆرت=KTML_End=
یاری کە، ڕاکە پێکەنە
جلی بێکاری داکەنە
دەماری سستی هەڵکەنە
یاری کە، ڕاکە، پێکەنە (#فایەق بێکەس#)
=KTML_Bold=گۆرانیی سپۆرت=KTML_End= 2
ئەی برادەران با بچینە یاری
نەوجوانیمان لێ بدا دیاری
وا لە مەیدانا ئێمە دەرکەوتین
بیکەینە گاڵە ئەوا سەرکەوتین (#پیرەمێرد#)
سپۆرت: وەرزش؛ وەرزشت. [1]
وەرزشت: فەرهەنگی خاڵ
چەند جووڵاندنەوەیەکی تایبەتیی پەلوپۆی ئەندامە بۆ لەشساغی دەکرێت.
وەرزشت: #هەنبانەبۆرینە#
کوردی: وەرجس؛ ڕاهێنانی ئەندانەکانی لەش بە کارکردن بۆ ساغی و بەقوەت بوون.
فارسی: ورزش
وەرزشت: فەرهەنگی مەردۆخ
کوردی: وەرجس؛ وەرزش
فارسی: وَرزش.
العربية: ڕياضَة، مُداوَمَة، عادَة، تَزاوُف، تَمرين.
werzişt: فەرهەنگا دەستی
perwerdeya bedenî
riyazet
[2]
بۆ خوێندنەوەی واتاکانی وەرزش سەیری وێنەکە بکە. [3]