جۆری وشە: ناو
واتا:
تابوو/تابۆ؛ جۆری ڕەفتار، قسەکردن یان کاروباری کۆمەڵایەتییە کە بەپێی داب و نەریت و ڕێوڕەسم یان ئایین، نەشیاو و قەدەغەکراو و سەرزەنشتکراوە. بۆ نموونە باسکردنی ئەندامی زاوزێ لە بازنەی فەرمیدا لەنێو زۆرێک لە گەلانی جیهاندا تابۆیە.[1]
تابوو tabû: ن:[فەر: tabu، بۆلینئاسیان (تۆنگا):] پیرۆز و قەدەغە: کۆمەڵە یاسا و بیر و باوەڕ و داب و نەریتێک لە کۆمەڵگەدا کە پیرۆزکراون و شکاندن و دەستتێوەردانیان قەدەغەکراوە (وەک زەماوەندی دایک و کوڕیان خوشک و برا).
[ئینگلیزی: Taboo].
{پۆلینێزیی کۆمەڵە دوورگەیەکن لە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئوسترالیا کە بە پێی ئایین و بڕوای ئەم خەڵکە کەسێک یان شتێک ( گیاندار یان بێگیان) پیرۆز (تابوو) دەکرێت و نزیک بوونەوە و دەست لێ دان لەم شتە قەدەغەیە.} (نانەوازادە).
[2] [3]