图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,745
图片 105,216
书籍 19,552
相关文件 97,889
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دیوە ئەقڵانییەکانی ڕەفتار
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیوە ئەقڵانییەکانی ڕەفتار

دیوە ئەقڵانییەکانی ڕەفتار
=KTML_Bold=دیوە ئەقڵانییەکانی ڕەفتار=KTML_End=
#محەمەد شوانی#
ئەقڵگەرایی لە فەلسەفەی ڕۆژاوادا ڕوانگەیەکه، یان تیۆر و میتۆدێکی تێڕوانینە، کە ئەقڵ بە ‌سەرچاوەی سەرەکی و ئەزموونکردنی زانین (مەعریفە) دادەنێت. ئەگەر ئەقڵگەرایی ڕێباز بێت، ئەی خودی ئەقڵ خۆی چییە و چ پەیوەندییەکی بە ڕەفتار و کردارەکانی مرۆڤەوە هەیە؟
ئەقڵ کۆمەڵێک توانایە، کۆمەڵێک تایبەتمەندییە، کۆمەڵێک خەسڵەتە پەیوەستن بە ناسین و زانین و سەرلێدەرکردن و یادەوەری و بیرکردنەوە و شارەزایی و خەیاڵ و وێناکردن‌‌‌، کە مرۆڤە ژینگە کۆمەڵایەتییەکەی دەوروبەریدا وەریان دەگرێت و فێریان دەبێت. ئەگەرچی ئەقڵ لەسەرەتادا وەکوو نیشانە و سیما و ناسینەوەی تاک بەدەردەکەوێت بەڵام لە بنەڕەتدا ئەقڵ پێدراوێکی کۆمەڵایەتییە، مرۆڤ نەک هەر لە دەرەوەی کۆمەڵگەدا ئاقڵ نابێت، بەڵکوو بە پێی جۆری کۆمەڵگەکانیش ئاستی ژیری و ئەقڵ و بیرکردنەوەی دەگۆڕێت. گەنجێکی لادێیی کە لە چوارچێوەی کۆمەڵگەیەکی بچووک و سادە و پێکەوە پەیوەستی خزمایەتی و دابوونەریتی تونددا گەورە ببێت و بە پڕۆسەکانی پەروەردە و پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی و مەدەنی و شارستانیدا تێنەپەڕێت، بێگومان سیماکانی ئەقڵگەرایی لە کار و کردەوە و ڕەفتار و بەرنامەڕێژیی ژیانیدا زۆر جیاواز دەبێت لە گەنجێکی شارنشینی کە لە چوارچێوەی کۆمەڵگەیەکی گەورە و ئاڵۆز و ڕێکخراو لەسەر یاسای مەدەنی و پەروەردەی فەرمی پێگەیشتبێت.
ئەقڵ توانایەکی زگماکی نییە، بەڵکوو ئامادەباشییەکی زگماکییە بۆ وەرگرتنی ئەو توانایە، ئەندامێک نییە لە ئەندامەکانی جەستە و مرۆڤ لەگەڵ لەدایکبوونیدا نابێتە ‌خاوەنی ئەقڵ، بەڵکوو خەسڵەتێکە لە خەسڵەتەکانی مرۆڤ، وەکوو بینین و بیستن و بۆنکردن. ئەگەرچی ئەمانە هەستن بەڵام ئەقڵیش تایبەتمەندییەکە و وردەوردە لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤدا پێدەگات‌. بۆ نموونه، ‌ بینین تایبەتمەندییە، چاو ئەندامی جەستەیە و ئەرکی بینینە، بەڵام هەموو ئەوانەی چاویان هەیە دیاردە و بابەت و ڕووداوەکانی ژینگەکەیان وەکوو یەک نابینن. هاوکات، بیستن تایبەتمەندییە ، گوێ ئەندامی جەستەیە و ئەرکی بیستنە، هەموو ئەوانەی گوێیان هەیە وەکوو یەک دەنگ و ناڵە و چریکە و ئازارەکانی دەوروبەریان نابیستن. بە هەمان شێوە بیرکردنەوەی ئەقڵانیش تایبەتمەندییەکی مرۆڤە. مێشک ئەندامی جەستەیە و ئەرکی بیرکردنەوە و لێکدانەوەی ئەقڵانییە بەڵام هەموو ئەوانەی مێشکیان هەیە وەکوو یەک لە هۆکاری ڕووداوەکان و هەقیقەتی پرسەکان و جەوهەری مەسەلەکان تێناگەن، ئەمە جگە لەوەی مێشک لە پۆلێنی ئاژەڵاندا لە هەموو بڕبڕەدارەکانیشدا هەیە.
مێشک میکانیکی کار ناکات، بەڵکوو کارکردنی مێشک پەیوەندی بە ژینگەی دەوروبەر و هەڵو‌یست و چێژو بەرژەوەندی و گۆرانکاریە ناوەکییەکانی خودی مرۆڤ خۆیەوە‌ هەیە. لەبەر‌ ئەوەی ژینگەی کۆمەڵایەتی و بەرژەوەندی مرۆڤەکان جیاوازن، ‌ بۆیە مرۆڤەکان وەکوو یەک بیر ناکەنەوە و ئاستی بیرکردنەوە و شیکردنەوە و تێگەیشتن و بڕیاردانیان لەسەر ڕووداوەکان وەکوو یەک نییە. ‌مرۆڤ هەمیشە ئەقڵانی بیر ناکاتەوە و زۆرجار نایەوێت لە هەقیقەتی دیاردەکان بگات چونکە هەندێک جار هەقیقەت ئازاری دەدات. بە پێچەوانەوە تام و چێژ لە خەیاڵ و خۆخەڵەتاندن و بەردەوامی تێگەیشتنە ئەفسانەییەکانی دەبینێت. لە شیکردنەوەیدا بۆ دیاردە و ڕووداوەکان، مرۆڤ حەز دەکات وەکوو ئەوەی خۆی دەیەوێت ڕوو بدەن، هەر بەو جۆرەش ڕاڤە و شرۆڤەیان دەکات کە شیکردنەوەیەکی نا ئەقڵانییە، بەڵام کاتێک پێچەوانەی لێکدانەوەکانی ڕوو دەدەن و بە قازانج و بەرژەوەندی ئەو نییە ئیتر بە دووای پاساوی نا لۆجیکیدا دەگەڕێت و زیاتر لە بیرکردنەوەی ئەقڵانی دوور دەکەوێتەوە.
هەموو جۆرەکانی ڕەفتاری وەکوو ‌توندڕەویی و توندوتیژی و دەمارگیری و زێدەڕەوی لە پێداهەڵدان و بە پیرۆزکردن و بە دێوکردنی ئەوی دیکە و ڕەهایی لە خۆپەسەندی هتد، بریتین لە دیوە نا ئەقڵانییەکانی ڕەفتار، لە ئەنجامی بیرکردنەوەی نالۆجیکی و بابەتینەبوون، کە لایەنگیریی لێدەکەوێتەوە.
لە سەر ئاستی تاک هۆکاری بۆماوەیی کاریگەریی زۆری هەیە لەسەر درووستبوونی بیرکردنەوە و ڕەفتاری نائەقڵانی. لەم بارەیەوە زاناکان چەندین توێژینەوەیان لەسەر ئەو منداڵانە کردووە کە جمکن، بۆیان دەرکەوتووە کە هۆکاری بایۆلۆجی کاریگەریی لەسەر تێکچون و شڵەژانی باری دەروونی هەیە و ئەمەش سەردەکێشێت بۆ بیرکردنەوەی نائەقڵانی و دواتر ڕەفتاری نائەقڵانی.
جگە لە هۆکارە بۆماوەییەکان، لە چوارچێوەی ژینگەی کۆمەڵایەتیدا دابڕان و گۆشەگیری و تێکەڵاو نەبوون بە کۆمەڵگە هۆکاری سەرەکی درووستبوونی ڕەفتاری نائەقڵانییە.چونکە تاکی گۆشەگیر بەهۆی دوورەپەرێزیی لە خەڵک لۆجیکی و نالۆجیکی بۆچوونەکانی بۆ دەرناکەوێت.
هۆکارێکی دیکە بڵاوبوونەوەی دیماگۆجی هزریە، چەقبەستوویی کۆمەڵگە و ترسان لە گۆڕانکاری و مانەوە لەسەر یەک بیروباوەڕ بۆ ماوەیە‌کی مێژوویی دوورودرێژ، کە نەوەکان ڕادێنێت لەسەر یەک شێوازی بیرکردنەوە و یەک ڕاڤەکردنی ژیان و بەهەقیقەتناسینی زانیاریەکانیان. نەزانینیش دەبێتە سیمای سەرەکی کلتوری کۆمەڵگە و تاکەکانیش لەناو ئەو کلتورەدا گەورە دەبن و پێدەگەن.
هەروەکوو چۆن مرۆڤ دەتوانێت بە پرۆڤە و مەشق و ڕاهێنان توانا جەستەییەکانی پەرە پێ بدات و بەهێزیان بکات، بە هەمان شێوە مرۆڤ دەتوانێت لە ڕێگای وەرزشی مێشکەوە پەرە بە بیرکردنەوەی ئەقڵانی خۆی بدات، بۆ هەر ڕوودا و دۆخ و دیاردەیەک بە دوای هۆکار و ئەنجامەکاندا بگەڕێت، ئەو یاسا و ڕیسایانە بدۆزێتەوە کە کۆی پڕۆسەکە بەڕێوە دەبەن. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览52
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 24-10-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 24-10-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 27-03-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on29-03-2024
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览52
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,745
图片 105,216
书籍 19,552
相关文件 97,889
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 城市 - Amed

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!