图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 522,173
图片 105,697
书籍 19,682
相关文件 98,575
Video 1,419
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕۆشنبیری و گەشەپێدان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆشنبیری و گەشەپێدان

ڕۆشنبیری و گەشەپێدان
=KTML_Bold=ڕۆشنبیری و گەشەپێدان=KTML_End=
#موسا بەرزنجی#
چۆن گەشەپێدان بۆ ئازادی، مافەکانی مرۆڤ، خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی ژیان دەستپێدەکات؟ ئایا گەشەپێدان و گەشەپێدانی ئابووری بابەتێکی زانستی و واقیعی تاک، کومەڵگە، نەتەوە و وڵاتانی جیهانە؟ ئایا گەشەپێدان ڕێگری لە کەوتن و شکستی نەتەوەکان دەکات؟ دەکرێت بپرسین، چ پەیوەندییەک لەنێوان پەروەردە و ڕۆشنبیری و گەشەپێداندا هەیە؟ ئایا گۆڕانکاری هزر و زیهنییەت هۆکاری سەرەکی گەشەپێدانە یاخود گەشەپێدان ڕۆشنبیری بەرهەم دێنێت؟ ئایا گەشەپێدان ڕەهەندێکە و تەنیا گەشەپێدانی ئابووری لە خۆ دەگرێت؟ یاخود گەشەپێدان گشتگیر و فرەبوارە (multidiscipline)، فرەپسپۆڕی و فرەڕەهەندە؟ ئەوەی لە مێژووی گەشەپێداندا بەپێی مێژووی شارستانییەتەکان و داتا و تیورییەکان سەلمێنراوە جیهانی گەشەکردووی ئێستا بەرهەمی گۆڕانکاری عەقڵیەت و گەشەپێدانی ڕۆشنبیری و ئابووری و ڕامیاری و جڤاکییە بۆ ئەوەی ئازادی، بژاردەکان، ژیانێکی ئاسوودە بۆ مرۆڤ و هاونیشتمانییان مسۆگەر بکرێت.
چەمکی گەشەپێدان پێناسەی جیاوازی هەڵدەگرێت و زیاتر لە دەیان پێناسەی بۆ کراوە. ئەوەی لێرەدا پێناسەی دەکەم دەرئەنجامی بیست ساڵ توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمییە لە بواری گەشەپێدان و گەشەپێدانی ئابووری. لەم ڕووەوە، گەشەپێدان (development)؛ گۆڕانکارییەکی هزری و زیهنییەتە (mindset)، کە تێیدا کۆی گشتی بیرکردنەوە و ڕەفتار و کرداری مرۆڤ و جڤاک گۆڕانکاری بەسەردێت و تەکنەلۆجیا دەگۆڕێت بۆ ئەوەی کۆی ڕێکخستن و پەیوەندییەکانی جڤاک نەشونما بکات، کۆمەڵگە بەدامەزراوەیی بکرێت. لە دەرئەنجامی کۆتایی ئەم پڕۆسەیەدا، خۆشگوزەرانی و ژیانێکی ئاسوودە مسۆگەر بکرێت. لەم دیدە زانستییەوە، گەشەپێدان گۆڕانکاری ڕیشەیی لە هزر و زیهنییەتی تاک و کۆمەڵە، لە هزرێکی کۆن و نەریتی و ئایینی بۆ زیهنییەتێکی زانستی بەمانا ئەکادیمییەکەی نە بە واتای حوجرەیی و تەقلیدییەکەی. ئەم ڕوانگەیە بەشێوەی دیرۆکی و زانستی سەلمێنراوە و جیاوازی نەتەوە و وڵاتانی جیهان بەپێی پێوەرەکانی گەشەپێدان دەستنیشان دەکات. بۆ نموونە، وڵاتێکی وەکوو وەکوو ئەمریکا و هەرێمێکی وەکوو وەکوو کوردستان بەپێی زیاتر لە 300 پێوەری گەشەپێدان دەتوانین بەراوردیان بکەین. ئەگەر بەراوردێک بکەین لە ئەنجامدابۆمان دەردەکەوێت کە هەرێمی کوردستان و ئێراق گەشەنەکردوون و لەنێو نەریت و کۆنخوازیدا چەقیان بەستووە.
گەشەپێدان لە بنەڕەتدا گۆڕانکاری لە هزر و بیرکردنەوە و ڕەفتارە بە جۆرێک مرۆڤ توانا و بەهرەکانی دەخاتە گەڕ و خاوەن ئیرادە دەبێت بۆ ئەوەی لە ژیان و پیشەکەیدا داهێنان بکات و بتوانێت پێداویستی و پێویستییەکانی خۆی دابین بکات و کەسایەتی ڕۆشنبیر و سەربەخۆ بێت و ترسی لە گۆڕان لە ژیان و گوزەرانیدا نەبێت، چونکە گۆڕان و دینامیکی بوون جەوهەر و ڕەگی گەشەپێدانی بەردەوام و پێشکەوتنی مرۆڤ و جڤاکە. لە ڕاستیدا، قۆناغەکانی ژیانی مرۆڤایەتی بە گۆڕانکاری لە هزر و جیهانبینی درووست بووە و لەم سەردەمەی زیرەکی دەستکرد (AI) و ئابووری دیجیتاڵیش بەردەوام دەبێت.
کۆمەڵگەی پێشکەوتوو و گەشەپێدراو پەیوەندییەکی تۆکمە و دوولایەنەیان پێکەوە هەیە. ئەو تاک و جڤاکەی کە گۆڕانکاری وەکوو بەشێک لە ژیان و بیرکردنەوە و ڕەفتار نەزانێت لەژێر کاریگەریی و گۆڕانکاریی جیهانیدا، ئابووری و گۆڕەپانی سیاسەت و کایە جیهانییەکان دەدۆڕێنێت. کەواتە گەشەپێدان چەمک و بنەمایەکی واقیعی و مێژووییە. واقعییە بۆ ئەوەی پێوەر و داتاکانی وڵات و هەرێمەکانی جیهانی پێ بەراورد دەکرێن. داتا و پێوەرەکان پیشان دەدەن کام وڵات و نەتەوە گەشەکردووە و کامیان دواکەتووە. هەروەها لە ڕووی مێژووییەوە هەڵکشان و داکشانی جیهان دەبینرێت و شکست و سەرکەوتنی نەتەوەکان دەستنیشان دەکات. یونان شکست دەهێنیت و نەرویج گەشە دەکات، کۆریای باشوور سەردەکەوێت و کوڕیای باکوور دوادەکەوێت. هەرێمی کوردستان گەشەنەکردووە و هەرێمی تایوان پێشکەوتووە.
جڤاکی گەشەپێدراو، جڤاکێکە کە ئازادی و بژاردەی خەڵک زیاتر و بەرفراوانتر دەکات. لەم ڕەهەندەوە، نەتەوە و وڵاتانی گەشەسەندوو تایبەتمەندیی خۆیان هەیە. ئەوەی سەلمێنراوە، لە بواری مێژووی و پێوەرەکانەوە وڵاتی گەشەسەندوو پەیوەندی بە هێزی سەربازی و جوگرافیای ستراتیژی، هەبوونی ئوقیانووس و سامانی سرووشتی نەبووە و نییە. بۆ نموونە، سۆماڵ لەسەر دەریا و ئۆقیانووسە و جوگرافیایەکی گرنگی داگرتووە کەچی گەشەسەندوو نییە و لە ڕووی هەژاری و گەندەڵی و برسییەتی یەکەمی جیهانە، لە کاتێکدا سویسرا و نەمسا و هەنگاریا دەشت و شاخاوین و داخراون بەسەر دەریادا کەچی گەشەسەندوون و پێشکەوتووی پیشەسازین.
کەواتە چ شتێک گەشەپێدان گەشەپێدانی ئابووری دەخۆڵقێنێت و ژیان و ئازادی و گوزەرانی ماددی و مەعنەوی مرۆڤ مسۆگەر دەکات؟ لێرەدا مەعنەوی بە واتا ئایینییەکە نییە، مەعنەویە بە واتای پێداویستی ڕۆحی و سایکۆلۆژی مرۆڤ و جڤاک. ئەوەی ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە، ڕۆشنبیری زانستی و هزری و عەقڵانی و زیهنییەتی دوور لە خورافە و ئایین، توانیویەتی گەشەپێدان بخوڵقێنێت. لە ڕاستیدا، گەشەپێدان ، میوە و بەرهەمی گۆڕانکاری هزر و ڕۆشنبیرییە کە لە پڕۆسەیەکدا دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی جڤاک دەگۆڕێت بۆ ئەوەی سەرمایەی مرۆڤی و سرووشتی تاک و کۆمەڵ توانای فیکری و ماددی خۆیان بە کارامەیی لە چالاکییە دینامیکییەکانی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی تەرخان بکەن و بەرهەمی جڤاک زیاد بکەن. دەرئەنجامی ئەم گۆڕانکاری و گەشەپێدانە ئەوەیە دامەزراوە سیاسی و ڕۆشنبیری و ئابوورییەکان بە سیستەمی دەبن و ژیانی ماددی و واتایی مرۆڤ و مرۆڤەکان بەپێی بنەما گەردوونییەکانی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان مسۆگەر دەبێت.
بۆ گەیشتن بەو ئاستەی لە گەشەپێدان، پێویستی بە تاک و کۆمەڵ هەیە کە عەقڵیەت و هزری خۆیان بگۆڕن بۆ ئەوەی شێوازی ژیانیان بگۆڕن. هزری نەریتی و کۆن وەلاوە بنێن و بە شێوەی واقعیی و ژیرانە و زانستی بۆ بەرهەمهێنانی کاڵا و خزمەتگوزاری کارا بن. من ناوی لێ دەنێم مرۆڤی گەشەکردوو، یان تاکی نوێ. ئەو مرۆڤە گەشەکردووەی کە زانست و ژیری بە بنەما دەگرێت، فکری ئازادە، لیبراڵ دیمۆکراتە، خاوەنی شارەزایی و توانای تەکنیکییە و داهێنان دەکات. بەرهەمی ئەم تاکانە کۆمەڵگەیەکی گەشەکردووە. بەڵام چۆن و بە چ پڕۆسەیەک گۆڕانکاری زیهنییەت و هزر درووست دەبێت؟
گۆڕانکاری زیهنییەت و بیرکردنەوە یەکێک لە گرنگترین جیاوازییەکانی نێوان مرۆڤ و زیندەوەرەکانی دیکەی گۆی زەوییە. لە ڕاستیدا هەر جۆرە گۆڕانکاری لە عەقڵیەت و بیرکردنەوەی تاکەکان، نەتەوەکان و وڵاتانی جیهان پۆلین دەکات بۆ گەشەسەندوو و پێشنەکەوتوو. گۆڕانکاری هزر و بیرکردنەوە لە سێ بواری مرۆڤناسی، جیهانناسی و جیهانبینی، تەکنەلۆجیا پێکدێت کە بنەماکانی گەشەپێدانە.
یەکەم، ناسینی مرۆڤ و پێداویستی مرۆڤ و شوناسی مرۆڤ. تاکی گەشەسەندوو، مافە ئابووری و سیاسی و سایکۆلوجی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆی و کۆمەڵگە دەزانێت و پلانی بۆ هەیە. هەروەها ئازادی مرۆڤەکان، یەکسانی مافەکانی نێر و مێ بنەمای تێگەیشتنی قووڵ لە پەیوەندی مرۆڤەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانە. تاکی گەشەسەندوو سیستەمی بیر دەکاتەوە (systems thinking).
دووەم، گۆڕانکاری لە جیهانبینی و ناسینی جیهانی تاک و کۆمەڵگە ئەو دەرفەتە دەدات کە تاکەکان و جڤاک پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکتر و نەتەوەکانی دیکە ڕێکبخەن و بەرژەوەندی خۆیان بزانن و بیپارێزن و ڕێز لە کەسانی دیکە بگرن و فرەڕەنگی بە هەل بزانن نەک مەترسی. هەروەها ژینگەپارێزیی بە بنەما دەزانێت و خۆی بەشێک لە ئیکۆسیستەم دەزانێت، ئەمە جیهانبینی گەشەپێدان و نوێیە.
سێیەم، گۆڕانکاری لە تەکنەلۆجیا و تێگەیشتن و شارەزایی لە تەکنەلۆجیا هۆکاری سەرەکی بەرهەمهێنانی کاڵا و خزمەتگۆزاری نوێیە. لە جیهانی پڕ لە ڕکابەری و کێبڕکێی سەردەمی نوێدا چۆنییەتی و چەندایەتی بەرهەمهێنانی کاڵا و خزمەتگوزاری واتای شارستانییەتی نوێیە. تەکنەلۆجیا بریتییە لە زانیاری تەکنیکی و سۆفتوەیە (software) و مەکینات و ئامێرەکانی هاردوەیە (hardware). ئەگەر بیرمان بگۆڕێت بۆ تەکنەلۆجیا، ئەوە پیشەسازی کۆن دەگۆڕین بۆ پیشەسازی پێشکەوتوو و تەکنەلۆجیای نوێ. بۆ نموونە، تەکنەلۆجیای کڵاش دەگۆڕین بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر و باشتر و فراوانتر. کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە کوردستاندا شێوەی نەریتی و گەشەنەسەندووی گوندنشینی دەگۆڕێت بۆ گەشپێدانی تەکنەلۆجیای کشتوکاڵی. لەم ڕوانگەوە گوند واتای نامێنێت. لە بواری بەرگریدا فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی یەکگرتوو دەبێت زیرەکی دەستکرد (AI) بزانێت. ماموستای زانکۆ و بزنس دەبێت زیرەکی دەستکرد بزانن.
بۆ گەشەپێدان و گۆڕانکاری لەو سێ بوارەدا پێویست دەکات سیستەمی پەروەردەمان بگۆڕێت، ژنان و دایکان بیر و هزریان بگۆڕێت. لەلایەکی دیکەوە خەڵک یان حکومەت، بە مەرجێک حکومەتێکی نیشتمانی و سیستەمی بێت نەک حیزبی، ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان 24 کاتژمێر بێت و یاساکان ڕێکبخات. هەروەها هەلی دادوەرانە و دادگەری فەراهەم بکات بۆ داهێنان و هەلی یەکسان بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بەربەست لە بەردەم خۆیاندا نەبینن بۆ گەیشتن بە ئامانج و خەونەکانیان. لە ڕووی ئابوورییەوە کەڵەکەکردنی سەرمایە و پاشەکەوت و وەبەرهێنان هۆکاری گەشەپێدانی ئابوورییە. بەڵام بە مەرجێک ئازادی بزنس و هەلی یەکسانی بزنس فەراهەم بێت و دەستێوەردانی حیزبی لە ئابووریدا نەبێت.
ئەم هۆکارانەی گەشەپێدان لە پڕۆسەیەکی ڕێکوپێک پێویستە هەماهەنگی و هارمۆنی لەنێوانیاندا هەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدان کە بریتییە لە ئاسوودەیی و ئازادی و خۆشگوزەرانی و شادی و و دادگەریی. لەم ڕوانگەیەوە، دەتوانین گەشەپێدان بە دارێک وێنا بکەین کە ڕەگەکەی، ڕۆشنبیری و زیهنییەت و هزرە و لق و گەڵاکانیشی سیستەمی سیاسی و یاسایە. بەرهەم و میوەکانیشی بریتیین لە کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بۆ دابینکردنی خواست و پێداویستی تاک و کۆمەڵگە بۆ ئەوەی خۆشگوزەرانی ماددی و مەعنەوەی مرۆڤ و هاووڵاتییان گەرەنتی بکرێت.
لە وتاری داهاتوودا، شرۆڤەیەک بۆ گەشەپێدان و گەشەپێدانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان دەکەم. وەک دەزانین هەرێمی کوردستان وەکوو ناوچەیەکی جیوستراتیجی و جیوپۆلەتیکی گرینگ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەڵکەوتووە، بەڵام لە ڕووی گەشەپێدانەوە پڕە لە کەڵەکەبوونی قەیران و کێشە و گرفتی سیاسی و ئابووری و جڤاکی. مرۆڤی گەشەکردوو لەم سێ بوارەدا ئاستی هۆشیاری و تێگەیشتنی بەرز دەبێتەوە بۆ خۆی و کۆمەڵگە و ژینگە و گەشەپێدانی بەردەوام ڕوودەدات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览37
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 24-10-2023
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 24-10-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 科学
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 29-03-2024
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on29-03-2024
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览37
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 522,173
图片 105,697
书籍 19,682
相关文件 98,575
Video 1,419
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!