图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,799
图片 106,142
书籍 19,340
相关文件 97,360
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مۆنەمێنتێکی شکۆدار لە بەغدا وەک مۆنەمێنتی هۆلۆکۆست لە بەرلین:ئەرکێکی مێژوویی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مۆنەمێنتێکی شکۆدار لە بەغدا وەک مۆنەمێنتی هۆلۆکۆست لە بەرلین:ئەرکێکی مێژووی...

مۆنەمێنتێکی شکۆدار لە بەغدا وەک مۆنەمێنتی هۆلۆکۆست لە بەرلین:ئەرکێکی مێژووی...
=KTML_Bold=مۆنەمێنتێکی شکۆدار لە بەغدا وەک مۆنەمێنتی هۆلۆکۆست لە بەرلین:ئەرکێکی مێژوویی=KTML_End=
#ئیبراهیم مەلازادە#
هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی مێژوویی، بەشێکە لەو تەکان و هەوڵانەی کە هەمیشە بەرهەمدار دەبن. تاوانە نێودەوڵەتییەکان، هەمیشە لاپەڕەی تاریکن بە نێوچاوانی ئەنجامدەرانید، بۆیە، هێما و مۆنەمێنت و یادگەکان بەشێکی گرنگن لەو هەوڵانەی کە نابێت پشتگوێ بخرێن بۆ بیرنەچوونەوە و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان. تاوانەکانی دژ بە خەڵکی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئێراق، فرەڕەهەندن، هەم شەرمەزاریی و لاپەڕەیەکی تاریکە لە مێژووی ئەو وڵاتە، هەم پێویستە سنوورێک بۆ ئەو ئەقڵییەت و زهنەتییە دابنێت کە خۆسەپێن و تاوانکارە دژ بە خەڵکی غەیرە-عەرەب و سڕینەوەی هەموو ئەو شوێنەوارانەی کە پێی وایە ئەم وڵاتە بەتەنیا هیی عەرەبە و دەبێت هەر بە ناسنامەی عەرەبیش بمێنێتەوە، ئەوە چش لەوەی کە پێویستە عەرەبی ئێراق لەوە تێبگەن ئیدی نەتەوەی کورد بەشێک نییە لەو وڵاتە، ئەگەر بەئارەزووی خۆی بڕیار نەدات وەکوو بەشێک لەو وڵاتە بمێنێتەوە.
هەر بەو ئاڕاستەیە، پێویستە لە بەغدا مۆنەمێنتێکی شکۆدار، شکۆدارتر و گرنگتر لەو مۆنەمێنتەی قوربانییە جووەکانی ئەوروپا، کە لەخوارەوە باسم کردووە لە بەغدای پێتەختی ئێراق درووست بکرێت، ئەگەر بڕیار بێت کورد هاوبەشێکی ڕاستەقینەیە لەو وڵاتە. تاوانەکانی حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی دەوڵەتی ئێراق، کە زنجیرەیەکن، بەتایبەتیش بەشێوەیەکی ڕێکخراو لەگەڵ سەرهەڵدانی حەرەس قەومییەکان #بەعس# و دەستی پێ کرد. هەر زوو یاخەی کوردە-فەیلییەکانییان گرت و هەوڵیاندا لە ڕەگ و ڕیشەوە دەریان بهێنن و لە کۆتاییدا جینۆساید کران. دوایی هەڵمەتی ڕاگواستن و تەقاندنەوە و سیاسەتی سووتماک دژ بەتەواوی ڕەهەندی گوندەواری کوردستان دەستی پێ کرد و بەهەزاران گوند و ئاوەدانی تەقێندرانەوە و خەڵکەکەی ڕاگوێزرا بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان کە کەمتر ترسناکتر نەبوون لەو گێتۆیانەی کە جووەکانییان تێدا کۆکرانەوە. ئینجا جینۆسایدی بارزانییەکان، دواتریش هەڵمەتە بەرفراوانەکەی شاڵاوەکانی ئەنفال و هەڵمەتی کیمیابارانی دەیان گوند و دۆڵ و شارۆچکەی کوردستان، کە #هەڵەبجە# سیمبۆڵەکەیەتی.
لەو پێودانگەشەوە، دەبوایە، هەر زوو مۆنەمێنتێک لە بەغدا درووست بکرێت و ببێت بە شاهیدی ئەو تاوانانەی کە بڕیاری جێبەجێکردنەکەیان لەو پێتەختەدا دەرچوون. گەواهیدانێک بێت بۆ هەموو ئەو خەڵکەی هێشتا لەوە تێناگەن کە بەغدا بەکۆڵێک قەرزەوە شەرمەزار و قەرزداری خەڵکی کوردستانە، لەوانەش داوای بوردن و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و ڕزگاربووان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان. هەڵبەت ئەوەش حاشاهەڵنەگرە کە سیاسییەکانی کوردستان کەمتەرخەم بوون و لە ئاستی بەرپرسیارییەتی ئەو دۆخە خەمناکە نەبوون کە لاپەڕەیەکی تاریکی مێژووی ئێراقی عەرەبییە، بەرانبەر بە کوردستانیان.
لە ئەڵمانیا، لە سەردەمی نازییەکاندا، تاوانی هۆلۆکۆست دژ بە جووەکان ئەنجام درا. دوای وەستانی جەنگ و ناسینی تاوانی هۆلۆکۆست، ئەڵمانەکان لەوە تێگەیشتن کە تاوانێکی گەورەیان ئەنجام داوە، هەر سەرەتا بە دادگای نۆرمبێرگ بۆ دادگاییکردنی سەرکردەی نازییەکان دەستی پێ کرد، دوایی داوای بوردن لە جووەکان کرا، ئینجا پڕۆسەی قەرەبوو کردنەوە. دوای ئەوەش یەکێک لە کارە هەر گرنگەکان درووستکردنی مۆنەمێنتێک بوو لە ئەڵمانیا.
یادگەی قوربانییە جووەکانی ئەوروپا، کە بە یادگەی (هۆلۆکۆست) ناسراوە، دەکەوێتە شاری بەرلین لە ئەڵمانیا، وەک ڕێزلێنانێکی ڕاستەوخۆ و ئاشکرا بۆ شەش ملیۆن جووی قوربانی هۆلۆکۆست. یادگەکە، لەلایەن تەلارساز پیتەر ئایزنمانەوە دیزاین کراوە و لە 2005 ەوە بە ڕووی گەشتیاراندا کراوەتەوە و لە 2711 تەختەی کۆنکرێتی پێکهاتووە، کە بەرزییەکەی جیاوازە و لە سەرانسەری شوێنێکی 407 دۆنمدا ڕێکخراوە کە دەکاتە 19000 مەتر چوارگۆشە. کەشێکی هاوشێوەی هەزاربەهەزاری درووستکردووە کە هانی گەشتیاران دەدات بیر لە قەبارە و کاریگەرییەکانی هۆلۆکۆست بکەنەوە.
چیرۆکی یادگەکە، دەگەڕێتەوە بۆ مشتومڕێکی دوورودرێژ، داخۆ یادگەیەکی لەو جۆرە لە ئەڵمانیا پێویستە یان نا، کە لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی پێ کرد. ئەویش کاتێک کۆمەڵەیەکی بچووک لە هاووڵاتییانی ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی ڕۆژنامەنووسی تەلەڤزیۆنی لیا ڕۆش و مێژووناس ئیبەرهارد جاکل بۆ یەکەمجار دەستیان کرد بە فشار درووستکردن لەسەر دەوڵەتی ئەڵمانیا، بۆ ڕێزگرتن لەو شەش ملیۆن جووەی کە لە هۆلۆکۆست دا بوون بە قوربانی و کوژران. زۆری نەخایاند ڕۆش وەک هێزی بزوێنەری پشت یادگەکە دەرکەوت. لە 1989 گرووپێکی دامەزراند بۆ پشتگیریکردنی درووستکردن و کۆکردنەوەی هاوکاری و پشتیووانی. بۆندێستاگ (پەڕڵەمانی فیدڕاڵی ئەڵمان)، بڕیارنامەیەکی لە بەرژەوەندی پڕۆژە پێشنیازکراوەکە پەسەند کرد، کە لە 25 ی حوزەیرانی 1999 بۆندستاگ بڕیاریدا ئەو یادگەیە درووست بکرێت، کە لەلایەن پیتەر ئایزنمانەوە دیزاین کراوە. لە ئەنجامدا دامەزراوەیەکی فیدڕاڵی بەناوی “دامەزراوەی مۆنەمێنتی کوژراوانی جووەکان لە ئەوروپا” بڕیاری دا کارەکە ئەنجام بدات.
یادگاکە، لە ڕێگای دیزاینە توند و قووڵ و سەرسامکەرەکەیەوە، وەک هێمایەکی بەهێزی بیرئانین و ماتەمینی و تێڕامانەوە کار دەکات. لەکاتێکدا گەشتیاران بەناو پێچەڵانی تەختە کۆنکرێتییەکاندا دەڕۆن، ڕووبەڕووی هەستکردن بە سەرلێشێواوی و گۆشەگیری دەبنەوە، کە ئاوێنەیەکی ئەزموونەکانی قوربانیانی هۆلۆکۆستە. دیزاینی یادگەکە لە هەوایەکی کراوەدا بانگهێشتی تاکەکان دەکات لەسەر ئاستی کەسی و سۆزداریدا پەیوەندی لەگەڵ شوێنەکەدا بگرن، ئەمەش خۆڕاگری و هاوسۆزی بۆ قوربانییانییەکان بەهێز دەکات.
جگە لەوەش، یادگەی جووە کوژراوەکانی ئەوروپا، وەک شوێنێکی پەروەردە و یادکردنەوە کار دەکات، دەرفەتێکیش بۆ گەشتیاران دەڕەخسێنێت دەربارەی مێژووی هۆلۆکۆست و کاریگەرییە قووڵەکانی لەسەر کۆمەڵگەی ئەوروپا بزانن، سەنتەری زانیاری ژێرزەمینیی تەنیشت یەکتر لە ڕێگەی پێشانگە و وێنە و گەواهیدانی ڕزگاربووانەوە کۆنتێکستی زیاتر دەخاتەڕوو، ئەمەش تێگەیشتنی گەشتیاران لەسەر هۆلۆکۆست و گرنگییە بەردەوامەکەی زیاتر قووڵتر دەکاتەوە.
بەکوورتی، مۆنەمێنتەکە، یادگەیەکی بەردەوامیی ڕێزلێنانە بۆ ئەو باجە گەورەیەی کە مرۆڤایەتی بەخشی دژ بە ڕق و کینە و خۆپەرستی و هەڵنەکردن لەگەڵ یەکدی. شوێنێکە بۆ تێفکرینی تاکەکان لە سەرتاسەری جیهان، ڕێز لە یادەوەری قوربانییانی هۆلۆکۆست دەگرێت و پابەندبوونی مرۆڤایەتیی دووپات دەکاتەوە کە هەرگیز ئەو دڕندەییە دووبارە نەبێتەوە و لەبیریش نەچێت، لە ڕێگای هێما و ئەو پێگە بەهێزەی کە درووستکراوە. بۆیە، ئیلهامبەخشە بۆ گەشتیاران و ڕووبەڕووبوونەوەی تاریکترین لاپەڕەی مێژوو و هەوڵدان بۆ داهاتوویەکی پڕ لە هەڵکردن و لێتێگەیشتن و ئاشتەوایی.
داخۆ کەس هەیە لە کوردستان ئەو ئەرکە مێژووییە بخاتە کۆڵی خۆی؟ [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览43
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 13-03-2024
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 13-03-2024 (0 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 30-03-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on01-04-2024
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览43
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,799
图片 106,142
书籍 19,340
相关文件 97,360
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!