مار تا سەری پاننەکەیتەوە، ناتۆپێ.
مار خشۆکێکی ژەهراوییە، لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا بوونی هەیە، مار تا سەری پان نەبێتەوە ئەگەری پێوەدانی هەیە، هەموو کەسێک بەپێی تەمەن پێگەی تایبەتیی لە کۆمەڵگەدا هەیە، بەهۆیەوە دۆست و دوژمنی هەیە، کاتێک لەگەڵ دوژمنێکدا ڕووبەڕوو دەبیت و دەبێتە جەنگ، تا بەتەواوی لەناوی نەبەیت، هەوڵی هەستانەوە و دەست وەشاندن دەدات. [1]