图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,561
图片 105,117
书籍 19,519
相关文件 97,776
Video 1,415
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کاملای گوریسەکە بگیرێ؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کاملای گوریسەکە بگیرێ؟
文章

کاملای گوریسەکە بگیرێ؟
文章

کام لای گوریسەکە بگیرێت؟
هێرشە ڕاستەوخۆکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بوێرییەکی زۆری پێویست بوو تا ئێران ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل ئەگەرچی سنووردار و بەپێی ئاگادارکردنەوەی پێشتریش بوو.

=KTML_Bold=ئێران:=KTML_End=
دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، بەگوێرەی بۆچوونی ئێرانییەکان چیتر بۆ ئەو وڵاتە نەدەگونجا لە ڕێی گرووپە چەکدارە توندڕەوەکانەوە وەڵام بداتەوە، چونکە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانە بە هێرشکردنی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاکی وڵاتی هێرشکراو ئەژماردەکرێت ئەگەرچی بەپێی هەواڵگری ئیسرائیل باڵیۆزخانەکە وەک بنکەیەکی سەربازی و کاری سیخوڕی بەکارهێنراوە، بەڵام ڕۆژگار دەیسەلمێنێت کە ئێران هەڵەشەیی و پەلەی کردووە لەو بڕیارەیدا.
* دەوترێت هێرشە ڕاستەخۆکەی ئێران بەپێی ڕێکەوتن و ئاگاداری پێشووتری ئەمریکا و ئیسرائیل کراوە، ئەویش بە مەبەستی پاراستنی شکۆی سەربازی و سیاسی ئێران کە چەندین جار لەلایەن ئیسرائیلەوە شکێنراوە و ئێران بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی سنوورداری هەبووە.
* ئەگەر ئێران ڕاستەوخۆ هێرشی نەکرادایە چیتر لەلایەن هێزە هاوسۆزەکانییەوە لە دەرەوەی سنووری ئێران متمانەی ئەوەیان نەدەما کە ئێران توانای پاراستی ئەوانی هەیە، چونکوم ئەگەر ئێران توانای پاراستنی زەوی و خاکی خۆی نەبێت بێگومان توانای پاراستنی کەسی تریشی نابێت.
* ئەگەرچی باس لەوە دەکرێت کە ئێران لە ڕێی باڵیۆزخانەی سویسراوە نەخشە و کاتی هێرشەکەی گەیاندووەتە ئەمریکا و ئیسرائیل بەڵام ئەگەر ئەو گریمانەیەش لاوازبێت بەڵام ئێران بەردەوام لە ڕێی بڵاوکردنەوەی بەیانامە و ڕاگەیاندنە فەرمی و نافەرمییەکانییەوە ئاگاداری دەدا بە ئیسرائیل کە نیازی هێرشی هەیە، ئەوەش بە مەبەستی ئەوەی ئیسرائیل ئامادەسازی بکات و کەمترین زیانی بەربکەوێت چونکە ئێران و ئابوورییەکەی بەرگەی کاردانەوەی توندی ئیسرائیل ناگرێت.
* هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە شکستی ئەو وڵاتە کۆتای هات و سەرەنجام بۆ ئێران و هەموو هێزە هاوسۆزەکانیشی سەلمێندرا کە موشەکەکانی ئێران ناتوانێت بەسەر تەکنۆلۆجیای ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیدا زاڵببێت.
* ترسی ئێران لەو کارەی و کاردانەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا هێندە زۆربوو هێشتا موشەکەکانی ئێران بە ئاسمانەوە بوون کە ئێران ڕایگەیاند ئەوان کۆتاییان بە هێرشەکە هێناوە ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە ئێران ئەوە دەزانێت کە تەکنۆلۆجیای سەربازی ئەو وڵاتانە توانای خستەنخوارەوەی موشەک و هێزە دەریایی و بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی نییە.
* بەم کاردانەوە و هێرشە هەڵەشەیەی ئێران هاوکاری و سوودێکی زۆری بە ئیسرائیل گەیاند و جارێکی تر کردیەوە بە منداڵە خۆشەویستەکەی ڕۆژاوا.

=KTML_Bold=ئیسرائیل:=KTML_End=
ساڵانێکە ئیسرائیل بە چەندین هۆکار لە هەوڵی ئەوەدایە کە ئێران لە شەڕێکی ڕاستەوخۆ تێوەگلێنێت لەبەر چەند هۆکارێک:
* تا بتوانێت ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر پێگەی چەکە ئەتۆمییەکانی ئێران و کۆتایی بە دڵەڕاوکێی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی ئەو وڵاتە نەیارەی خۆی بهێنێت.
* تا جبەخانەی موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران پیشانی جیهان بەگشتی و بەتایبەتیی وڵاتانی کەنداو بدات کە ئێران چ جبەخانەیەکی کۆکردووەتەوە و چەندیش مەترسییە بۆ سەر جیهان بەتایبەتیی وڵاتانی کەنداو.
* ئیسرائیل توانی پشتگیری بێ مەرجی ڕۆژاوا و زۆربەی هەرەزۆری وڵاتانی جیهان بەدەستبهێنێتەوە و ئەوەش بۆ ئێران و هەموو ئەوانە بسەلمێنێت کە بەهەڵە لە لێکدانەوەیان بۆ پشتگیری مرۆڤدۆستانی جیهان بۆ خەڵکی سیڤیلی غەزە دەکرد.
* لە دوای هێرشە تیرۆرستییەکەی (#07-10-2024#)ی ئیسرائیل کار بۆ ئەوەدەکات بیسەلمێنێت کە بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین باڵی ڕانەگەیەنراوی سوپای قودسی ئێرانەوە، بۆیە ئیسرائیل کار لەسەر ئەوە دەکات کە خودی ئێران ڕاپێچی جەنگێکی ڕاستەوخۆ بکات لەبری هاوسۆزەکانی، لەمەشدا سەرکەوتووبوو.
ئیسرائیل بێ وەڵام نابێت، چونکوم لەلای ئیسرائیل کار بە هاوکێشەیەک دەکرێت کە لاوازی بەواتای نەمان و کۆتایی ئەو وڵاتەیە بۆیە وەڵامیان دەبێت، ئێستاش کاتە گونجاو و ئاڵتونییەکەی ئیسرائیلە کە هێرشی ڕاستەوخۆ و بێ پەردە بکاتە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران و تواناکانی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو لاوازبکات، هەر ئەوەشنا بگرە ئەگەر بەگونجاوی بزانن دوورنییە هێرش بکەنە سەر مۆڵگەی موشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە و توانای سەربازی و ئابووری ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو لاوازبکەن بەڵام ئەم کارە بەبێ گڵۆپی سەوزی ئەمریکا نابێت و ناکرێت.
ئەگەرە بەهێزەکە ئەوەیە کە ئیسرائیل هێرشی سایبەری بکاتە سەر ئێران و لە ڕێگەیەوە زیانی زۆر و گەورە بگەیەنێتە ئێران و لەم کارەشدا پێویستی بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکی نییە و لە هەمانکاتیشدا دەتوانێت کەڵک لە تواناکانی کۆی وڵاتانی هاوپەیمانی خۆی وەربگرێت بەبێ ئەوەی تووشی کاردانەوەی ئێرانیان بکات.

=KTML_Bold=USA:=KTML_End=
لەبەر ئەوەی ئەمریکا و وە بەتایبەتیی دیموکراتەکان و جۆ بایدن هەڵبژاردنیان لە پێشە کار بۆ ئەوە دەکەن کە کارلەکار نەترازێت و ئیسرائیل وەڵامی نەبێت، هەروەک چۆن لە پێشووتریشدا هەوڵی زۆریان دەدا کە ئیسرائیل هێرشی سنووردار بکاتە سەر کەرتی غەزە، چونکوم بەشی هەرە زۆری دەنگدەری عەرەب و ئیسلامەکانی ئەمریکا دەنگ بە دیموکراتەکان دەدەن بۆ نموونە ویلایەتی میشیگان، وە بەشێوەیەکی گشتیش بنکەی جەماوەری دیموکراتەکان دژی هەڵگیرسانی جەنگ و تیوەگلانی ئەو وڵاتەن.
لە ئەگەری تێوەگلانی ئەمریکا لە جەنگێکی ڕاستەوخۆدا لە بەرژەوەندی دیموکراتەکان و جۆ بایدن نییە و کارەکە لەبەرژەوەندی دۆناڵد ترامپ و کۆمارییەکان کۆتایی دێت، لەبەر ئەو هۆکارە لە ئێستادا تیمەکەی جۆ بایدن هەوڵێکی زۆردەدەن کە ئیسرائیل وەڵامی نەبێت، بەڵام:
ستراتیجی قوڵی ئەمریکا و بەرژەوەندی ئەو وڵاتە شتێکی ترە و لەسەرو جۆ بایدن و هەڵبژاردنەکانەوەیە و پاراستنی ئیسرائیل بۆ ئەوان پاراستنی ڕاستەوخۆی ئەمریکایە و نەمانی ئیسرائیل نەمانی کۆتایی بەرژەوەندییەکانێتی ئەو وڵاتەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و بگرە ئاسیا و بەشێکی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاش.
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هیچ بژاردەیەکی تریان نییە جگە لەوەی کە پاڵپشتی سەربازی و ستراتیژی ئیسرائیل بکەن و شەوی ڕابردووش بەکردار ئەوەیان سەلمان.
ئەمریکا خودی خۆی هێرشی ڕاستەوخۆ ناکاتە سەر خاکی ئێران بەڵام چەند کارێکی تری زۆر گرنگ و یەکلایکەرەوە بۆ ئیسرائیل دەکات، لەوانە:
1. هێرش دەکاتە سەر هەر هێزێکی هاوسۆزی ئێران کە بیانەوێت زیان بە ئیسرائیل بگەیەنن.
2. سنووری ئیسرائیل دەپارێزن و ڕێگەنادەن هیچ موشەک و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاساییشی ئیسرائیل.
3. چەک و جبەخانەی زۆر و بەهێز و نوێترین تەکنۆلۆژی ئەگەیەننە ئیسرائیل کە دەبێتە هۆکاری یەکلاکەرەوە لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی ڕاستەوخۆیدا.
4. درووستکردنی هاوپەیمان دژی ئێران و توندکردنەوەی گەمارۆی ئابووری لەسەری.

=KTML_Bold=G7:=KTML_End=
کۆی ئەو وڵاتانە پشتگیری خۆیان بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند و ئەمەش هەنگاوێکی ترە کە بەسوودی ئیسرائیل و شکستی ئێران دەشکێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێش هێرشیکەی دوێنێ شەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کۆی ئەو وڵاتانە ‌هەڵوێستێکی جیاوازتریان هەبوو بەرانبەر شێوازی مامەڵەکردن و جێبەجێکردنی پلانی سەربازی ئیسرائیل لە غەزە، بەڵام کوورتبینی ئێران ئەم هاوکێشەیەی پێچەوانە کردەوە و گەڕانییەوە سەر ڕێچکەی پێشوو و هەمیشەیی خۆی.

=KTML_Bold=وڵاتانی کەنداو:=KTML_End=
وڵاتانی کەنداو بەتایبەتیی سعودییە سیاسەتێکی زۆر زیرەکانە پەیڕەودەکەن و خۆیان تێوەناگلێنن.
سعودیە، ئیمارات، بەحرەین، عومان و کوەیت تا ئاستێک یەک ستراتییژ و یەک سیاسەتیان هەیە و لەسەرەتای هێرشە تیرۆرستییەکەی حەماسەوە بۆ سەر خەڵکی سڤیلی ئیسرائیل ئەوان بێدەنگن، ئەگەرچی ناوبەناو سەرکۆنەی کوژرانی خەڵکی سڤیل دەکەن لە کەرتی غەزە بەڵام هیچ کاردانەوەیەکی وایان نییە بەرانبەر ئیسرائیل کە ببێتە هۆکاری خراپبوونی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان لەبەر چەند هۆکارێک:
1. ئەوان بزووتنەوەی حەماس، حیزبوڵای لوبنانی، حووسییەکانی یەمەن و هێزە شیعیە یاخییەکانی ئێراق بەباڵی سەربازی ئێران دەزانن و ئێرانیش نەیاری سەرسەختی ئەو وڵاتانەیە و سەرکەوتنی ئیسرائیل لە بەرژەوەندی ئەوانیشە.
2. حەماس، حیزبوڵای لوبنانی، حووسییەکانی یەمەن و هێزە شیعیە یاخییەکانی ئێراق چەند هێزێکی ئیسلامی جیهادین کە ئەوان بە نەیاری بەرژەوەندییە سیاسییە ناوخۆییەکانی خۆیانی دەبینن.
3. بەهێزبوونی ئێران بەواتای لاوازی ئەوانە.
4. سەرکەوتنی ئێران دەبێتە هۆکاری دەستبەسەراگرتنی سنوورە ئاوییە هاوبەشەکان و سەرەنجام پاشەکشێی ئابووری ئەو وڵاتانەی لێ دەکەوێتەوانێ.
5. ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلێکی بەهێزە بۆ ئەوان گرنگتر و ستراتیژی ترە لە ئێرانێکی نەیاری شیعی و دژ.
6. وڵاتانی کەنداو ئامادەنین دەست لە پڕۆژەی ئاشتەوایی ئایینە ئیبراهیمییەکانی نێوان ئەوان و ئیسرائیل هەڵبگرن و بگەڕێنەوە چوراگۆشەی یەکەم.

=KTML_Bold=ڕووسیا:=KTML_End=
ڕووسیا گەورەترین سوودمەندی کۆی ئەم هەموو پشێوی و جەنگە نەخوازراوەی ناوچەکەیە چونکە سەرنجی کۆی جیهان لە ئۆکرانیاوە گواستراوەتەوە بۆ ئیسرائیل-غەزە و ئێران. لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگەکەدا ڕووسیا دەستی واڵادەبێت کە جەنگی ئۆکرانیا-ڕووسیا لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت و هەژموونی خۆی بەسەر ئەوروپادا بسەپێنێت.

=KTML_Bold=هەرێمی کوردستان:=KTML_End=
ئەزموونەکان ئەوەیان سەلماندووە کە کورد و کوردستان هیچ بەرژەوەندییەکی ستراتیژی و درێژخایەنی لەگەڵ هیچ وڵاتێکی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا نییە بەڵکوو کۆی ئەو وڵاتانە کورد و خاکەکەشی لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن، بۆیە گرنگە کورد بە دوورییەکی یەکسان لە کۆی لایەنەکانی ئەو جەنگانە بوەستێت و بگرە هەوڵ بدات باشترین پەیوەندی لەگەڵیاندا هەبێت و کاربکات بۆ درووستکردنی بەرژەوەندی ستراتیژی بە جۆرێک کە زلهێزەکان و وڵاتانی هەرێمی پاراستنی کورد و کوردستان بە بەشێک لە ئاساییش و بەرژەوەندی خۆیان ئەژماربکەن، نموونەی ئەوەی وڵاتانی ڕۆژاوا بۆ ئیسرائیلی دەکەن.
گرنگە کورد بەگشتی، بەتایبەتیی هەرێمی کوردستان لەناوخۆیدا یەک و یەکگرتووبێت و دەست بە ناوەڕاستی گوریسەکەوە بگرێت.

#سامان بەکر (سامانی وەستا بەکر)#
#14-04-2024#
سوید-ستۆکهۆڵم [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=565644&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی کاملای گوریسەکە بگیرێ؟ بە شێوەی پی دی ئێف=KTML_Link_External_End=
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览50
HashTag
相关文件: 2
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 14-04-2024 (0 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: Sweden
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 16-04-2024
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on18-04-2024
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):18-04-2024
URL
此产品已被浏览50
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,561
图片 105,117
书籍 19,519
相关文件 97,776
Video 1,415
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!