图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,737
图片 105,214
书籍 19,552
相关文件 97,889
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز

کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
#زارا عەلی#

مانگی ئادار پڕە لە خۆشی و ناخۆشی. نەورۆزیش جەژنێکی نەتەوەییی گەلی کوردە کە هەموو ساڵێک لەم ڕۆژە پیرۆزەدا شاد و بەختەوەر دەبن. بۆ گەلی کورد نەورۆز ئازادترین و کۆنترین ڕۆژە.
لە ساڵی 2613ی پێش زایینەوە گەلی کورد لە مانگی ئاداردا جەژنی نەورۆزی خۆی دەگێڕێت و لەسەر لووتکەی شاخەکان، لە شەقام و کۆڵانەکانی کوردستان، ئێوارەی 21ی ئادار ئاگری نەورۆز هەڵ دەکەن و گۆرانی و سروودی نەتەوەیی لەسەر نەورۆز دەڵێنەوە. نەورۆز بە واتای نەوڕۆژ یان ڕۆژی نوێ دێت. نەورۆز، جەژنی کورد و گەلی ئارییە. وەک نەریت و کولتوورێک نەورۆز بۆ کورد بە واتای جەژنێکی پیرۆزە بۆ ساڵی نوێ.
سەردەمانێک لە وڵاتی باوباپیرانی کوردان، پاشایەک هەبوو ناوی دەهاک بوو. دەهاک کەسێکی زۆر ستەمکار بوو. ئەو وڵاتی کوردانی وێران کرد. لە گوند و شارەکاندا خەڵکی نەهێشت. زیندانەکانی هەمیشە پڕ بوون لە زیندانی و جەلادەکانی لە سەربڕین نەدەوەستان.
دەهاک هەمیشە بە شێوەیەکی لووتبەرزانە دادەنیشت، ئاڵتوون و زیو، بەردی بەنرخ، مرواری و مەرجانەکانی خەزێنەکەی خۆی دەژمارد. شانازیی بە ئەسپە ڕەوان و ڕەسەنەکانییەوە دەکرد و کەسی لە خۆی بە گەورەتر نەدەزانی. لە کوشتن و وێرانکردن تێر نەدەبوو، دەیویست هەموو ناوچەکان تاڵان بکات.
شەوێک دەهاک خەونێکی ناخۆشی بینی. لە نیوەی شەودا بەهۆی ئازارێکی زۆرەوە لە خەو هەستا. بانگی زانا و پزیشکانی کۆشکی کرد و پێی وتن: بەهۆی ئەم ئازارە زۆرەوە، خەو ناچێتە چاوم. خێرا دەرمانم بۆ بهێنن یان سەری هەمووتان دەپەڕێنم.
دکتۆر و پزیشکەکانی کۆشکەکە سەیری لەشی دەهاکیان کرد، چاویان کەوتە سەر دوو برینی سەر هەر دوو شانی. هەموویان سەریان سووڕمابوو!
یەک وشەش لە دەمی کەس نەبیسترا، چونکە هەتا ئەو ساتە هەرگیز برینێکی بەو ڕەنگەیان نەبینیبوو و ئازاری وایان نەبیستبوو، بەڵام دەهاک لەبەر ئازارەکەی بەردەوام هاواری دەکرد: (ئەوەندە بێدەسەڵات لەسەر سەرمدا وەستاون! خێرا دەرمانێکم پێ بدەن، مردم، سووتام! ئێوە لە باشترین و شارەزاترین پزیشکەکانن. ئەگەر ئێوە دەرمان پەیدا نەکەن، کێ پەیدای بکات؟)
دکتۆرێک دەسپێشخەریی کرد و وتی: هەتا ئێستا برینێکی وام نەبینیوە و نەمبیستووە. بەڵام ڕوونە کە مێشکێکی تازە دەتوانێت ببێتە مەرهەمێکی باش بۆ ئەم برینانە.
ڕەنگە دکتۆر ویستبێتی خۆی لەو بەرپرسیارییەتییە ڕزگار بکات، بەڵام ئەم پێشنیارە بووە هۆی ئەوەی دەهاک مێشکی تازەی منداڵان بۆ برینەکەی بەکار بهێنێت. فەرمانی دا هەموو ڕۆژێک مێشکی دوو منداڵ بهێنن و بیکەنە قوربانیی برینەکانی سەر شانی کە وەک دوو ماری ترسناک و دەم‌کراوە وا بوون.
بەم شێوەیە ڕۆژانە برینەکانی سەر شانی دەهاک بە مێشکی تازەی دوو منداڵ چارەسەر دەکران، بەڵام هەندێکجار منداڵەکان لەم بەڵایە ڕزگاریان دەبوو.
ئەو منداڵە ڕزگارکراوانە لە شاردا نەهێڵرانەوە و دەبرانە شاخەکان و لەنێو ئەشکەوتەکاندا شاردرانەوە. بە تێپەڕینی کات شاخەکان پڕ بوون لە خەڵکی ڕزگاربوو. ژیان لە ئەشکەوتەکاندا بەردەوام بوو. ئاوی کانیاو، دار و میوەی شاخەکان تێریانی نەدەکرد.

ماوەیەکی زۆر تێپەڕی، بەڵام برینەکانی سەر شانی دەهاک چاک نەبوونەوە. تەنانەت خراپتر دەبوون. ئاگر لە دەمی دەهاک دەباری، ترس کەوتبووە گیانی هەموو کەس. دایکان و باوکان لە ترسی ئەوەی کە نۆرەی منداڵەکانیان دەگات، نەیانتدەوانی بخەون.
هیچ هێزێک نەبوو کە شتێک بە دەهاک بڵێت. لە ترسی منداڵەکانیان، زۆرێک لە خێزانەکان ڕوویان لە شاخە بەرزەکان کردبوو.
کاوە ئاسنگەرێکی کورد بوو، منداڵەکانی ببوونە قوربانیی دەهاک. ئیدی چەقۆ گەیشتبووە سەر ئێسکی.
کاوە لە ترسی ئەوەی دوایین منداڵی بکرێتە قوربانی، هاوڕێ و ناسیاوە متمانەپێکراوەکانی کۆکردەوە و باسی دڕندەیی و پلانی کوشتنی دەهاکی بۆ کردن. پلانی کوشتنی دەهاکی بۆیان ڕوون کردەوە.
هەمووان بیرۆکە و پلانەکانی کاوەیان قبووڵ کرد و چاوەڕێی بڕیاری ئەو بوون. کاوە وتبووی کە دەهاک دەکوژم، دەچمە سەربانی کۆشکەکەی و ئاگری تێبەردەدەم. ئەگەر ئاگرەکەتان بینی، بزانن من دەهاکم کوشتووە.
کاوە دەستی کرد بە درووستکردنی چەک بۆ هاوڕێ و هاوکارەکانی و بە نهێنی دابەشی کرد. بۆ خۆی چەکوشێکی درووستکرد، لەوانەی کە ئاسنی پێ دەکوتن. کاتێک سەربازانی دەهاک هاتن تاکوو دوا کوڕی کاوە ببەن، کاوە پێی وتن: ئێوە بڕۆن، من دەستی کوڕەکەم دەگرم و دەیهێنم. من دەمەوێت کوڕەکەم بە دەستی خۆم بکەم بە قوربانی لەپێناو تەندرووستیی پاشاکەم و بیخەمە بەر پێی پاشاکەم. کاتێک سەربازەکان ئەم هەواڵەیان هێنا، دەهاک دڵخۆش بوو و چاوەڕێی کاوەی کرد.
کاوە چەکوشەکەی بە دەستەوە گرت، کوڕەکەی برد و چووە کۆشکی دەهات. کە گەیشتە دەرگاکە، سەربازەکان دەرگاکەیان بۆ کردەوە. کاوە ڕاستەوخۆ چووە لای پاشا کە لەسەر تەختەکەی دانیشتبوو.
دەهاک بە کاوەی وت: تۆ پاڵەوانێکی ناوازەی، هێمای فیداکاریت. بژی!
دوای قسەکانی دەهاک، کاوە لێی نزیکتر بووەوە، قۆڵی کوڕەکەی گرت و لەبەر پێی دەهاکی خست. کاوە چەکوشەکەی بەرز کردەوە، بەڵام لەبری ئەوەی لە سەری کوڕەکەی بدات، بە هەموو هێزی خۆیەوە لە دەهاکی دا. تاجی سەری پەڕی. زۆربەی سەرباز و خزمەتکارەکانی کاتێک بینییان کە بەڕاستی دەهاک مردووە، دڵخۆش بوون و ئەوانی دیکەش پەشۆکان.
کاوە دەستی کوڕەکەی گرت و سەرکەوت بۆ سەربانی کۆشکەکە و لەوێ ئاگرێکی گەورەی کردەوە. کاتێک دۆست و هاوکارەکانی کاوە ئاگرەکەیان بینی، هێرشیان کردە سەر کۆشکەکە و باقیی سەرباز و هاوپەیمانەکانی دەهاکیان بە دیل گرت.
خەڵک کاتێک ئاگری ئازادییان بینی، بۆیان دەرکەوت کە پلانەکەی کاوە سەرکەوتوو بووە و دەهاک کوژراوە و کۆتایی بە ستەمەکەی هاتووە. ئەوانیش ئاگری ئازادییان لەسەر شاخەکان هەڵ کرد.
بەڵام ئەو ئێوارەیە نەک لە شاخەکان، بەڵکوو لە هەموو بەشەکانی وڵات ئاگر کرایەوە. خەڵک لە شوێنە بەرزەکان دەهاتنە خوارەوە و بە مەشخەڵەوە دەچوونە گوند و شارۆچکەکانی خۆیان. ڕۆژی دواتر هەمووان خۆیان ڕازاندەوە و لە گۆڕەپانەکاندا دیلانیان دەکرد و لە سەیرانگەکان کۆ دەبوونەوە و کاتێکی خۆشیان بەسەر دەبرد، ئەو ڕۆژە 21ی ئادار بوو.[1]
نەورۆز جەژنی یەکییەتی، خۆڕاگری و ئازادییە.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览50
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 24-03-2024
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 24-03-2024 (0 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 文化
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( زریان عەلی 26-04-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on26-04-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):26-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览50
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.137 KB 26-04-2024 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,737
图片 105,214
书籍 19,552
相关文件 97,889
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!