图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,986
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلان 002
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلان 002

کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلان 002
کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلان 002
زەینەلعابدین زنار

=KTML_Bold=شۆڕشی ئاگری، پاڵەوانی یەکەمی سەرهەڵدان=KTML_End=
لای کوردانی باکووری کوردستان، خواستی ئازادی بە شەڕ و جەنگ، بە ورووژاندن و دیلان و بە هیوای ڕۆژانی ئازاد، بەردەوام بوو. هەروەها بە داخوازیی وڵاتێکی سەربەخۆ، خەبات دژی کۆیلەداران و بە هەستی نیشتمانپەروەرانە، لە ناوچەی ئاگری بە سەرکردایەتیی پاڵەوانی کورد برۆیێ حەسکێ تێلی (1885-1931) دەستی پێ کرد.
کات، ڕۆژ و ساڵانی ڕابردوو لە بواری مێژوودا جێگەی خۆیان گرتووە. ساڵی 1926 سەرەتای سەردەمێکی نوێ بوو بۆ کورد. شۆڕشی ئاگری زیاتر و زیاتر پەرەی دەسەند. کورد دڵخۆش، بەختەوەر و سەربەرز بوو. لە #ئامەد#، لە #وان# ، لە #زاخۆ#، لە #ورمێ#، لە #قامیشلۆ# و لە زۆر ناوچەی دیکەی کوردستانەوە، #شەڕڤان#ان و پیاوە ئازاکانی کورد سواری ئەسپەکانیان بوون و بەرەو چیای ئاگری بەڕێ کەوتن.
کەسانی وەک #ئیحسان نووری پاشا# ، فەرزەندە بەگی حەسەنی، سلۆیێ ڕەشۆ، خالس بەگ و کۆر حسێن پاشا، بە چەکی جۆراوجۆر خۆیان تەیار کرد و کەوتبوونە ڕێ بۆ یارمەتیدانی برۆیێ حەسکێ تێلی.
هەتا ئەو ڕۆژە ئاگری نە پیاوی ئازای وەک ئەو جەنگاوەرانەی بینیبوو، نە ڕۆژانی ئازادی وا خۆشی بینیبوو. کۆمارێک بە ناوی کۆماری کوردیی ئاگری لەوێ دامەزرا. ئاڵای سەوز و سوور و زەردی کۆمار بە شەپۆلی با، ئازادیی هێنایە مەیدان. ئازادیخوازان یەک بە یەک ناوچە و گوندەکانی کوردستانیان لە بندەستی ڕزگار دەکرد.
لە چیای ئاگری ئاگرێک هێندە گەشاوە و جوان داگیرسابوو کە کوژاندنەوەی ئاسان نەبوو. گەرموگوڕییەک دەستی پێ کردبوو کە دڵی نیشتمانپەروەرە کوردەکانی شاد دەکرد. بە هەمان شێوە دڵی نەیارانیشی دەسووتاند. بەو جۆرە ئەو زنجیرە کۆیلایەتییەی کە لە ملی نەتەوەی کورددا بوو، پسا.

کۆماری تورکیا چونکە سەرلێشێواو و دەستەوەستان مابوو، شەو و ڕۆژ خەریکی تاوتوێکردنی چۆنییەتیی لەنێوبردنی ئەو شۆڕشە بوو. نەوەستا و بەدوای چارەسەردا دەگەڕا، بەڵام نەیدەزانی چۆن چارەسەر بدۆزێتەوە.
ڕاگرتنی کورد بە شەڕ، شتێکی ئاسایی نەدەهاتە بەرچاو، تەنیا شتێک کە مابووەوە فریودانی کورد بوو! پلانی دەوڵەت دیسان وەک پێشتر بوو و کورد فریو دەدرا. کورد هەمیشە دەیوت، یەکڕیزی، ئازادی و دیسانەوە یەکڕیزی...
چونکە کورد زۆر باش دەیزانی ئەگەر یەکڕیز نەبێت، هەموویان پێکەوە لەنێو دەچن و یەکگرتووییش درووست بوو. بەهۆی پلانی دووەمی دەوڵەت، کەلێنێک هەبوو.
حکوومەتی تورکیا بۆ پلانی سێیەم کۆبوونەوەکانی دەستی پێکردەوە. لە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەدا ئەم بڕیارانە درا:
-ئێران و یەکییەتیی سۆڤییەت سنوورەکانیان بەڕووی کورداندا دابخەن، بۆ ئەوەی هیچ ڕێگەیەک نەمێنێت تاکوو ئاگری بەجێ بهێڵن.
-پێویستمان بە یارمەتیی بەریتانیایە. ئێمە پێویستمان بە فڕۆکەی شەڕکەرە، دەبێت شاری موسڵ بۆ ئەوان بهێڵین.
-دەبێت هەڕەشە لە عەشیرەت و گوندنشینانی کورد بکرێت، بۆ ئەوەی پشتیووانی لە سەرهەڵدانی ئاگری نەکەن.

کاتێک حکوومەتی تورکیا ئەو بڕیارانەی دا، کوردەکانیش کۆبوونەوەیان ئەنجام دا و بڕیاری جیاوازیان دا. بەڵام کورد زۆر باش دەیزانی کە سنووری نێوان ئێران و یەکییەتیی سۆڤییەت بەڕوویاندا دادەخرێت. هێشتا دەیانزانی شۆڕش کۆتایی دێت. هەروەها دەیانزانی کاتێک گەمارۆ دەدرێن کۆمەڵکوژیی گەورە بەسەر کوردانی ناوچەکەدا دێت. بەداخەوە ڕۆژبەڕۆژ دۆخەکە خراپتر دەبوو. ئەگەر کورد لە ناوچەکانی دیکە دەستی بە شەڕ نەکردایەت، هەموو هێزەکانی دەوڵەت لە ئاگری کۆ دەبوونەوە. ئەرکی فەرزندە بەگ و هاوڕێکانی ئەوە بوو کە بچنە شارەکانی تر بۆ ئاگادارکردنەوەی کوردان.
عەشیرەتی حەیدەران، یا کالکان، یا بەکران و ئادەمان، ئاگرێکی نوێیان لە زیلان کردەوە. ئەو ئاگرە ڕۆژبەڕۆژ تینی دەستاند. هێزە کوردییەکان لە دۆڵی زیلان دەستیان بە هێرشەکانیان کردبوو. بەڵام ئیحسان نووری پاشا ئاگاداری ئەو هێرشانەی بەرەی زیلان نەبوو و هیچ پەیوەندییەکی ڕێکوپێک لەنێوان ئاگری و زیلاندا نەبوو.
هێرشی کوردان لە دۆڵی زیلان، کۆماری تورکیای ترساند و هێدی، هێدی هێزەکانیان لە ناوچەکە کشاندەوە. بەڵام کشانەوەی ئەوان ئەوەندە زۆری نەخایاند. دوای ماوەیەک گەڕانەوە بۆ ناوچەکە. هەم بە تانک و هەم بە تۆپ، هەم بە بۆمب و فڕۆکە... وەک گورگ چوونە نێو دۆڵی زیلان. 80 فڕۆکەی بەریتانیا بۆمبیان خستە سەر 200 گوندی کوردان. دوای ماوەیەکی کەم ناوچەی زیلانیان وێران کرد و هەموو شتێکیان سووتاند.
ئەمجارەیان پلانی کۆماری تورکیا سەرکەوتبوو و کوردانی بێتاوانیان سەربڕی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. قڕکردن تێری نەدەکردن و هێشتا یارمەتییان لە ئێران دەویست. بە ئێرانیان دەوت: سنوورەکان دابخەن، دەرگاکانتان دابخەن، بۆ ئەوەی لە وڵاتی ئێوەدا نەگەن بە هاوزمانانی خۆیان.

ئێرانیش دوای کۆماری تورکیا کەوت و ئووسبی ئەڤداڵی دەستبەسەر کرد. ئەرکی ئووسب دامەزراندنی پەیوەندی بوو لەنێوان باکوور و ڕۆژهەڵات. کاتێک کورد تووشی کێشە بوو، لە ڕێگای ئووسبەوە دەربازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبوون. بەڵام ئێستا ئوسبیش گیرا و کەس نەبوو ئەو کارە بکات. دۆخەکە خراپ بوو. کۆمەڵکوژی لە ئارادا بوو، کوشتنی کورد بەردەوام بوو. دۆڵی زیلان پڕ بوو لە تەرمی کوردان.
لە 13-09-1930، ڕۆژنامەیەکی تورکی نووسی: دەوڵەتەکەمان لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ڕاپەڕیوانی کوردی سەرکوت کرد. دۆڵی زیلان ڕپ و ڕاست بوو. هێزەکانمان ئەو یاخییانەی کوشت کە چووبوونە شاخەکان و هەموو تەرمەکانیان لە زیلان چاڵ کران. بەڵێ وشەی چاڵ لە کولتووری موسڵماناندا بوونی هەیە و بۆ ئاژەڵ بەکار دێت.
ناوچەی نێوان دۆڵی زیلان و چیای سیپان بەبێ وەستان بۆردومان دەکرا. کوردەکانی ناوچەکە یەکسەر خۆیان گەیاندە چیای ئاگری. نەک هەر شەڕڤانان، بەڵکوو بنەماڵەکانیش لە ئاگری کۆبوونەوە. ژمارەی دانیشتووان لە زیادبووندا بوو و لەبەر ئەوەی هەموو ڕێگاکان گیرابوون، بژێویی ژیانیان بەشی نەدەکرد. هەرچەند کۆماری تورکیا بەبێ جووڵە مابووەوە، بەڵام هێشتا شاخەکانی ناوچەی سەرهەڵدانی گەمارۆ دابوو. تەنیا یەک چارەسەر بۆ کورد مابوو، ئەویش چوون بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. بەداخەوە ئەو ڕێگایە لەلایەن ئێرانەوە گیرا. هێزە کوردییەکان بە ناچاری لەگەڵ سەربازە ئێرانییەکان کەوتنە شەڕەوە و ڕێگایان بۆ خۆیان خۆش کرد و گەیشتنە گوندە کوردییەکان. دوای نیشتەجێبوونیان لە گوندەکان، ئەم جارە ئێران هێرشی کردە سەر گوند و ناوچە کوردییەکان. شۆڕشگێڕان هیچ چارەیەکی تریان نەبوو جگە لەوەی ڕۆژهەڵات بەجێ بهێڵن و گەڕانەوە بۆ باکوور و لە گوندەکانی ناوچەی #وان# نیشتەجێ بوون. بەڵام ئیحسان نووری پاشا و ئەیووب ئاغا برای برۆیێ حەسکێ تێلی و چەند کەسی دیکە خۆیان ڕادەستی ئێران کرد.
کاتێک زۆربەی فەرماندەکانی شۆڕشی ئاگری چوونە دەرەوە، برۆیێ حەسکێ تێلی نەچووە دەرەوە و تا مردن درێژەی بە خەباتی خۆی دا. جگە لە ئەو، کەسانی وەک ڕەشۆی سلۆ، شێخ زاهیر، سەییدخان و عەلیجان بەگیش نزیکەی دوو ساڵ بەرخۆدانیان کرد، بەڵام لە ئەنجامدا ئەوانیش دەستبەسەر کران و بەشێکیان کوژران. ساڵی 1932 شەڕ کۆتایی هات و حکوومەتی تورکیا یاسای دوورخستنەوەی دەرکرد. لە ڕاستیدا کەمالیزم پێویستی بە یاسا نەبوو، بەڵام هەر ناوی ئەو فەرمانە وەک یاسا دەرچوو. بەهۆی ئەو فەرمانەوە زۆرێک لە بنەماڵە بەناوبانگەکانی کورد بۆ شارەکانی تری تورکیا دوور خرانەوە.[1]
ئەم وتارە بەردەوامە...
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览47
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مالپەڕی کوردشۆپ - 05-12-2023
相关文件: 2
挂钩项目: 11
小组: 文章
Publication date: 05-12-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 28-04-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on29-04-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):28-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览47
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,986
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!