图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,940
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
حسێنی پاسکیلچی - حسێن حەمە خدر ژاژڵەیی
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link4
排名项目
2 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حسێنی پاسکیلچی

حسێنی پاسکیلچی
ناو: حسێن
نازناو: حسێنی پاسکیلچی-حسێنی حەمەی سۆفی خدری بەستەک سپی
ناوی باوک: حەمە
ناوی دایک: ئامان ڕەسوڵ
ساڵی لەدایکبوون: 1940
ڕۆژی کۆچی دوایی: #04-09-2004#
شوێنی لەدایکبوون: #شارباژێر#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
هەر کە ناوی سلێمانی دەهێنرێت هەمیشە لە پاڵیدا ناوی چەندین کەسایەتی و کەڵەپیاوانی ئەم شارە دێت، کە مێژوویەکی پڕ لە شکۆ و یادگارییەکی خۆشی پڕ لە جوانی دەزرنگێنێتەوە لە بیر و هۆشی چەندین منداڵ، لاو و پیری ئەم شارە دێرینە، یەکێک لەوانە حسێنی پاسکیلچی یە کە ناوی سیانی (حسێن حەمە خدر ژاژڵەیی)ە و نازناوی (حەمە سۆفی خدری پەستەک سپی)یە، کە لە ساڵی 1940 لە گوندی ژاژڵەیی سەربە شارۆچکەی #ماوەت# لە شارباژێڕ لەدایکبووە. خاوەنی دوو برا بووە بە ناوی (عەبدوڵڵا و قادر) و خوشکێک بە ناوی (نازدار)، دایکی ناوی (ئامان ڕەسوڵ) بووە. کاتێک تەمەنی نزیکەی دوو ساڵان بووە لەگەڵ خانەوادەکەی دێنە سلێمانی و لە #کانی ئاسکان# لە ماڵی (مام عەزیزی سەبەتەچن) کە نزیک مزگەوتی قامیشان بووە نیشتەجێ بوون، هەر لە تەمەنی منداڵیدا باوکی و هەردوو براکەی (عەبدوڵڵا و قادر) کۆچی دوایی دەکەن، بۆیە بە تەنیا دەمێنێتەوە لەگەڵ دایکی و خوشکەکەی، هەر بەو هۆیەشەوە لە تەمەنێکی زۆر منداڵیدا دەست دەکات بە کارکردن، و دەکەوێتە بەردەم ناڕەحەتییەکانی ژیان.
حسێنی پاسکیلچی یەکێک بووە لە کۆنترین کەسایەتییەکان کە لە سلێمانیدا ئیشی پاسکیلچێتی کردووە، کە هاوپیشەکان و هاوەڵەکانی (یوسفی عەبەکە و سڵێمان عەبەکە) بوون، کاتێک کە ناوی هەریەکەیان بهێنرێت کەس نییە نەیانناسێت و یادگارییەکی خۆشی منداڵی نەبێت لەگەڵ ئەم کەڵەپیاوانەی شاری سلێمانیدا.
حسێنی پاسکیلچی بەوە ناسرابوو کە پیاوێکی حەکیم و دڵسۆز و بەئەمەک و بەوەفا و دەست و دڵ جوان و ڕەوشت جوان و میوان دۆست بووە، کە هەمیشە دەستی هاوکاری لە ناخیدا هەبووە و یارمەتیی هەموو کەسێکی داوە کە پێویستی پێ بووبێت بێ جیاوازی ڕەگەز و دین و نەتەوە، گرنگ نەبووە کە بیناسێت یاخود نە.
دەگێڕنەوە لە کاتی بوونی هەر گرفتێکدا هانایان بۆ دەبرد و وەکوو ڕابەر و پیاوێکی دەم ڕاست چاویان لێکردووە، و ئەگەر بچوایە بۆ هەر شوێنێک ڕێز و پلەیەکی تایبەتیی هەبووە و لەناو خەڵکدا قسە و بڕیارەکانی هەرگیز ڕەتنەکراوەتەوە و وتەکانی سەنگ و قوورسایی خۆی هەبوو لەناو دۆست و کەسە نزیکەکان و ئەوانەی کاک حسێنیان دەناسی، هەر بۆیە لە زۆربەی سوڵحە عەشایەرییەکاندا بەشدارییان پێکردووە. لەناو خەڵکدا هەمیشە دەست کراوە بووە بۆ یارمەتیدانی خەڵک چ لە ڕووی مادییەوە بووبێت یاخود مەعنەوییەوە، تەنانەت لەسەر زاری خەڵک و کەسوکاری دەگێڕنەوە کاتێک خەڵکی غەریب و دوور لە هاوزمانی خۆمان کە هاتوونەتە ئەم شارە و پێویستییان بە هاوکاری بووە، پێیان وتراوە بگەنە لای ئەم پیاوە کێشەکانتان چارەسەر دەبێت و ڕێگە نیشاندەرتان دەبێت بەم جۆرە چەندین خەڵکی هەژار بە کورد و عەرەب ڕوویان لێ دەکرد و لە ماڵەکەی خۆیدا جێگەیانی دەکردەوە، و خواردن و خواردنەوەیان پێئەدان، حسێنی پاسکیلچی پیاوێکی لە خوا ترس بووە باوەڕی بەوە بووە کە هەردەم وەڵامی کاری چاکە بە چاکە دەدرێتەوە و هەرگیز لای خودا ون نابێت، و لای ئاشکرا بووە کە چی بچێنیت ئەوەش دەدووریتەوە، بۆیە هەمیشە ماڵێکی قەڕەباڵغ و پڕ لە میوانی هەبووە کە جێگا و لانەی خزم و دۆست و ناسیاو و بێگانە بووە، ماڵەکەی بە تەکییە ناوبراوە لەناو هەموو ئەوانەی کە ناسیویانە و لەسەر زاری چەندین خەڵکەوە دەبیسترێت، کە دەوترێت ئەمە (ماڵی باوکم)ە بەهۆی ئەوەی دەستی نەناوە بەڕووی هیچ کەسێکەوە هەر بەو هۆیەوە بە (ماڵی باوک) ناویان بردووە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/571416/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=حسێنی پاسکلچی و هاوسەری فاتمە عەزیز=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=191d85=KTML_ImageCaption_Caption=حسێنی پاسکلچی و هاوسەری فاتمە عەزیز=KTML_ImageCaption_End=
حسێنی پاسکیلچی، لە تەمەنی لاوێتیدا ژیانی هاوسەرێتی پێکهێناوە کە خێزانەکەی ناوی (فاتمە عەزیز)ە، و یەکێکە لە خانمە ڕەسەنەکانی شاری سلێمانی و لەدایکبووی گەڕەکی کانی ئێسکانی سلێمانییە و بەوە ناسراوە کە ئافرەتێکی هێمن و دەستڕەنگین و نەرم و نیان و بەڕێز و خزم دۆستە.
خاوەنی 10 منداڵ بوون کە چواریان کوڕ و شەشیان کچن بە ناوەکانی (کامەران، کاوە، سۆران و سامان) و کچەکانی بە ناوی (بەهار، کوێستان، ڕازاو، کارژاو، کانی و کەناری).
حسێنی پاسکیلچی بەهۆی ئەوەی خۆی و هاوسەرەکەی لە ژیاندا زۆر تەنیا بوون، چونکە هەردووکیان تەنیا یەک خوشکیان هەبووە، بۆیە هەموو کات پشتیان بە خۆیان بەستووە و تاڵی تەنیایی و بێ پشتیووانی بووەتە خەمێکی گەورە و گرێیەکی دەروونی ژیانیان، بۆیە حەزیان نەکردووە منداڵەکانیان وەکوو خۆیان بن، و وتویەتی منداڵی زۆر گەرچی پێگەیاندنی قوورسە، بەڵام لە داهاتوودا پشت و پەنا دەبن بۆ یەکتری، وە لەبەر ئەوەی قوورسی ژیان دەرفەتی نەیاوە خوێندن تەواو بکات و تەنیا تا قۆناغی شەشی سەرەتایی خوێندووه، هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوە بووە، کە منداڵەکانی پێگەیەکی تایبەتیی خۆیانیان هەبێت، هەروەها سەرکەوتووش بووە تێیدا.
تا دواڕۆژەکانی تەمەنی هەردەم ئامۆژگاری بۆ منداڵەکانی ئەوە بووە کە هیچ کارێک نەکەن کە ببێتە هۆی زوویربوونی خودا، داوای کردووە بۆ هەموو کارێک پشت بە خوای خۆیان ببەستن. بەوە دڵخۆش بن و تەنیا ئەوە بە هیی خۆیان بزانن کە بە دەستیان هێناوە. ئەم پیاوە یەکێک بووە لە هاوەڵ و خۆشەویست و هاوتەمەنەکانی پیاوانی شاری سلێمانی، هاوڕێکانی گەڕەکی سەرشەقامی بریتیی بوون لە (حاجی موڕادی پاسکیلچی و ئەحەی ماتۆڕ)، کە حاجی موڕادی پاسکیلچی یەکەمجار دوکانی پاسکیلچێتییەکەی لە سەرشەقام بووە، لە نزیک چایخانەی حاجی محەمەدی نەسەی چایچی، کە چایخانەکەی بەناوی (چایخانەی قەرەداغی) ناسرابوو، بەشێک لە هاوڕێکانی دیکەی ئەم کەڵەپیاوە (حاجی کەریمی گوێنی فرۆش و حەمە سەعید) بوون کە ئەو کاتە چایخانەیان لە بەردەم خانەقا هەبووە. وە هەروەها (ئەنوەری کەریم ئەفەندی ئابڵاخی و فایەقی کەبابچی و و ئەنوەری سی و جگەرچی و عەبدوڵڵای قەساب کە ناسراوە بە (عەبەی برزو)، ساڵحی کارگەچی، حەمەی نەخشەی مەڵکەندی، مەدحتی کەبابچی، حاجی حەسەنی فیتەر، حاجی جەمالی (جەمالی معاون توبی)، حاجی مەلا ئەحمەد، عەبدوڵڵا ئابڵاخی (عەبەی کەریمە گێلی ئابلاخی)، ئەحمەد ڕەشید کە ناسرابوو بە ئەحمەدی پاقڵاوە کە کارگەی چلوورەی گوڵزاری هەبوو، مامۆستا جەمال عەبدول، نەقیب عومەر، عەباس ڕۆستەم، حاکم ئیبراهیم)، هتد.. بوون.
کە هەموو ئەمانەو چەندین کەسایەتی جوانی تری شاری سلێمانی، و یەکێک بوون لە خۆشەویستەکانی ئەم پیاوە مەزنە.
حسێنی پاسکیلچی پیاوێکی ئازا و بە جەرگ و چاونەترس بوو، کاتێک لە ساڵی حەفتاکاندا جێبێکی ئەمریکی کڕی، هاوکاری شۆڕشی گەورەی کوردی دەکرد، پێشمەرگەی لە دێیەکەوە بۆ دێیەکی تر دەگواستەوە هاوکاری جلوبەرگ و خواردنی پێ ئەگەیاندن، لە هەمان کاتدا چەک و فیشەک و نامەی دەگواستەوە بۆ پێشمەرگە، ئەگەر چی بارودۆخی ئەو کاتە زۆر نالەبار بوو بەڵام پێشمەرگەی ڕێکخستنی ناوشار بووە، کە درووشمەکانی حزبی بڵاودەکردەوە، کە لە شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێدا جێ دەستی دیاربوو.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:27%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/571416/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=حسێنی پاسکلچی لە بەردەم دوکانەکەی لە عەلی ناجی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=191d85=KTML_ImageCaption_Caption=حسێنی پاسکلچی لە بەردەم دوکانەکەی لە عەلی ناجی=KTML_ImageCaption_End=
لە ساڵی هەشتاکاندا لاندرۆڤەرێکی کوورتی بەریتانی کڕی و لەگەڵ حاجی شێخ فاتح و حاجی شێخ سەلامی عەواڵانی و لەگەڵ حاجی شێخ محەمەدی گاپیڵۆنی کوڕی حاجی شێخ موحسین و دەروێشەکانی دەبرد بۆ ناوچەکانی #ئەزمەڕ# و #دوکان# کە لەو کاتەدا کوردی کۆچەری دەوارنشینی لێ بوو. پاشان لە دوای ئەوە جێبێکی تری کڕی کە لاندرۆڤەری درێژیان پێ ئەوت کە بە 170 دیناری ئەو کاتە کڕدرابوو، کە بە هەموو شێوەیەک بۆ خزمەتی پێشمەرگە و شۆڕشی کوردی تەرخان کردبوو. جێی باسە کە لەو سەردەمەدا چەندین جار لەلایەن سەرکردەکانی شۆڕشەوە، بە نووسرا و ڕێز و سوپاسی پێ بەخشراوە لە پای ئەو چالاکییانەی کە ئەنجامی داوە. هەروەها دەیگێڕنەوە دوو ماتۆڕی هەبوو بە ناوی (BSA) کە ئەو کاتە تەنیا دوو کەس ماتۆڕی هەبووە لە شاردا، کاتێک کە نووسەر و مامۆستای بەناوبانگی کورد (#نەجمەدینی مەلا#) لە ساڵی 1962 کۆچی دوایی کرد، حسێنی پاسکیلچی بە ماتۆڕەکەی نەفەری پێ ئەگواستەوە بۆ ڕێوڕەسمی ناشتنەکەی و لە هەمان کاتدا خۆی و کوڕە گەورەکەی لە مەراسیمی ناشتنەکەیدا بەشدار بوون.
هەروەها ماتۆڕێکی ئەڵمانی هەبوو کە هیی زەمانی هیتلەر بوو، واتە جەنگی یەکەمی جیهانی بینیبوو، دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی کورد لە ساڵی 1991 کاتێک ڕێکخراوی بینایی لە هەرێمی کوردستان بوون، داوایان کرد کە ماتۆرەکە بەرنەوە بۆ ئەڵمانیا و وەکوو ئاسەواری مێژووی لە مۆزەخانەی ئەڵمانیا بپارێزرێت، بۆیە پێیدان بەو مەرجەی کە بیپارێزن و لە ناوی نەبەن.
حسێنی حەمەی سۆفی خدری بەستەک سپی، لەڕووی پیشەییەوە ناسراوە بە (حسێنی پاسکیلچی)، کە یەکێک بووە لە پیشە کۆنەکانی شاری سلێمانی، کە بۆ یەکەمجار دوکانی لە #بەردەرکی سەرا# دانابوو کە دوکانەکەی یەکێک لە دوکانەکانی مەلا عیزەت بوو، ئەو کاتە پاسکیلی دەدا بە کرێ کە کاتژمێرێک بە 30 فلس بوو، پاسکیلەکانی بەزۆری لە جۆری بەریتانی و هندی بوون، بە ناوەکانی (ئەنکۆڵ، فلیپس، ڕۆج، ڕایجی، هیرۆ، ئەتڵەس)، هەورەها ماوەیەک لەگەڵ یوسفی عەبەکە شەریک بوون و پاشان جیا بوونەتەوە لە شەراکەت.
پاشان لە زەمانی (نووری سەعید) دوکانەکەی گواستەوە بۆ #سەرشەقام# ئەو کاتە حسێنی پاسکیلچی خۆی پاسکیلی سێ تایەی درووست دەکرد و دەیدا بە کرێ، و زۆربەی کەتاکان لەناو دوکان دەمایەوە، وەکوو باس دەکرێت لەو زەمەنەدا چوار کەباب و ماستاوێک بە 25 فلس بووە، کە هەمیشە لەناو دوکانەکەی نانی دەخوارد بەهۆی سەرقاڵی ئیش و کارەوە، پاشان لە ساڵی 1957 چووەتە #سەرکارێز# و لە دوکانەکانی (حاجی مەجیدی ڕازیانە) ئیشی دەکرد، لە سەردەمی (زەعیم سدیق) کە ڕەشبگیری دەستی پێ کرد زۆر لە گەنج و پیاو و لاوی ئەو سەردەمە گیران و هەر بەو هۆیەشەوە، لەبەر کاری سیاسی ناچار دەبێت بۆ ماوەیەک لە شار دوور بکەوێتەوە ماوەیەک لە دێ کۆن و ژاژڵە بمێنێتەوە پاشان کە بەندکراوەکان ئازاد دەکرێن جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ ناو شاری سلێمانی، لە ساڵانی 1964-1965 جارێکی دیکە دوکانەکەی گواستەوە بۆ لای فیرقە (کە هۆتێل ئاشتی ئێستا دەگرێتەوە لای هۆڵی چۆپی)، کە دەکەوێتە خوار ماڵی شێخ فەرەج، دوکانەکەی هەر بە ناوی پاسکیلخانەی ئاشتییەوە بووە، کە لەو کاتەدا دوو دوکان و مەخزەنێکی بە کرێ گرت لە دوکانەکانی (حاجی ئەحەی چکۆل) ، کە یەکێکیان دوکانی (عطاری) بووە، و ئەوەی دیکەیان پاسکیلخانە بووە، پاشان لە ساڵی 1960 کاتێک زەوی دەکڕێت و دەیکات بە خانوو لە گەڕەکی (#عەلی ناجی#) لای گردی محافزی جاران کە دەکەوێتە خوار بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵ، ئەو کاتە لە هەموو ناوچەی عەلی ناجی و گردی محافزی سلێمانی جاران، تەنیا سێ خانوو هەبوو کە یەکێکیان هیی (مەلا حسێن) بووە، و ئەوەی دیکەیان هیی (سەڵاح ئەحمەد فەهمی) ناسراو بە (سەڵاح ئەحمەدی چاوشین) بووە، کە بەڕێوبەری پێشووی پۆلیسی سلێمانی بووە.
لە دوای ساڵی 1965 کاتێک خانووەکەی لە ساڵی 1960 لە گەڕەکی ناوبراو درووست دەکات، جارێکی دیکە دوکانەکەی دەگوازێتەوە بۆ نزیک ماڵی خۆی کە پشت مزگەوتی (حاجی جەمال) دەکات، کە ئێستاش (2024) جێ نزرگەکەی ماوە.
دوکانێکی تریشی لای مزگەوتی عەلی ناجی کڕی کە دوکانی عەتاری بوو، کە لە تەنیشت دوکانەکانی (مەلا عوسمان) بوو، چەندین کەس کاریان لە دوکانەکانی حسێنی پاسکیلچی کردووە و بۆیان بەڕێوەدەبرد لەوانە (مامۆستا حەمە ئەمین ژاژڵەیی و میرزا ئەحمەد ژاژڵەیی) کە پورزای خۆی بوون، وە (عومەری مێوژ و ئیسماعیلی عەبدولوەفا، فەقێ حسێن، مەلا مارف، مەلا بەکر و کاک ئەحمەدی تیمار) بوون.
حسێنی پاسکیلچی هەرگیز لە پاسکیلخانەکەی بەتەنیا نەبووە لە کارکردن و هەمیشە چەندین کەس کاریان لەگەڵ کردووە کە بریتی بوون لە خوشکەزاکانی (عومەر ئەحمەد و عوسمان ئەحمەد) و منداڵەکانی خۆی و چەندین شاگردی دیکە کە لەسەر دەستی ئەو گەورە بوون و وەکوو منداڵەکانی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا کردوون هیچ کات جیای نەکردوونەتەوە.
لە کوڕەکانی خۆی (کاوەی پاسکیلچی) کە یەکێکە لە منداڵە ناوەنجییەکانی هەرگیز باوکی جێنەهێشتووە، لەگەڵ ئەوەی ئەندازیاری کشتوکاڵی تەواوکردووە، بەڵام بەردەوامی داوە بە پیشەیی باوکی، هەر بۆیە حسێنی پاسکیلچی لە ساڵی 2002 کاتێک توانای کارکردنی وەکوو جاران نامێنێت (کاوەی پاسکیلچی)ی کوڕی جێ نزرگەی باوکی دەگرێتەوە، هەر بەو هۆیەشەوە هەندێک جار ناوی کاوەی کوڕی لەسەر زاری منداڵان و لاواندا بە کاک حسێن ناودەبرێت.
لە پاش ئەوەی مەرگ بواری حسێنی پاسکیلچی نادات تاوەکوو بەردەوام بێت، لە تەمەنی 64 ساڵیدا بۆ دواجار و بەیەکجاری ماڵاوایی لە ژیان کرد، و لە ڕێکەوتی 04-09-2004 کۆچی دوایی کرد و لە گردی #شێخ محێدین# گیانی پاکی بە خاک سپێردرا.
جێی باسە ئێستاش (2024) ئەو دوکانە هەر ماوە کە مێژوویەکی کۆنی پڕ یادگاری لە دڵی چەندین خەڵکی شاری سلێمانی جێهێشتووە و کاوەی کوڕی بەردەوامی پێدەدات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览589
HashTag
相关文件: 9
挂钩项目: 5
小组: 传记
Date of Birth: 00-00-1940
Date of Death: 04-09-2004 (64 年份的)
Cause of death: No specified T4 625
Country of death: 南库尔德斯坦
Education level: No specified T4 549
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 78: No specified T4 1878
No specified T3 82: Şarbajêr (Çiwarta û Mawet)
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
Party degree: No specified T4 759
Peshmarga rank: Pêşmerge
Place of death: 苏莱曼尼亚
人键: 已知的
人键: 人才
人键:
性别:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
Exclusive to Kurdipedia!
项目质量: 99%
99%
添加( ئەوین کامەران 17-05-2024
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on18-05-2024
此产品最近更新( ئەوین کامەران ):20-06-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览589
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.256 KB 30-05-2024 شادی ئاکۆییش.ئـ.
照片文件 1.0.193 KB 17-05-2024 شادی ئاکۆییش.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,940
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!