图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 520,225
图片 105,253
书籍 19,559
相关文件 98,152
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕۆڵی مەلکیشییەکان لە دەوڵەتی ئەیووبی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆڵی مەلکیشییەکان لە دەوڵەتی ئەیووبی

ڕۆڵی مەلکیشییەکان لە دەوڵەتی ئەیووبی
ڕۆڵی مەلکیشییەکان لە دەوڵەتی ئەیووبی
نووسینی: حسێن بڵباس (Hussain Bilbas)

=KTML_Bold=پایتەختی شانشینی مەلکیشی=KTML_End=
شار و قەڵای (چەمشگزەک) بووە، بۆیە زۆر جار بە شانشینی چمشگزک تۆمار کراوە.
لە سەرچاوە مێژووییەکاندا، ناوی شانشینی مەلکیشی بەم جۆرە تۆمارکراوە (مەلکیشی، چەمشگزەک، کوردستان)، بەڵام ناوە درووستەکەی (مەلکیشی)یە و بە کوردستان ناسراو بوو و چەمشگزەک ناوی پایتەختەکەیەتی کە دەکاتە شاری #دەرسیم#ی ئێستا.
ئەم شانشینە دەکەوێتە باشووری ئەرزینجان و باکووری دیاربکر، سنووری شانشینی مەلکیشی سنوورێکی فراوان بووە، شارەکانی (دەرسیم، عەرەبگیر، خەربووت، مووش، بینگول، بەشێک لە ئەلازێر، بەشێک لە دیاربکر، بەشێک لە ئەرزنجان، بەشێک لە ئەرزەڕۆم، بەشێک لە سیواس و بەشێک لە بەدلیس)...هتد لەخۆ گرتووە.
شانشینی مەلکیشی شانشینێکی کۆنی کوردانی هەزەبانییە، کە لەپێش زایین هەر بەشێک بووە لە هەزەبان (هیزولان)، بەڵام لە سەردەمی پاشا مەلکیشۆ هەزەبانی (بڵباس) ئەم شانشینە زۆر بەهێزتر بووە و 34 قەڵا 16 شار لەژێر قەڵەمڕەویدا بووە.
پاشا مەلکیشۆ لە دەوروبەری ساڵی 1045ی زایینی فەرمانڕەوایی کردووە. پاشا مەلکیشۆ هەزەبانی کوڕی پاشا کاتان (قەحتان) و نەوەی پاشا ئەبولهیجا موسک کوڕی پاشا چەکۆی هەزەبانییە.
مەلکیشییەکان نەوەی بێگەردی هەزەبانییەکانن و بە بڵباسیش ناسراون، هەزەبانی خاوەن دەوڵەتێکی کوردی بەهێز بوونە لە کوردستان، دەتوانین بڵێین لە دەوڵەتە هەرە بەهێزەکانی کوردستان بوونە، کە شاری #هەولێر# پایتەختیان بووە، سنووری دەوڵەتی هەزەبانی تەواوی باشووری کوردستان و زۆربەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێک لە وڵاتی ئێستای ئێراق و ئێران و بەشێک لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستانی دەگرتەوە.
دەوڵەتی مەلکیشی (کوردستان) دەوڵەتێکی هەزەبانی بووە، یاخود دەتوانین بڵێین دوایین دەوڵەتی کوردیی هەزەبانی بووە.
میر شەرەف خانی بەدلیسی و ڤیلادیمێر مینۆرسکى و ئەمین زەکى بەگ و چەندین سەرچاوەی دیکە، سەبارەت بە ملکیشى دەنووسن، مەلکیشییەکان بە زۆرى قەوغایى و حەشامەت و دارایى، سەرتۆپی هۆزەکانى کوردستانن، لە سەدەى 7 و 8 کۆچی، نزیکەى هەزار ماڵێکیان لە ڕیزى میرانى لاى پادشاى ئێران بوون، مەلکیشى هەمیشە فەرمانڕەواى سەربەخۆ وخۆماڵییان بەسەرەوە بووە و بەرفراوانیى وڵاتەکەیان و زۆریى حەشامەتەکەیان لە ڕادەیەک دایه، کە هەموو کەسێک و تەنانەت پادشایانى زەمان، لە دەفتەر و پسووڵەکانى دیواندا بە وڵاتەکەیان دەڵێن (کوردستان).
شەرەف خانی بەدلیسی ئاماژە بەوەش دەکات، کە دەوڵەت و پاشایانی زلهێزی وەک جەنگیز خان و تەیموور گۆرگان و شاهرۆخ میرزا و قەرە یوسفی تورکمانیش دەستیان بۆ نەبردوون و نەیان توانیوە لێیان زەوت بکەن.
شانشینی مەلکیشی بێجگە لەوەی دەوڵەتەکەی خۆی ڕۆڵێکی باڵای گێڕاوە لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەیووبی و هەمیشە پاڵپشتی ئەیووبیەکان بوونە لە ڕووی سەربازی و دارایی و سیاسی، لە سەردەمی پاشا بەهائەدین خەلیل کوڕی پاشا مەلک ئەلعادل محەمەد کوڕی پاشا مەلیک ئەلعادل مەلکیشۆ لە سەرکردە هەرە گەورە و باڵاکانی مەلیک عادل و مەلیک کامل ئەیووبی بووە، هەروەها فەرمانڕەوای جەزیرە و حەران و ڕوها و فەرمانڕەوای شام و فەرمانڕەوای قاهیرە بووە و لە هەمان کاتدا سوپاسالاری سوپای ئەیووبی بووە (قائد الجیوش المنصورة) و وەزیری دارایی ئەیووبی بووە و ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە لە شەڕی نێوان ئەیووبی و سەلجووقیدا.
هەروەها لە شەڕی نێوان ئەیووبی و سەلجووقی کاتێک ئەیووبیەکان دەشکێن لەم شەڕە و لە قەڵای خرت پرت گیر دەخۆن بەهادین خەلیل مەلکیشی وەک نوێنەری (الملک المظفر ایوبی) و دەوڵەتی ئەیووبی دەچێتە لای پاشای سەلجووقی عەلادین کەیقوباد و دەتوانێت قەناعەتی پێ بهێنێت کە کۆتایی بە شەڕ بهێنن.

کاتێک ئاژاوە و کێشە دەکەوێتە نێوان چەند هۆزێکی عەرەب وەک (جرم و جذام و ثعلبة) و دووچاری شەڕ دەبن لەگەڵ یەکەتر و کوشتارێکی زۆر ڕوو دەدات لەنێوانیان تەنانەت سەرۆکی هۆزێک دەکوژرێت بە ناوی (شێخ شمخ بن نجم)، مەلیک عادلی ئەیووبی میر بەهادین خەلیل مەلکیشی دەسپێرێت کە بچێت و کێشەکانیان چارەسەر بکات، بۆیە میر بەهادین خەلیل مەلکیشی بە سوپاکەی ڕوو دەکاتە ناوچەکانیان و کێشەکانیان چارەسەر دەکات و کۆتایی بە کێشەکانیان دێنێت.

هەروەها میر عزەدین کوڕی پاشا مەلک ئەلعادل محەمەد کوڕی پاشا مەلک ئەلعادل مەلکیشۆ لە سەرکردە باڵاکانی ئەیووبی بووە و ماوەیەک فەرمانڕەوای شام بووە.
میر ئەسعد کوڕی پاشا محەمەد کوڕی پاشا مەلکیشۆ لە میران و سەرکردەکانی ئەیووبی بووە.
میر فەخرەدین محەمەد کوڕی میر ئەسعەد کوڕی پاشا محەمەد کوڕی پاشا مەلکیشۆ، سوپاسالار و لە میران و سەرکردە هەرە باڵاکانی مەلیک ناسری ئەیووبی بووە، و فەرمانڕەوای شاری حەلەب بووە تا نەمانی دەوڵەتی ئەیووبی بە دەست مەمالیک و ڕازی نەبوو بە هاتنە سەر دەسەڵاتی مەمالیک.

میر وەهسوزان ئەبوو یەعقوب کوڕی میر مەنسوور کوڕی میر وەهسوزان کوڕی پاشا مەلکیشو بڵباس کوڕی پاشا کاتان کوڕی پاشا ئەبوهێجا موسەک کوڕی پاشا چەکۆ/شاکۆی هەزەبانی.
میر وەهسوزان لە هەولێر لە دایکبووە و لە میرانی هەزەبانی هەولێرە و هەروەها لە میرە هەرە بەناوبانگەکانی سوڵتان سەڵاحەدین یوسف ئەیووبی بووە، هەروەها لە دوای سوڵتان سەڵاحەدین سوپاسالاری سوپای ئەیووبی بووە لە سەردەمی برای سەڵاحەدین پاشا مەلیک عادل ئەبوبەکری ئەیووبی دواتر لە خزمەتی پاشا مەلیک ئەوحەد نەجمەدین ئەبوو فەتح ئەیووبی و سەرکردەی سوپاکەی بوو کە شاری ئەخلاتیان ڕزگار کردووە لە دەست دوژمنان.
دواتر لە ساڵی 613 کۆچی بە دەستت مەمالیک شەهید کرا.
میر وەهسوزان میرێکی بەناوبانگ و شاعیرێکی ناودار بووە.

یەکێکی دیەکەی میرانیان میر ئەحمەد ناسراو بە سەڵاحەدینی کوردی مەلکیشی هەولێری هەزەبانی لە سەرکردە هەرە باڵاکانی ئەیووبیەکان بووە و له میرانی (الملک المغيث) کوڕی مەلیک عادل ئەبوبەکری ئەیووبی و دواتر لەگەڵ مەلیک (کامل ئەبی المعالی محمد بن ابوبکر بن ایوب) خزمەتی کردووە هەروەها شاعرێکی بە ناوبانگ بووە و چەندین دیوانی شعریی هەیە.
بنەماڵە و پاشایان و میرانی مەلکیشی کە لە نەوەی پاشا ئەبووهێجا موسەک هەزەبانین، هەمیشە پشتگیری دەوڵەتی ئەیووبیان کردووە و خزمانی نزیکی سوڵتان سەڵاحەدین بوون.

=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
تاريخ ابن ابو الهيجاء
النجوم الزاهرة
صبح الاعشی
السلوک لمعرفة دول الملوک ج 1
مفرج الکروب في اخبار بني ايوب
کنز الدرر و جامع الغرر، ج4
ذيل مرأة الزمان
عيون التواريخ المجلد21، الصفحة 467
تاريخ دمشق، ابن القلانسي
قلائد الجمان في فرائد شعراء هذا الزمان
ملوک و ڕؤساء صنعوا التاريخ
تاريخ اربل
تاريخ الملک الظاهر
دياربکرية، ابو بکر طهراني
شرف نامه، شرف خاني بدليسي
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览18
HashTag
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication date: 00-00-2024 (0 年份的)
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 20-05-2024
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on27-05-2024
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):22-05-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览18
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 520,225
图片 105,253
书籍 19,559
相关文件 98,152
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!