图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 522,054
图片 105,634
书籍 19,663
相关文件 98,523
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مەسئولى جاران 01
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەسئولى جاران 01

مەسئولى جاران 01
مەسئولى جاران 01
نووسینی: #شیرزاد شێخانی#

زۆربەى جیلى ئاڵتونیمان سەردەمى جارانیان پێ خۆشتر بووە لە ئێستا. چونکى ئەوانەى لەو سەردەمەدا ژیابن، یان بەچاوى خۆیان یان لەکەسانیتر گوێیان لێبووە کە مەسئولەکانى جاران کوو بوونە. چەندە ئەمین و دەستپاک و داوێنپاک بوونە. چەندە لەدەستبردن لۆ ماڵ و سەروەتى دەوڵەت ترساینە و پابەندى یاسا بوونە و تا چەندیش ئیحترامى خۆیان و ناوى عائیلەکانیان گرتییە‌.
دەستپاکى ئەو مەسئولانەى دەوڵەتى جاران لە هەزاران وتار و نووسین و کتێبى یادەوەرییەکانى سیاسەتمەدارانى عێراقدا باس کراوە. هەموویان باس لەوە دەکەن کە پیاوى دەوڵەت لەو سەردەمەدا قەت هەوڵیان نەدایە لە ڕێگەى کارەکانى دەوڵەت و پلە و پۆستەکانیان سوودمەند بن، یان ئیستغلالى وەزیفەکانیان بکەن لۆ خۆ دەورەمەند کردن. نموونەش‌ یەکجار زۆرن، هەوڵ دەدەم لەو مەقالەیەدا باسى هەندەکیانتان لۆ بکەم، ئەویش نەک لۆ مەدحکردنى ئەو پیاوانە، بەرکو لۆ ئەوەى خۆتان بەراوردەکى بکەن لەبەینى ئەوان و مەسئولانى ئێستامان. با لەپادشاکانى عێراقەوە دەستپێبکەم کە بەحیساب هەموو عێراق موڵکى خۆیان بووە.

-یەکەم پاشاى عێراق مەلیک فەیسەڵى یەکەم بوو. کاتێک دەیەوێ کوڕە تاقاناکەى غازى ئامادە ‌بکات لۆ ئەوەى دواى خۆى ببتە پاشاى عێراق، دەیخاتە قوتابخانەیەکى عەسکەرییەوە. لەیەکەم ڕۆژى دەستپێکردنى خیندنى لەجیاتى ئەوەى ئامرى کولیە عەسکەرییەکە بانگ بکاتە قەسرەکەیەوە، بەخۆى چووە کولیەکە و لەگەر ئامرەکەى دانیشت و ڕایسپارد کە غازى وەکى هەموو قوتابییەکانى مەدرەسەکە تەماشا بکا و هیچ فەرق و جیاوازى لەگەر تەلەبەکانى دى‌ نەکات. تەنانەت پێى گۆتبوو کەوا لەقوتابییەکانى تر زیاتر ماندى بکات و ئیشى پێبکا، هەتا غازى وا هەست نەکا کە لەوانیدى زیاترە!.

-لەو سەردەمە وەکى ئێستا نەبوو کابرایەک سێ نەجمەى لەسەر شان بى ئیدى بیست کەس حیمایە‌ى بن، یان سەرکردەى حزبەکان یەکى فەوجەک و لیوایەک عەسکەرى حیمایەیان هەبیتن!.
مەلیک غازى یەک مورافیقى هەبوو کە مامۆستاى زۆر بەڕێزى کورد کاک فوئاد عارف بوو. عەسران پێکەوە دەهاتنە دەرێ و پیاسەى ناو بەغدایان دەکرد. کاک فوئاد لەیادەوەرییەکانیدا باس دەکا ڕۆژەکیان پێکەوە لەنێزیک ئۆرۆزدى باگى بەغدا تێدەپەڕن سەیارەیەکى نوێ لەجامخانەى شەریکەیەکى سەیاراتدا دەبینن. مەلیک غازى کە ئەو کاتى کوڕەکى گەنج بووە هیوایەتى سەیارە ‌بوو. کە تەماشاى سەیارەکە دەکا زۆر حەزى دەچتێ و بە کاک فوئاد دەرێ توخوا بڕۆ بزانە سیعرەکەى چەندە؟. ئەویش کە لەخاوەنى مەعرەزەکە دەپرسى، پێى دەرێ سیعرەکەى 1550 دینارە، بەس لۆ جەنابى مەلیک بیست دینارەک خاترى دەگرین. کە دەگەڕێتەوە مەلیک غازى لەکاک فوئاد دەپرسى چەند پارەت هەیە؟ ئەویش دەرێ (150) دینار. مەلیک دەرێ ئەرێ ئەتوو خواردن و خواردنەوەت لەقەسرەکەمانە، پێم نارێى ئەو معاشەت کێوە دەبەى؟!. ئەویش دەرێ بەخواى جەنابى پاشا ئەمن ژوورەکم لەئوتێل بەکرێ گرتییە، ڕۆژانى پێنجشەممە و جومعانیش دەچمەوە سلێمانى، معاشەکە‌م هەر ئەوەندەى لێ پاشەکەفت دەکرێ. بەهەرحاڵ دەگەڕێنەوە ماڵەوە مەلیک غازى هەوڵەکى زۆر دەدا هەتا لەخوشکەکانى و خزمەکانى 350 دینار خڕ دەکاتەوە لەگەر ‌پارەکەى کاک فوئادەوە دەبتە 500 دینار. هێشتا هەزار دیناریان کەمە لۆ کڕینى‌ سەیارەکە نازانن کوو پەیداى بکەن. لێرەدا کاک فوئاد بە مەلیک دەرێ با داوا لەوەزیرى‌ مالیە بکەین سلفەیەکى هەزار دیناریت بداتێ و دوایى لە معاشەکەت بیبڕى. گۆتى مەلیک ئەو قسەیەى پێ باش بوو. ناردمانە دووى وەزیرى دارایى کە هات دانیشت مەلیک تەماشاى منى دەکرد و وەکى ئەوەى برێ ئەتوو مەوزوعەکە بکەوە. گۆتى ئەمنیش بە وەزیرم گۆت جەنابى‌ مەلیک حەزى چوویتە سەیارەیەک پێویستى بەسلفەیەک وەکى قەرز هەیە. گۆتى وەزیر یەکسەر گۆتى ئەوجا کوو دەبى سلفەى بدەمێ، جەنابیان دوو سەیارەى هەیە، یەکیان ڕەسمیە وەکى پاشا، ئەویدیش شەخسى خۆیتى، قانون ڕێگا نادا لەدوو سەیارە زیاترى هەبى، ئەگەر پاشا بیەوێ قانون پێشیل بکەین ئەمن مانیعم نییە لۆى سەرف دەکەم!. لەو دەمە مەلیک غازى زۆر پەشیمان بووەوە و ماوەى پێنج دەقە داواى لێبووردنى لەوەزیرى دارایى کرد و هەتا بەر دەرگاش بەرێى کرد. دووایش ڕووى لەمن کرد و گۆتى ئەها کاک فوئاد بزانە تووشى چت کردم!. دواى چەند ڕۆژەک دیسان بەوێدا تێپەرین سەیارەکەمان دیت کە دەورەمەندەکى خەرکى سلێمانى بەناوى عەبدوڵڵا لوتفى لێیدەخوڕى. مەلیک گۆتى توخوا فوئاد بڕۆ بزانە بەچەندى کڕیتى‌، گۆتى کە لێمپرسى گۆتى بە 1550 دینارم کڕییە حەز دەکەم بیکەمە هەدییە لۆ جەنابى مەلیک غازى. بەڵام مەلیک قبوورى نەکرد هەرچەندە زۆر حەزیشى لەو سەیارەیە بوو.

-مەلیک فەیسەڵى دووەم کە کوڕى غازى بوو قەسرەکیان لەسەرسەنگ هەبوو، پۆلیسەکیان لۆ دانابوو وەکوو خزمەتکارى قەسرەکە. مەلیک فەیسەڵ زۆرى خۆش دەویست چونکە پیاوەکى باشبوو خزمەتى زۆرى مەلیکى دەکرد ناوى کاکە محەمەد بوو. دەرێ مەلیک فەیسەل ویستى وەکى ڕێزلێنانەک خەتەکى بداتێ و بیکاتە شورتەى ئەوەل. کابراش زۆر درى پێخۆشبوو، چوو لەبازاڕ لاى خەیات خەتەکى لۆ خۆى درووستکرد و مەلیک فەیسەڵیش لەقۆڵى بەستا. ڕۆژى دوایى شورتەکە بەدڵخۆشییەوە چوو بووە مەرکەزەکەى، کە مەئموورى مەرکەز خەتەکەى دیت لێى پرسى ئەو خەتەت لەکێ هینایە؟. ئەویش گۆتى جەنابى مەلیک پێى بەخشیم. مەئمورەکەش پێیگۆت لە ئێستاوە لێیبکەوە، ئەوە لەدەسەڵاتى مەلیک نییە، دەبى بە قەرارى وەزارەت‌ بى؟. کە مەلیک فەیسەڵ ئەوەى زانى بە پۆلیسەکەى گۆت خەمت نەبى کە دەگەڕێمەوە بەغدا ئەمرى وەزارەتت لۆ دەردەکەم. بەوەش کە گەڕایەوە بەغدا بەئەمر‌ى وەزارەت خەتەکەیان پێ بەخشى!.

-نوورى سەعید سەرۆک وەزیرانى عیراق کە سێزدە جار وەزارەتەکانى عێراقى بەڕیوە برد. دواى ئەوەى خەرکى عێراق زۆر بێزار بوون لەگەندەڵى‌ هەندەک لەمەسئولەکانى دەوڵەت. بانگى وەزیرى عەدلیە ئەحمەد موختار بابانى کرد و پێى‌ گۆت لێژنەیەک دامەزرینە لەو حاکمانەى متمانە‌ت پێیان هەیە لۆ ئەوەى تەحقیق لەسەروەت و سامانى مەسئولانى دەوڵەت بکەن و قانونەک دەربکەن بەناوى (من أین لک هذا) . واتە ئەو سامانەت لە کوێ هینایە؟. دەرێ دواى چەند ڕۆژەک لێژنەکە ئیشى خۆیان کرد و بەس هیچ دەنگوباسیان نەبوو. نوورى پاشا بانگى وەزیرى کردەوە و لێى پرسى ئەوە چ بوو لێژنەکەتان‌ چى بەسەرهات؟. ئەویش بێدەنگ بوو. نوورى پاشا لێى تووڕە دەبى و پێى دەرێ ئەوە لۆ زمانت گیرا قسە ناکەى ئەویش گۆتى وەڵڵا جەنابى پاشا کە قائیمەکەیان هینایە پێشم تەماشام کرد ناوى جەنابت یەکەم ناو بوو لەگەندەڵەکان!. نوورى پاشا هەردەستیتە سەرپێ و دەرێ کوڕە ئەوە ئەتوو چ دەرێى، ئەمن چم هەیە لەو خانیەى کە ئێستا تێیدایمە؟. وەزیرەکە دەرێ با جەنابى پاشا ئەتوو مەزرەعەیەکى گەورەت لەسەر زێى دیجلە هەیە کە پێشتر نەتبووە. لێرەدا نوورى پاشا دەرێ مەعقولە نەعیمە قرچۆکى ژنەکەم مەزرعەکەى بابى‌ خۆى بەناوى من کردبى؟. دواى تەحقیق و تەحقیقکارى دەرکەوت‌ فیعلەن ژنەکەى ئەو مەزرعەى بەمیرات لەبابى مابووەوە بەناوى نوورى سەعیدى مێردەکەى تەسجیل کردیە..
ئەوانە نموونەن لەسەر دەستپاکى مەسئولانى ئەو سەردەمە، ئەوجا ئەمن هیچ نارێم، ئەنگۆ خۆتان بەراووردیان بکەن لەگەر مەسئولانى ئێستاکانێ.[1]

باقى وەلسەلام...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览10
HashTag
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 00-00-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 26-05-2024
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on28-05-2024
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):28-05-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览10
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 522,054
图片 105,634
书籍 19,663
相关文件 98,523
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!