统计属性 文章 522,338 图片 105,706 书籍 19,690 相关文件 98,576 Video 1,419
|
小组: 诗 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
| Share | |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
ڕۆژێ چوومە #شارەزوور#
سووڕامەوە خوار و ژوور
ئەم لاو ئەولا وەک مناڵ
ڕێم کەوتە دێ یەک شەش ماڵ
سیانیان خانو سیانیان زنج
هەندێ نزم و هەندێ قنج
وردەوەبووم دەروێشێ
نێرگەلەیەک ئەکێشێ
شڕ و شیتاڵ و چڵکن
ناو سینگی بۆز و کۆڵکن
دان لە دەمیا نەماوە
پیر بووە و لێی قەوماوە
چڵمی لووتی و ئاوی چاو
تێکەڵ ئەبن وەک لافاو
تووکە سەری ئاڵۆزاو
جامانە کۆنی دڕاو
دەرپێ چادر پینەی شاڵ
پینەی لێی بوو بوو بە خاڵ
چاوانی پڕ لە ڕیپۆق
دەمی چەشنی دەمی بۆق
چرچی ملی وەک دەوار
شۆڕۆ بووبوو سەرەو خوار
پشتێن تاڵی گۆشی خاو
پێی پێخاوس بێ پێڵاو
مژی ئەدا لە قلیان
ئەکۆکێ بۆی بێ وچان
جار بە جار خۆی ئەدۆزی
ئەیخوران ڕیشی بۆزی
وتم مەرحەبا خاڵۆ
چییە کەوتووی لەم پاڵۆ؟
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #باخچەی کوردستان#
[1] 此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标 ![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) ,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی ![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! 此产品已被浏览15倍 HashTag 挂钩项目: 3 项目物业 Technical Metadata 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者! 添加( زریان سەرچناری ) 18-06-2024 本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on 19-06-2024 此产品最近更新( شەنە بەکر ): 19-06-2024 URL 此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定! 此产品已被浏览15倍
|
|