统计属性 文章 522,436 图片 105,715 书籍 19,694 相关文件 98,577 Video 1,419
|
小组: 诗 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
| Share | |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
لێفە کۆنەی داڕزیو
پرتووکاوی خوا بڕیو
نە ساردیت و نە گەرمی
نە بەرگە دەف، نەچەرمی
مار نیت، وەک مار ئەگەزی
تیژی بە چەشنی دەرزی
بۆنت وەک سەگی تۆپیو
ئەڕوا ئەم دیو بۆ ئەو دیو
نە بەرت هەس، نەپشتت
باوکیشم هەر تۆ کوشتت
لۆکە کۆنی، هێندە کۆنی
کەس نازانێ چلۆنی
نە سووریت و نە شینی
خاوەن درز و برینی
نە سەوزیت و نە بۆری
نازانم تۆ چ جۆری؟
وەکوو مەشکاڵە ڕەقی
خاوەن کون و شەبەقی
کاتێ ئەتکێشمە سەرۆ
پشتێنەم وا بە دەرۆ
کاتێ ئەتدەم بە پێما
لاشەم بێ لێفە جێما
ڕۆنم نییە بۆ دەوری
ئاخر تۆ بە چی چەوری؟
خۆزگەم بەو ڕۆژەی زستان
ڕێ گوم ئەکەم لە کوێستان
لە ناو بەفر وسەهوڵا
لەپۆیەی شاخی چۆڵا
چونکو لە تۆوە دوورم
لەویا شاد و مەسروورم
ناڵێم بۆچی دڕاوی؟
ئەزانم کە فەوتاوی
بەڵام ڕاستم پێ بێژە
بە وردی بۆم هەڵڕێژە
کێ تۆی دڕی یەکەم جار
وا تۆی هاوردە ڕووی کار؟
وڵامی لێفە
قانع لە من دڕاوتر
لە من زیاتر فەوتاوتر
کاتێ ئادەم دەر کرا
لە بەهەشت بەشی برا
منیان دایە بە خەڵات
منی هێنا ڕووی بیسات
لە لای ئادەم هەزار ساڵ
مامەوە بە هەر ئەحواڵ
بە میرات کەوتمە لای شیس
لە شیسەوە بۆ ئیدریس
دەس بە دەس پێغەمبەران
تا کەوتە دەس سولێمان
ئەوسا کەوتە لای شاهان
حوکم دارانی جیهان
لە جەمشیدو کەیقوباد
حامووڕابی تا شەداد
ئەسکەندەر و فەیلەقووس
چار قەیاسەرەی ڕووس
بۆیە وەها فەوتاوم
یەکجاری من نەماوم
ئیستە چاکە، هاوینە
گەرما تەواو بە تینە
ڕاوەستە تاکوو زستان
بەفر ئەڕژێتە کوێستان
قوڕ بە سەرت بۆ بیرت
چلۆن ئەکەی تەگبیرت
ئەگەر بە هیوای منی
جێگەی ئۆخەی دوژمنی
وەک کڵاشی سۆفی لەڕ
کاتێ تیرەی دێتە دەر
لووتی ئەدا لە پاژنەی
بە کار نایەت لای ئەبەی
تۆیش لە سەرما تەوێڵت
گیری ئەژنۆی چەوێڵت
خۆت کووڕ نەکەی وەک ژیژوو
ژیژووی لە سەرما مردوو
ئەوسا ماڵت وێرانە
ئەوسا دەردت گرانە
ئەوسا ئەزانی کە من
خرابترم لە دوژمن
ئەگەر هیوات بە من بێ
هەر دوو دەستت بە گون بێ
ئەگەر حەز ناکەی بمری
بەڵکوو کەڵکێکیش بگری
بڕۆ بۆ لای پارەدار
یا ماڵ ئاغا، یا توجار
ببە بە کارەکەریان
یاخۆ، بە بارەبەریان
داری ئاغا بگرە دەس
بکوژە و گوێ مەیە بە کەس
شەق لە مسکینی هەژار
هەتا ئەیبەی بۆ بێگار
بە سەر ئاغا سوێن خواردن
دیاری بۆ خانم بردن
بەڵکوو بیکەن بەسەر کار
خەرمان هەڵگرێ بۆ هەژار
لە دە، پێنجی تاپۆ بێ
ماوە نیوەی بۆ تۆ بێ
ئەوسا بچۆ بۆ دیوەخان
بەهار بێ یاخۆ زستان
لێفەی جوانی ڕەنگاوی
یا سەوز یا سوور یا ئاوی
لەسەر دۆشەکەی نەرما
لە دیوەخانی گەرما
بۆ خۆت بنوو بە بێ خەم
من هەروامە، کەوا هەم
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #شاخی هەورامان#
[1] 此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标 ,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! 此产品已被浏览4倍 HashTag 挂钩项目: 2 项目物业 Technical Metadata 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者! 添加( زریان سەرچناری ) 04-07-2024 本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on 06-07-2024 此产品最近更新( شەنە بەکر ): 06-07-2024 URL 此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定! 此产品已被浏览4倍
|
|