统计属性 文章 523,059 图片 105,777 书籍 19,704 相关文件 98,652 Video 1,420
|
小组: 诗 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
| Share | |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
ئەی هەنگی بچکۆلانە!
باڵداری خاوەن لانە
ئەبینم بە ڕۆژ و شەو
وای لە هەوڵ و تەقڵەدەو
ساتێک ئارامت نییە
نازانم هەوڵت چییە؟
کام باخچەی پڕ لە گوڵە
جێی گۆرانیی بوڵبوڵە
تیا ئەگەڕێی بە ئازاد
ئەسووڕێیتۆ بە دڵشاد
بچکۆلە و زەرد و سووری
خاوەن هەست و شعووری
تۆش وەک ئەم گشت باڵدارە
لەم هەرد و کۆهسارە
بۆ ناکەویتە سەیران؟
ڕابوێری وەک ئەوان
تاوێ سەیرانی سەر گوڵ
ساتێ هاتوچۆی سەر چڵ
کام گوڵێ گەش و جوانە
بۆ تۆ جێگەی سەیرانە
چییە ئەم هەوڵ و هەرا
نە دایکت هەس، نە برا
نە خاوەنی سامانی
نە خاوەن کۆشکی جوانی
نە دووکان و سەرات هەس
بێ خزم و خوێش و بێ کەس
بۆچی بە چەشنی بوڵبوڵ
سەیران ناکەی لە ناو گوڵ؟
یا وەک باقی مەلەکان
ناگەڕێی لە ڕووی ئاسمان!؟
وەرامی هەنگ:
کاکی کوردی دڵسووتاو!
وەڵامت بەمۆ تەواو
سەیران سوودێکی نییە
شتی بێسوودیش چییە؟
سەیران بە کارم نایە
بۆ ژین نابێ بە مایە
بەهاران وەختە بمرم
بۆنی خۆشی گوڵ ئەگرم
بنێشتی داری قەزوان
لە گوێ چەم و لە کێوان
بەفراوی ناو شاخەکان
عەتری گوڵی باخەکان
کۆ ئەکەمۆ تا پاییز
ئەیکەم بە شانی تەمیز
تەمەڵ نانووم بە هاوین
زستان دەس کەم بە گرین
لە بەری ڕەنجی ساڵم
لە هێزی شانوباڵم
پاشەکەوت ئەخەم هەنگوین
هەنگوینی جوان و شیرین
زستان ئەحەسێمەوە
سەربەست ئەسووڕێمەوە
برسی ناکەوم ڕەنگزەرد
داوا ناکەم لە نامەرد
من بە ڕەنج و کردەوە
گۆی هونەرم بردەوە
ڕەنجی هێزی بازووی خۆم
زستان بەبێ خەم ئەیخۆم
هەرکەس تەمەڵ بێ لە کار
نابینێ پارە و دینار
دایم موحتاجی نانە
ماڵەوماڵ سەرگەردانە
ئەو کەسانە هاوینان
ڕائەبوێرن بە سەیران
زستان بێ جێگە و خواردن
ئەکەونە چاڵی مردن
خەنجەر! گوێ ڕاگرە لێم
بگرە دڵ هەرچی ئەڵێم
ئەگەر ئارەق بڕێژی
بۆ برسی و گێژ و وێژی؟!
هەستە باڵت هەڵماڵە
بۆ ئیش بیکە بە گاڵە
مەوێستە لە ئیش کردن
هەتاکوو ڕۆژی مردن
ئەبی بە خاوەنی نان
ئەحەسێیتۆ بە ئاسان
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #دەشتی گەرمیان#
[1] 此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标 ![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) ,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی ![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png) بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! 此产品已被浏览0倍 HashTag 挂钩项目: 3 项目物业 Technical Metadata 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者! 添加( زریان سەرچناری ) 07-07-2024 本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on 13-07-2024 此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ): 13-07-2024 URL 此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定! 此产品已被浏览0倍
|
|