统计属性 文章 523,059 图片 105,777 书籍 19,704 相关文件 98,652 Video 1,420
|
小组: 诗 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
| Share | |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
زانین ئەی دوڕڕی تەنیا
ئەی ڕاگیرکەری دنیا
تاجی فەخری ئەدیبان
ڕۆشنکەری ڕێی ژیان
ئەی ئاڵەتی ئازادی
هۆی ڕەحەتی و دڵشادی
زۆر بێ نموونە و تاکی
ڕێنیشاندەری چاکی
تراکتۆرت هێنا کار
حەساوە فەلای هەژار
بۆ هاتووچۆی شارەوشار
ئوتومۆبیل و قەتار
بۆ بانگکردن لە یەکتر
تەلەفون ....
بۆ ناوی دەریای بێ پایان
پاپۆرت هێنا مەیدان
داری بەری بێ وێنە
بەری تۆ زۆر شیرینە
بەڵام گەنجی بێ پایان
زۆرت بۆتە هۆی زیان
زەڕیت هێنایە کایە
بۆ کوشتن بوو بە مایە
تۆپ و فڕۆکەی جەنگی
دنیای خستە دڵتەنگی
چەندە قەسر و تەلاران
تەیاره کردی وێران
تانک بۆ کوشتن بنی ئادەم
ئەبارێنێ گوللەی خەم
چەندە سوودت بۆمانە
«دە» ئەوەندەت زیانە
جوابم بەرۆ ئەی زانین
ئەی گەوهەری پڕ نگین
هەر چی باش نییە لەلات
بۆچی ئەیخەیتە وڵات
وەرامی زانین
خەنجەر هێندە بزانە
ئامانجی من ژیانە
ژیانێکی سەربەستی
نەوەک مەحکوومی و پەستی
بەڵێ زەڕڕیم هێنا کار
بۆ پارێزگاری هەژار
نەمزانی کاکی زۆردار
بۆ زۆر ئەیخاتە ڕووی کار
ئەیکا بە گورزی دەستی
هەژار ئەخاتە پەستی
بە بیری من تەیارە
ئەسپابی شارەوشارە
بۆ کاسبی و توجارەت
بۆ دیدەن و زیارەت
نەک بۆ بارینی بۆمبا
ڕوحی گیتی لەناو با
تۆپم هێنایە بەرهەم
بۆ لابردنی خەم
کەچی ئێستا ستەمکار
تۆپ دێنێ دەیخاتە کار
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #دەشتی گەرمیان#
[1] 此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标 ,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! 此产品已被浏览0倍 HashTag 挂钩项目: 3 项目物业 Technical Metadata 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者! 添加( زریان سەرچناری ) 07-07-2024 本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on 13-07-2024 此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ): 13-07-2024 URL 此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定! 此产品已被浏览0倍
|
|