图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,059
图片 105,777
书籍 19,704
相关文件 98,652
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بە کورتی بەسەرهاتی میری ڕەواندز
小组: 诗 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بە کورتی بەسەرهاتی میری ڕەواندز

بە کورتی بەسەرهاتی میری ڕەواندز
بۆ گەنجی لادێی کوردی دڵسووتاو
یادگاری کۆن ئەخەینە پێش چاو
میری ڕەواندز، میری میران بوو
ڕەشید و نەبەز، شێری شێران بوو
قارەمانی گەل نەترس و دلێر
وریا و بێ ڕەفێق، شێری بێچووە شێر
خادەمی گەل بوو، خاوەنی ناو بوو
لە کاتی خۆیان میری تەواو بوو
لە ڕەواندزا لەو شاخ و کێوە
حوکمی پاشایی ئەبرد بەڕێوە
لە دەورەی خۆیا نەیهێشت کوردستان
سەردانەواو بێ بۆ بێگانەکان
بە هێزی سوپا، وەکوو شێری مەس
کەمێ لە تورکی هێنایە ژێردەس
لە ڕۆژهەڵاتۆ میللەتی ئێران
لەم میرە گەورە بەدڵ ئەترسان
ڕەواندزی کرد بەو شارە جوانە
کردی بە پایتەخت جێگەی شاهانە
بە دەستووری جوان، زۆر بە گومڕاهی
ڕازاندییەوە تەلاری شاهی
سەرای وەزارەت قشڵەی عەسکەری
خوێندنگای گەورە بێ دەردیسەری
هەتا ڕۆژی بوو حوکمڕەوا بوو
سەردەسەی مەجلیس وزەرا و شا بوو
بنچینەی پایەی عەدڵی دامەزران
بۆ پاراستنی نەتەوەی کوردان
خزمەتگوزار بوو بۆ هیز و سوپا
دایم چاوەروان بۆ ڕۆژی هەیجا
تۆپ و تفەنگ و دەرمانی گۆگرد
لە ڕەواندزا دروستیان ئەکرد
تا زەمان ڕەنگی شەڕی بۆ ڕژاند
لەگەڵ تورکەکان پێکا هەڵگژان
ڕۆژ بە ڕۆژ تورکی ئەشکانە دواوە
لەشکەری تورکی ئەبرد بەو لاوە
تورکان کەوتنە حاڵەتی خەتەر
وتیان وا فەوتاین خاکمان بەسەر
چارەمان چییە با تەگبیرێ کەین
بەشکوو ئەم سوپا گەورە لەناو بەین
هیچ چارمان نییە، یەک شتمان ماوە
مەلای میرئەحمەد کە خەتێی ناوە
بە زەبری پارە بیکەینە خۆمان
ئەم دەردەی ئێمە ئەوئەیکا دەرمان
ئەگەر بگەینە لای مەلای خەتێ
گشت ئیش و کارمان ئەبێ جێبەجێ
کاغەزیان نووسی زۆر بە نیهانی
بۆ مەلای خەتێ هیچ کەس نەیزانی
مێقدارێک پارە بردیان بۆ مەلا
هەم ناوی دیاری، هەم دەفعەبەڵا
میر بێخەبەرە لەم هاتوچووە
لە حاست ئەم کارە ئەڵێی مردووە
مەلا وەکیلی میر ئەحمەدشایە
زیاد لە وەکیل، قازی و مەلایە
هەرچی کە بیکا هەر خۆی حیسابە
لای شا مەعقوولە و یەکجار نایابە
کە مەلای خەتێ کاغەزی بینی
فڕێی دا لاوە ئیمان و دینی
کەوتە سەر تەگبیر کە میر فەوتێنێ
پایەی کۆمەڵی کورد لەبن بینێ
هەستا کەوتەڕێ بۆ تەلاری شا
بردی لەگەڵ خۆی وەزیری سوپا
شا هەستایەوە زۆر بە ئیحترام
وتی بەخێربێی واهاتی بۆلام
لەپاش گفتوگۆ وتی بە پاشا
ئەترسم هۆردوو لێمان کەن حاشا
هەڵگەڕێنەوە تەسلیم تورک بن
بمانخەنە ژێر چەپۆکی دوژمن
ئەمەوێ بڕم بۆ جبهەی هۆردوو
وەعزێ بخوێنم بۆیان زوو بە زوو
میر وتی: بەخوا فکرێ جوانە
کەوابوو منیش یەم لەگەلتانا
مەلا پێکەنی وتی: بۆ میرم
من لای خۆی مەلام، خاوەن تەگبیرم
هیچ لازم ناکا تۆ تەشریف بێنی
زەحمت بکێشی و عارەق بڕژێنی
بۆیە هاتمەلات ئیجازەم ئەوێ
ئیجازەت فەرموو من ئەڕۆم شەوێ
پاشا رووی تێکرد، وتی مامۆستا
مان و نەمانی کورد وا لە دەستا
سادەی غیرەتێ بۆ کوردەواری
لابەن لە ناوا کزی و هەژاری
خۆ مەلا خایەن بە گەل و هۆزە
میکرۆبی خاکە و دوژمنی کۆزە
سێ حوکمی هەبوو، ڕووی کردە سوپا
وەکیلی شایە و قازییە و مەلا
وەختێ گەییە ناو سوپای بەسەزمان
وتی موبارەک دینی تازەتان
ئەم دینی ئێوە لەسەر کام دینە
لەسەر کام پەیڕەو، لە کام ئایینە؟
مەگەر نازانن بەرانبەر تورکان
هەرکەس بە شەڕۆ تفەنگی تەقان
خۆی بێبەش ئەکا لە ئایین و دین
خۆی ئەکا بە.... لە ڕووی سەرزەمین؟
با قیامەتیش بنێین بەولاوە
کە شەرع چەندی چەندی لەسەر دواوە
کە وەختێ هۆردوو ئەمیانە زانی
کەوتنە باوکەڕۆ بەسەرگەردانی
بوو بە زایەڵە و بە شین و زاری
ئەهاتن و ئەچوون بە بێ قەراری
وتیان مامۆستا، ئامان سەد ئامان
چیمان لێ ئەکەی؟ دەستمان بە دامان
مامۆستا وتی: بێن تۆبە بکەن
کڕنوش لە دەرگای خەلیفە ببەن
من تکا ئەکەم، هەوڵ ئەدەم بۆتان
بەڵکوو خەلیفە خۆش ببێ لێتان
هەستانە سەر پێ بە ئەمری مەلا
چەک و سلاح و تۆپیان فڕێ دا
سوپا بە بێ شەڕ تەسلیمی تورک بوو
بۆ گرتنی میر کەوتنە هات و چوو
مەلا و قووەتێ لە دەستەی تورکان
گەڕانۆ بۆ سەر میری کوردستان
لە ڕەواندزا گرتیان بێ هەرا
کوژرا و دەوڵەتی کورد لەناو برا
مەلا خەجاڵەت هەردوو دنیا بوو
نە ئەم و نە ئەو، هەردووی لەدەست چوو

هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #دەشتی گەرمیان#
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览0
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | سەرچاوی دەق: ڤەژینبوکس
挂钩项目: 4
小组:
No specified T3 49: Folklore
No specified T3 51: No specified T4 1028
No specified T3 53: No specified T4 1019
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 98%
98%
添加( زریان سەرچناری 07-07-2024
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on13-07-2024
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):13-07-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览0
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,059
图片 105,777
书籍 19,704
相关文件 98,652
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!