图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,046
图片 105,775
书籍 19,704
相关文件 98,646
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پەنجەمۆر لەگەڵ محەممەد عەلی ئاسڵان - بەشی سێیەم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

محەممەد عەلی ئەسڵان سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی تورکیا

محەممەد عەلی ئەسڵان سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی تورکیا
من پارێزگاریم لە #لەیلا زانا# و هاوڕێکانی بکردایە، نەمدەهێشت سزا بدرێن

ڕووداو: پارتی کرێکارانی تورکیا هیچ بەرنامەیەکی بۆ چارەسەکردنی پرسی کورد هەبوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: نەخێر نەیبوو، کاتێک من گۆڤارێکم دەرکرد و لە زۆر جێگادا باسی کورد و پرسی کوردم کرد، ئەو کاتە ئەوان دژی ئەوەبوون کە ئێمە بچینە ناو ناوەندی پارتییەوە، بەڵام من وەکوو سەربەخۆ خۆم بەربژێر کرد و بووم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، دوای ئەوە دەستگیرکرام.

ڕووداو: گۆڤارەکەتان ناوی چی بوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: یەنی ئاکش، ناوی یەنی ئاکش بوو، من لە زینداندا بووم، ئەو کاتە بەهیجە بۆران سەرۆکی پارتی کۆمنیستی تورکیا بوو، بەبیانوی ئەوەی گۆڤارەکە مەترسییەکی گەورەیە لەسەر تورکیا، خیانەتێکی گەورەیە بەرانبەر تورکیا، وتارەکەی من کە لەسەر کورد نووسیبووم خوێندبوووە، ئەوە بوو محەمەد و تاریق زیا ئاکنجی لە زیندان سەردانیان کردم، هێواشهێواش توانیم یەک یەک قەناعەتیان پێبهێنم.

ڕووداو: بیروڕایەک هەیە لەسەر ئەوەی ئیسلامییە تورکەکان و کۆمۆنیستە تورکەکان لەسەر مەسەلەی کورد وەکوو یەک بیردەکەنەوە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: لەسەر مەسەلەی کورد درووست وەکوو یەک بیردەکەنەوە، هەرچەندە ئێستا خەڵکانی دیموکرات هەن کە وەکوو ئەوان بیرناکەنەوە، بەڵام ئەو سەردەمە هەمان بیرکردنەوەیان هەبوو.

ڕووداو: ئێوە باسی ئەوەتان کرد لەنێو پارتیدا کورد هەبوون، ئایا کوردەکان لەنێوخۆیاندا باڵێکیان درووستکردبوو کە وەکوو کورد کار بکەن؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: هەبوون بەڵام لە باری فکرییەوە خۆیان لە تورکەکان جیانەدەکردەوە، وەکوو ئەوان بیریان دەکردەوە، هەردووک لا بە (کوردستانیان) دەوت ڕۆژهەڵات، مەسەلە مەسەلەی کورد نەبوو لای ئەوان، بەڵکوو مەسەلەی ڕۆژهەڵات بوو، ئەوەشیان بە دواکەوتوویی ئابووری لە هەرێمەکە گرێدەدایەوە، کاتێک من بووم بە سەرۆک گۆڕانکاریی کرا.

ڕووداو: هیچ کاتێک وشەی کورد و کوردستان لە پرۆگرامی پارتی کرێکارانی تورکیادا هاتووە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: شتی وا بەهیچ شێوەیەک بوونی نییە، پرۆگرامی پارتی کرێکاران، پرۆگرامێکی کەمالیستی بوو، کەمالیزمی نەتەوەیی بوو، لە بەرایی پرۆگرامەکەدا وتەی ئەتاتورک نووسرابوو، کاتێک من بووم بە سەرۆک، دەمویست بیگۆڕم.

ڕووداو: لەو ماوەیەی کە تۆ سەرۆک بوویت، هیچ گۆڕانکارییەکت کرد؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: قەناعەتم بە ئەندامە تورکەکان کردبوو، بەڵام نەکرا.

ڕووداو: جگە لە ئێوە، پارتی کۆمۆنیستی تورکیا، پارتی سۆسیالیستی دیکە زۆر بوون، تێڕوانین و بیرکردنەوەی ئەوان لەسەر مەسەلەی کورد چۆن بوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: مەسەلەی کوردیان لە فکری هیچ کامیاندا نەبوو، من بۆ خۆم لەسەر دوو شت کارم دەکرد، یەکەم لەسەر مەسەلەی کورد، بەڵام دەبوو بەناوی کوردەوە بکرێت، دووەمیش مەسەلەی کەمالیزم بوو کە فاشیزمە، نەتەوەپەرستییە، کەمالیزم بەمانای سۆسیالیزم و چەپ نایەت، دەبوو ئەوە قبووڵ بکەن، چونکە ئەو دوو بابەتە بە یەکەوە گرێدرابوون، ئاخر کاتێک تۆ کەمالیست بیت، دژی کورد دەوەستیتەوە.

ڕووداو: کوردەکانی نێو ئەو پارتە چەپ و کۆمۆنیستانە، کەمالیزمیان قبووڵبوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بێگومان قبووڵیان بوو، کۆمۆنیستەکانیش کەمالیست بوون، هۆکارەکەشی ئەوەبوو کاتێک شۆڕشی ڕووسیا سەرکەوت، هاتن هاوکارییەکی گەورەی کەمال ئەتاتورکیان کرد، لەلایەکی دیکەوە لە ڕێگای پەروەردەوە، وانەی نەتەوەیی (میللیان) دەگوتەوە، خوێندکارانیان بە کورد و تورکەوە وا فێر دەکرد کە لە تورکیا تەنیا یەک نەتەوە هەیە، ئەویش نەتەوەی تورکە، نەتەوەی دیکە نییە، زمانی دیکە جگە لە تورکی نییە، کاتێکیش تۆ پێچەوانەی ئەو قسانەی ئەوان قسەت بکردایە، بە خیانەتکار ناوزەدیان دەکردیت.

ڕووداو: ڕووداوێکی مێژوویی هەیە کۆبوونەوەی جەماوەری سلیڤانا لە فاریق، لەو کۆبوونەیەدا چی ڕوویدا، بۆچی ئەوەندە باسی ئەو کۆبوونەوەیە دەکرێت؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: چەند هەڤاڵێک لەنێویاندا مەهدی زاناش هەبوو وتیان لە سلیڤانا کۆبوونەیەک دەکەین، داوایان لە منیش کرد بچم و بەشداری بکەم، من چەند ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەکە چووم بۆ ئامەد، لەوێ تاریق زیا ئاکنجیم بینی، وا بڵاوکرابووەوە ناسیۆنالیستە کوردەکان کە هەموویان ئەندامی پارتی کرێکارانی تورکیا بوون ئەو کۆبوونەوەیە ڕێکدەخەن، تاریق پێیوتم تۆ بچۆ بەڵکوو کێشەکە چارەسەر بکەیت، کاتێک گەیشتمە سلیڤانا وتم مسەلە چییە؟ شەرەفەدین ئاڵچی و سەعید ئاڵچی و نەتەوەییەکانی دیکە، دەیانوت ئەمە کۆبوونەیەکی کوردانەیە، ئێوە هاتوون سەرۆکی پارتی کرێکارانی تورکیاتان داوەت کردووە قسەی تێدا بکات، بۆتان نییە شت وابکەن؟ منیش وتم ئێوە سەرۆکی هەموو پارتەکانتان داوەت کردووە بە دەمیراڵیشەوە، بەڵام کەسیان بەشداری ناکەن، تەنیا سەرۆکی پارتی کرێکارانی تورکیا هاتووە، بۆچی دژایەتی دەکەن؟ دەیانوت ئەمە کۆبوونەیەکی کوردە، نابێت بێجگە لە کورد کەس قسەی تێدا بکات! من بە مەهدی زانا و ئەوانم گوت، ئێوە ناتانەوێت کۆبوونەکە بکەن، فەرموو ئەو دەسەڵاتە بە من بدەن بۆ ئەوەی ئیدارەی کۆبوونەوەکە بکەم. وتیان باشە. پێموتن مادام ئێوە دەڵێن کۆبوونەی کوردە، فەرموون وەرن بە کوردی قسە بکەین! وتیان ئاخر شتی وا دەبێت؟ منیش پێموتن دەی مادام وایە دەمی خۆتان دابخەن. هەندێکیان وتیان کۆبوونەوەکە تێکدەدەین. پێموتن یەک کەس بیەوێت کۆبوونەوەکە تێکبدات، یەک گولە دەنێم بە تەپڵی سەریەوە! بەو کەسانەی لە دەوروبەرم بوون وت ئێوە لەسەر پارچە زەوییەک دە کەس دەکوژن، بۆیە هەرکەسێک ویستی کۆبوونەوەکە تێکبدات، لێیبدەن، ئەمە مەسەلەی وڵاتێکە، قەیچییەکا با لەسەر مەسەلەیەکی وا پێنج کەس بکوژرێت، چی دەبێت؟ دوای ئەوە بێدەنگیان هەڵبژارد. میکرۆفۆن بەدەست خۆمەوە بوو، من کۆبوونەوەکەم ئیدارە دەکرد.

ڕووداو: خەڵک زۆر بەشداری کردبوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: دەیان هەزار کەس هەبوو، خۆ تەنیا خەڵکی سلیڤانا بەشداریان نەکردبوو، لە دەوروبەر و لە هەموو لایەکی کوردستانەوە خەڵک هاتبوون، ئێستا دەڵێن گوایە مەهدی زانا بە کوردی قسەی کردووە، ڕاست نییە کەس بە کوردی قسەی نەکرد، مەهدی زانا تەنانەت بە تورکیش قسەی نەکرد. کاتێک من بە کوردی وتم (گەلی خوشک و برایان)، خەڵک خرۆشان، من هیچکاتێک خۆپیشاندانی وا گەورە و دڵسۆزانەم نەبینی بوو، ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە ژنان و کچان بەشداریان کردبوو، ژنان و کچانی کورد زۆر لە پیاوەکانیان لێهاتووترن، بەو شێوەیە بۆ یەکەمینجار لە مێژووی کۆماری تورکیا دا لە کۆبوونەوەیەکی وا گەورەدا بە زمانی کوردی قسە کرا.

ڕووداو: ئێوە تەنیا بە زمانی کوردی بەخێرهاتنی خەڵکتان کرد یان قسەی سیاسیشتان کرد؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ قسەی سیاسیشمان کرد، ئاخر ئەوە بۆ سی چل ساڵ بوو بە کوردی قسەی سیاسی نەکرابوو، ئەو کاتە کوردییەکەم زۆر باشتر بوو، بە ئاسوودەییەوە قسەم دەکرد.

ڕووداو: بە زمانی کوردی هەڵبەست و درووشمتان دەگوت؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: هەڵبەستێکمان بە کوردی خوێندەوە بەناوی (ڕەڤ) کە دواتر لە گۆڤاری یەنی ئاکشدا بڵاومکردەوە؟ هەڵبەستەکە زۆرە هەموویم لەیادا نەماوە، بەڵام لە پەرتووکێکی خۆمدا هەمووی بڵاودەکەمەوە.

ڕووداو: دەتوانیت چەند کۆپلەیەکمان بۆ بڵێیتەوە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان:

ئێمە دوو برابووین
دوو تفەنگی مارتینیمان لە شاندا بوو
چوینە سەرێ چیا
چیا مە بێبەخت بوو وێنا جەندرما
پێخاس بووین، برسی بووین،
لە بێبەخی ئێمە
چیاکانیش ئێمەیان لە ئامێز نەدەگرت
دیسان غەزالم بەبیر هاتەوە
قژی زەرد و چاوی ڕەش
پێکەنینی دەلالانە
گلەیی و گازندەی خۆتمان
بەسەردا مەکە
ڕەوا ما ڕەوێکی
پڕ بە ئامانە

(لێرەدا چاوەکانی پڕ لە فرمێسک دەبن و هەڵبەستەکەی بۆ تەواو ناکرێت)

ڕووداو: ئەمە هەڵبەستی کێییە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: کوردانەیە، عەبدولڕەحمان ئەڵەجا، هەڤاڵێکی ئێمە بوو، من لە گۆڤاری یەنی ئاکشدا بڵاومکردەوە.

ڕووداو: کۆبوونەوەی سلیڤا لە تورکیا و باکووری کوردستان دەنگی دایە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: لە هەموو شوێنێک دەنگی دایەوە.

ڕووداو: هەڵوێستی دەوڵەت چی بوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: من پارێزەربووم، شارەزای حقوق بووم، بەتایبەتیش حقوقی سیاسی، من دەمزانی چۆن قسە بکەم و دەمزانی چی دەڵێم، با نموونەیەکت بۆ بهێنمەوە، ئەگەر تۆ بڵێیت دەمەوێت دەوڵەت هەڵبوەشێنمەوە، بێشک دەتخەنە زیندانەوە، بەڵام ئەگەر تۆ بڵێیت دەمەوێت بە شێوەیەکی دیموکراتیک حکومەت بگۆڕم کەس ناتوانێت هیچت بەرانبەر بکات. لە گردبوونەوەکانی دیکەدا خەڵک زۆر گیران، لەو میتینگەکانی دیکەدا بە کوردی قسەیان نەکرد، بەڵکوو بە تورکی قسەیان دەکرد، بەڵام هەڵەیان دەکرد و وەکوو تاوان لەسەریان حساب دەکرا.

ڕووداو: ئەو گردبوونەوانە لەلایەن پارتی کرێکارانی تورکیاوە ڕێکدەخران؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: نەخێر بەناوی پارتییەوە نەبوو، بەڵکوو هەڤاڵان ڕێکیان دەخستن، شەش گردبوونەوەی گەوەرە سازکرا، پێنجیان لە کوردستان و یەک دانەش لە تورکیا، دوایەمینیان لە ئاگری بوو.

ڕووداوە: ئێوە دەڵێن هەم لەلایەن ئەندامە تورکەکان و هەم کوردەکانی ناو پارتی کرێکارانی تورکیاوە دەژایەتی دەکرایت، ئەی چۆن توانیت لە ساڵی 1969 ببیت بە سەرۆکی پارتی؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: ئەندامانی پارتی کۆمۆنیست دژی من بوون، بەربژێری خۆیان هەبوو، بەڵام هەڤاڵانی دیکەی تورک کە بەربژێر بوون وەکوو یەشار کەمال و ئەوانە، داویان لە من کرد کە خۆم کاندید بکەم و ببم بە سەرۆکی پارتی، من لەسەر پێداگری ئەوان خۆم کاندید کرد، ئیتر تورکەکان دەنگیان پێدام، هەروەها کوردەکانیش ناچاربوون دەنگم پێبدەن، دەنا دەبوو دەنگ بە ئەندامەکانی پارتی کۆمۆنیست بدەن، ئەوەش لە بەرژوەندیاندا نەبوو. بەڕاستی تورکەکان بە خواستی خۆیان دەنگیان بە من دا، چونکە من لەسەر دوو شت کارم دەکرد، یەکەم مەسەلەی کورد و دووەم مەسەلەی کەمالیزم، من دەموت سۆسیالیزم کەمالیزیم نییە، دوو شتی جیاوازن، من لەلایەنی فیکرییەوە کارم دەکرد، دواتر کە هەڵبژێردرام بە سەرۆک جەماعەتی پارتی کۆمۆنیست دەستیان بە بایکۆت کرد.

ڕووداو: دەتوانین بڵێین لە سەردەمی سەرۆکایەتی تۆدا، کەمالیزم و سۆسیالیزم لەیەکدی جیاکرانەوە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ وایە.

ڕووداو: کەواتە کەمالیزم و سۆسیالیزم تێکەڵاو کرابوون؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ خۆ من لە گۆڤاری یەنی ئاکشدا ئەوەم نووسیوە، تەنانەت لەسەر ئەوە دوو وتاری ئیلان سەجوقم بڵاوکردەوە کە تێیدا باسی کوردستان و مەلا مستەفا بارزانی دەکات و دەڵێت ئەوانە ئالەتی دەستی ئیمپریالیزمن، بۆیە من هاتم لە دژی ئەوان نووسینێکم بڵاوکردەوە و تێیدا باسی ئەوەم کرد، مەلا مستەفا بەخۆی و بە ماڵومنداڵییەوە، بەوپەڕی بەلەنگازییەوە شۆڕشی کردووە و ئێوە پێی دەڵێن ئالەتی دەستی ئیمپریالیزم، ئێوە خۆتان ئالەتی دەستی کەمالیزمن.

ڕووداو: گۆڤارەکەتان ئۆڕگانی حیزب و بوو یان گۆڤارێکی سەربەخۆ بوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: من هەر خۆم بووم و بە پارەی خۆم دەرمدەکرد، چوار ژمارەم لێدەرکرد، خەڵک نەیدەوێرا ئیشتراک بکەن، زۆر گەنج هەبوون، پارەی ئیشتراکیان کۆدەکردەوە و دەیانخستە تەنەکە باخەڵی خۆیانەوە، لە ئانکارا دەمدا بە دوکاندارەکان و دەموت بیفرۆشن و پارەکەشی بۆ خۆتان.

ڕووداو: گۆڤارەکە دەگەیشتە کوردستان؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: ژمارەیەکی زۆرم نارد بۆ برادەرێک لە ئامەد، پەرتووکفرۆشی هەبوو، ئەندامی پارتی کرێکران بوو، دیارە لە جێگای دیکەی کوردستانیش هەبوو، بەڵام خەڵک دەترسا. سکرتێرەیەکم هەبوو دەیوت کاتێک گۆڤارەکەم دەخوێندەوە، دەچوومە ژوورەوە و دەرگاکەم لەسەرخۆم دادەخست، بەڵام هێشتا دەترسام و هەڵدەلەرزیم.

ڕووداو: گۆڤارەکە بە تورکی بوو یان کوردیشی تێدا بوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: کوردیشی تێدابوو، وتارمان بە زمانی کوردی نەبوو، بەڵام هەڵبەستی کوردیمان زۆر بڵاو دەکردەوە. هەڵبەستی زەمبیل فرۆش و چەند هەڵبەستێکی جەمیلی جەلیل کە لە سۆڤیێتەوە بۆی ناردبووین، نۆتەی مۆسیقا بوو.

ڕووداو: ئێوە باسی یەشار کەمالتان کرد، ئایا ئەو لە کادرە بنچینەییەکان بوو، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب بوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: کادرێکی سەرەکی بوو، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بوو. من پێش ئەوەش یەشار کەمالم دەناسی، خێزانەکەیان خەڵکی هئالیچییە، لەوێ تووشی خوێنداری (دوژمنایەتی) دەبن، بۆیە ڕوو لە کۆزانێت لە دەدەنە دەکەن، دوژمنەکانیان بۆیان دەچنە دەدەنە و لەوێ باوکی یەشار کەمال دەکوژن، بە هەتیوی گەورە دەبێت، زۆر ئیش و کار تاقیدەکاتەوە، تێکەڵاوی کولتووری گەلان دەبێت، کاتێکیش بۆ سەربازی دەچێتە شاری قەیسەری، لەوێ سەرۆکی پارتی کرێکارانی تورکیا دەناسێت، بە یەشار کەمال دەڵێت کە سەربازیت تەواوکرد وەرە لای ئێمە لە ئیستەنبووڵ.

ڕووداو: یەشار کەمال سۆسیالیست بوو، یان کۆمۆنیست بوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: یەشار کەمال سۆسیالیست بوو، ژیانێکی پڕ لە چەرمەسەری بەسەربردبوو، کاپیتالیزمی قبووڵ نەبوو.

ڕووداو: ئەو سەردەمە لەسەر پرسی کورد چۆن بیری دەکردەوە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: کوردایەتی لە ناخیدا هەبوو، بەڵام بە ئاشکرا دەرینەدەبڕی، ڕۆژێک پێموت کاک یەشار کوردایەتییەکەت ئاشکرا بکە با خەڵک بزانن، وادەزانم سەرەتای شەستەکان بوو؟
لە وەڵامدا وتی هەموو شتەکان بەدەست تورکەکانەوەیە، ئەگەر شتێکی وابکەم، هەموو نووسەران و خوێندەوارانی ئەم وڵاتە لەسەرم دەنووسن و لە ماوەی سێ ڕۆژدا، دەمهێننەوە سەر سفر، بەڵام دواتر گۆڕانکاری ڕوویدا.

ڕووداو: ساڵی 1969 ئەو کاتە پێکەوە لەگەڵ یەشار کەمال لەناو پارتێکدا کارتان دەکرد، نووسەرێکی ناوداربوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ نەک تەنیا لە تورکیا بەڵکوو لە دنیاشدا ناسرابوو. سەردەمانێک چوو بۆ وڵاتی فەرەنسا، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، میتەران کە ئەویش پیاوێکی سۆسیالیست بوو، داوەتی کردبوو، دانیاڵ میتەرانیش سەردانی تورکیا و کوردستانی کرد، دیارە پێشنیازیش کرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێڵ بۆ ئەدەبیان بەڵام سەری نەگرت.

ڕووداو: یەشار کەمال وەکوو نووسەرێکی کورد یان تورک ناسرا؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: ئەو وەکوو نووسەرێکی تورک ناسرابوو، هەموو کەس دەیزانی کە کوردە، بەڵام نووسەرێکی تورک بوو.

ڕووداو: ئەو خۆی پێ کورد بوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ خۆی پێ کورد بوو، کوردییەکەی لە بیرچووبووەوە، بەڵام دیسان هەندێکجار بە کوردی قسەی دەکرد.

ڕووداو: ئەگەر لەسەر کەسایەتی بەهیجە بۆران قسەمان بۆ بکەیت، کەسایەتییەکی چۆن بوو، کاریگەریی لەسەر چەپە کورد و تورکەکان هەبوو، کەسێکی تیۆریزان بوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: ژنێکی سەنگین و لێهاتووبوو، خۆی لەبنەچەدا تاتار بوو، خەڵکی ئاسکیشەهیر بوو، بەهۆی بیروباوەڕی چەپ و کۆمۆنیستی لە زانکۆ دەریان کرد، بیروباوەڕی جیاواتری لە محەمەد عەلی ئایلان سەرۆکی پارتی کرێکاران نەبوو، بەڵام ئەو چووە ناو پارتی کۆمۆنیستی تورکیاوە، تەنانەت بوو بە سەرۆکی پارتی کۆمنیستیش، لەناو پارتی کرێکارانیشدا گفتوگۆمان زۆر کرد، ژنێکی لێهاتوو بوو.

ڕووداو: بوو بە سەرۆکی پارتی کرێکارانی تورکیا؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ دوای من ئەو بوو بە سەرۆک.

ڕووداو: بۆ مێژوو قسە دەکەین، بۆران دانی بە مافی گەلی کورد دا دەنا؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: سەرەتا قبووڵی نەدەکرد، دەبێت بڵێم پارتی کۆمۆنیستی تورکیا جیاوازبوو، ئەوان بە تەعلیماتی پارتی کۆمۆنیستی سۆڤیێتی دەجووڵانەوە، کاتێک سۆڤیێت یوگسلافیایی داگیر کرد، ئێمە دژی وەستاینەوە، وتمان ئەمە ڕاست نییە، بەڵام پارتی کۆمۆنیستی تورکیا پشتگیریان کرد، هەر لەو چوارچێوەیەدا مامەڵەیان لەگەڵ پرسی کورد دەکرد، زۆر دژی پرسی کورد بوون، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ویان لێهات لایەنگرییان لە پرسی کورد دەکرد. کاتێک من دەستم لە کار کێشایەوە، بانگم کردن و تێمگەیاندن کە خۆتان کارەکانتان جێبەجێ بکەن، ئەوان زۆر پێداگریان کرد کە بەردەوام بم، نەیاندەوسیت لەگەڵ سەندیکاچییەکاندا کار بکەن، ئێ بەبێ کرێکاریش پارتی کرێکاران مانایەکی نابێت، بەڵام ڕێزمان لێدەگرت.

ڕووداو: بەهیجە بۆران کوژرا یان خۆی کۆچی دواییکرد؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: نا خۆی مرد، لە کاتی کودەتای سەربازیدا ماوەیەکی زۆر لە زیندان مایەوە، نزیکەی سێ ساڵ لە زیندان مایەوە.

ڕووداو: بۆچی وازت لە پارتی کرێکارانی تورکیا هێنا؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: وەکوو وتم ژمارەیەکی زۆر کورد لەناو پارتیدا هەبوون، ناوی چەند کەسێکیشیانم برد، ئەوانە لە کاتی دەنگداندا بایکۆتیان کرد و نەهاتن، هەروەها بەهیجە بۆران و پارتی کۆمۆنیستی تورکیاش نەهاتن و بەشداریان نەکرد، ئەوان زۆرینە بوون، دەبوو بیست ویەک کەس دەنگی بدایە، من دوو جار داوام لێکردن بەڵام لە بیست کەس تێنەبەپەڕی، دەبوو بیست ویەک کەس دەنگی بدایە، بۆیە نەماندەتوانێت بڕیار بدەین، من دەمویست پرۆگرامی پارتی بگۆڕم کە پرۆگرامێکی کەمالیستی بوو، زۆر شتی دیکە هەبوون، بۆ ئەو گۆڕانکارییانە پێویستمان بە زۆرینەی دەنگەکان هەبوو، بۆیە نەکرا. کوردەکان لەگەڵم نەبوون، زۆرینەم لەگەڵ نەبوو، بۆیە وتم کار بەم شێوەیە بەڕێوەناچێت. داوام لە سەندیکاکان کرد، ئەوان بڕیاری خۆیان دابوو کە لەگەڵ بەهیجە خانم کار نەکەن. من وەکوو سەرۆکی پارتی سەردانم کردن، بۆیە نەمدەویست ببم بە سەرۆکی گرووپێک لەناو پارتیدا، بۆیە بڕیاری خۆم دا و ڕۆیشتم.

ڕووداو: ئەندامە کوردەکانی نێو کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکاران جگە لە تۆ و یەشار کەمال، کێ بوون؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: محەمەد عەلی ئایدار، جان یوزەل.

ڕووداو: وەڵامی ئەو پرسیارەم دەست نەکەوت، ئایا بۆچی کوردەکانی نێو پارتەکەتان دژایەتی تۆیان دەکرد، شتی شەخسی بوو، یان بیروباوەڕ و شێوەی کارکردنی حیزبی بوو؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: مەسەلەی شەخسی نەبوو، بەڵکوو بیرکردنەوەمان جیاواز بوو، ئەوان دەیانوت ئێمە لایەنگری کوردین، پارێزگاری لە کێشەی کورد دەکەین، بەڵام بە وێنەی ناوی کوردیان نەدەهێنا، بەناوی یەکەی جوگرافی ڕۆژهەڵاتەوە وایان لە خەڵک دەگەیاند کە پشتیووانی لە مافەکانیان دەکەن، من پێموتن پەیڤی کورد و کوردستان بەکاربهێنن ئەوەی ئێوە دەیکەن هەڵەیە، ڕاست نییە، من لە نووسینەکانیشمدا ئەو قسانەم کردووە.

ڕووداو: مەبەستت ئەوەیە بڵێیت کوردایەتییان نەدەکرد؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: با نموونەیەکت بۆ بهێنمەوە، ئەو کاتەی گۆڤاری یەنی ئاکیشم دەردەکرد، من لەگەڵ تاریق زیا ئاکینجی و عەلی قەران کە هەردووکیان ئەندام پەڕڵەمان بوون قسەم کرد، داوام لێکردن یەکی وتارێک بنووسن، بەڵام ئەگەر بە یەک وشەش بێتم با ناوی کوردی تێدا بێت، زۆریان لێپاڕامەوە بەڵام کەسیان یەک وشەی کوردیان لە وتارەکەیاندا بەکار نەهێنا، داوام لە تاریق بەگ کرد وتم، هیچ نابێت، بنووسە کورد! بەڵام نەیکرد. یان ئەوەبوو دەترسان یان بیروباوەڕیان وابوو، خۆی بیروباوەڕی تورکەکان وابوو، بیروباوەڕی کوردیش وابوو. ساڵی 1920 مستەفا کەمال بزووتنەوەی گەیشتن بە تورکییەی ڕێکخست (Türkiye laşma Harekatı) مەبەست پەڕینەوە بۆ تورکیای نوێییە)، پەڕڵەمانی عوسمانی پەیماننامەیەکی میللی دەکرد، تێیدا سنووری تورکیای نوێی تێدا دیارکرابوو، لەسەر ئەو بڕیارە ناوی هەموو شار و گوندەکانی تورکیایان گۆڕی، هەرچی ناوی کوردی هەبوو بوو کردیان بە تورکی، ناوە ئەرمەنییەکانیشیان گۆڕی، مەبەست لەو کارەشیان ئەوەبوو، یاداوەریی جوگرافی و مێژووییەکانی کورد لە مێشکی مرۆڤی کورددا بسڕنەوە.

ڕووداو: توانیان ئەوکارە بکەن، سەرکەوتنیان بەدەست هێنا؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: نەخێر نەیانتوانی، بەڵام تا ڕادەیەک سەرکەوتن، ناوی گوند و باژاڕەکانیان کرد بە تورکی، بەشێک لەناوە کوردییەکان لەبیرچوونەتەوە، بەتایبەتیی دوای بزووتنەوەکەی شێخ سەعید، هەڵمەتی گۆڕینی ناوی گوند و شارەکانی کوردستان خێراکرا.

ڕووداو: ئێوە چوار جار لەلایەن دەوڵەتەوە دەستگیر کراون، جارێک لەوجارانە، دادوەر بە تۆ دەڵێت: کوردستان نییە، کورد نییە، زمانی کوردی نییە، هچ نییە، ئێوە چۆن وەڵامتان دانەوە، چۆن هەوڵتان دا پێی ئیسپات بکەیت کە بەڵێ هەن؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بە دادوەرم وت هەیە. جارێک لە دادگاییکردنی موسا عەنتەردا وتم ئێوە دەڵێن کورد و کوردستان نییە، دەی باشە خەڵکانێکی زانا لە دەرەوە بانگ بکەن، بیاننێرن بۆ ڕۆژهەڵات (مەبەست باکووری کوردستانە) با لێکۆڵینەوەی خۆیان بکەن بزانین هەیە یان نییە! ئەوەی کە ئێوە دەیڵێن قسەی ناوخۆی تورکیایە، باشترە زاناکانی فەرەنسا لە زانکۆی سۆربۆن لە بەریتانیا لە زانکۆی کامبریج، خەڵک لەو زانکۆیانەوە بهێنن با بچن لێکۆڵینەوە بکەن، زۆریان بیر کردەوە، دواتر بڕیاری ئازدکردنی موسا بە گیان دا. دەمەوێت شتێک بڵێم، زۆرجار دەستگیریان کردووم، ڕاویان ناوم، ڕۆیشتووم بەڵام هیچ کاتێک ئەشکەنجەیان نەداوم، نە سووکایەتییان پێ کردووم، بەڵام هاوڕێکانیمان زۆر ئەزیەت داوە، مەسەلەکەش ئەوەیە من هەمیشە دەموت دەبێت بەشێوەیەکی یاسایی بۆ شتەکان بچین، ئێوە لەگەڵ هەڤاڵەکانتان لەنێو خۆتاندا باسی کورد و کوردستان دەکەن، بەڵام ناتوانن پارێزگاری لە خۆتان بکەن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە بەردەوام لەناوخۆتاندا سیخوڕ هەیە و، دەبێت بە شایەت بەسەرتانەوە، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی یاسایی و ئاشکرا کار بکەیت، هەموو شتێک ئاشکرایە و پێویست بە شاردنەوە ناکات. کاتێک من لە زیندان بووم نزیکەی هەزار زیندانی تێدابوو، هەندێک لەوانە پارێزەریان نەبوو، هەندێک لە جێگاکەیان ڕزای نەبوون، من لە بواری یاسایدا هاوکاری زۆری ئەوانەم کرد. ئەمەی دەیڵێم ساڵی 1966 بوو.

ڕووداو: ئێوە محامێتیتان بۆ مووسا عەنتەر و ئیسماعیل بێشکچی و خەڵکی دیکە کردووە؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: پێویست ناکات بڵێم چیم کردووە و نەکردووە، بەڵام من پارێزەریم بۆ بێشکچی نەکردووە، هەرچۆنێک بێت من نەمدەویست بیکەم، بەڵام پارێزوانی پارتەکانی وەکوو دەپ و هادەپم کردووە. کاتێک جەماعەتی پارتی دەپ گیران، من پێموتن پارێزگاریتان لێ دەکەم، بەڵام خۆیان وەکالەتنامەیان بۆ نەکردینەوە، بۆ ئاگاداریشتان من هیچ کاتێک بۆ هیچ مەسەلەیەکی سیاسی جا کێ دەبێت باببێت یەک قڕوشم وەرنەگرتووە، من لە گیرفانی خۆم خەرجیی خۆمم دەکرد. پێموتن وەکالەتنامەمان بۆ بکەنەوە چونکە ئەگەر کەسێکی نەزان پارێزگاریتان لێ بکات، پەرێشان دەبن! بەڵام منیان قبووڵ نەکرد. ئەوەبوو چووم بۆ پاریس لەوێ کەنداڵ نەزانم بینی، کەنداڵ زۆر هاوکاری لەیلا زانای کدەرد، پێموت بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ لەیلا بکات با ڕازی بێت هاوکاری بکەم، ئەوە بوو لەیلا ڕەزامەندی دەربڕی، بەڵام کە گەڕامەوە بۆ تورکیا بیروباوەڕی خۆی گۆڕی و پاشگەزبوەوە. ئێ خۆ ئەوانە هیچیان نەکردبوو، نە بزووتنەوەتێکیان کردبوو، نە قسەیەکیان کردبوو، هیچایان نەکردبوو، ئەگەر من ببوومایەتە پارێزەریان، بێتاوان دەردەچوون، چەند محامییەکیان بۆ گرتن، محامییەکان کورد بوون، بەڵام وەکوو دادوەرەکان بیریان دەکردەوە، ئەوەبوو یەکی پازدە ساڵ حوکمیان دان.

ڕووداو: مەبەستت ئەوەیە ئەگەر تۆ پارێزگاریت لێبکردنایە، زیندانی نەدەکران؟

محەمەد عەلی ئاسڵان: بەدڵنیاییەوە بێتاوان دەردەچوون، ئاخر خۆ ئەوان هیچ تاوانێکیان نەکردبوو، هیچیان نەکردبوو. کاتێک من پارێزوانی هادەپ بووم، سەری سادق گیرابوو، ئەویش لەگەڵ ئەو جەماعەتە بوو، پێیوتم کاک محەمەد ئێمە نەمانزانی کە تۆ بەم شێوەیە بەرگرینامەکەت نووسیووە، ئەگەر دەمانزانی ئەو کاتە وەکالەتنامەمان بۆ دەکردیتەوە، چونکە ئەوانم ڕزگارکرد، بێتاوان دەرچوون. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.ne 02-07-2024
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 00-00-2024 (0 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 土耳其
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 12-07-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on13-07-2024
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):13-07-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览1
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,046
图片 105,775
书籍 19,704
相关文件 98,646
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!