ئاش بە نۆرە، نەک بەزۆرە.
ئاش: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت، لە کوردەواردا ئەو کەسانەی کە باراش بۆ ئاش دەبەن و دەیهاڕن، سەرە دەگرن، بۆ ئەوەی کێشە درووست نەبێت، کەس نۆبەبڕی ناکات، بۆ کەسێک بەکاردێت بیەوێت نۆبەبڕی لە ڕیزێکدا بکات و خۆی بچێتەپێش.[1]