ئەوەندەی گا بەبارە، کەر بەبار بێت، دنیا قەهار دەبێ.
قەهار: بە جێگەیەک دەوترێت کە وێران و خاپوور بێت (فەرهەنگی مەردۆخ)، لە کوردەواردا گا بۆ زەوی کێڵان و باربردن بەکاردێت، بەڵام کەر چارەکی گای بارلێنانێن، لە ڕێگەدا ماندەگرێت و ناڕوات، مەبەست لەوەیە لە ژیاندا ئەوەندەی کەسە بەتواناکان لە پێشخستنی کۆمەڵگەدا ماندوون، گەر کەسە بێتواناکان ئەوەندە ماندووبن، دنیا کاول دەکەن. [1]