图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  535,263
图片
  110,428
书籍
  20,314
相关文件
  104,559
Video
  1,567
语言
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
301,394
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,296
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,089
عربي - Arabic 
31,072
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,672
فارسی - Farsi 
10,144
English - English 
7,630
Türkçe - Turkish 
3,671
Deutsch - German 
1,746
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
小组
中国的
传记 
9
的地方 
4
文章 
3
烈士 
1
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
323
PDF 
31,485
MP4 
2,567
IMG 
202,078
∑   总计 
236,453
传记
马斯图拉·阿达兰
传记
加扎利
的地方
皮兰沙赫尔
烈士
玛莎·阿米尼之死
پرسی کورد و سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

پرسی کورد و سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان

پرسی کورد و سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان
=KTML_Bold=پرسی کورد و سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان=KTML_End=
#زریان ڕۆژهەڵاتی#

لە رۆژانی رابردوودا دوای نزیکەی 20 ساڵ، جارێکی دیکە رێگەم کەوتەوە بەغدا کە بەرپرسەکانی لە ئامادەکاریدان بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆککۆماری تورکیا. ئەمەش لە دوای سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمریکا و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە ریزی گرنگترین پرسەکانی سیاسەتی دەرەوەی عێراقە کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ پەیوەندییان بە کوردیشەوە هەیە.

لەکاتی دامەزراندنی دا، خەلیفە ئەبو جەعفەری مەنسوور چوار دەروازەی بۆ شارەکە دروستکرد کە سەرەکیترینیان رووی لە خۆراسان بوو کە بە دەروازەی دەوڵەت ناوەدەبرا، بەڵام دەروازەی بەغدا تەنیا بەرەو ئێران و خۆراسان بە کراوەیی نەمایەوە و، ململانێ لەسەر ئەم شارە کە واتای( خێری خودا – ئەوەی خودا داویەتی) دەدات، بەشێکی سەرەکیی ژیانی سیاسی ئێرەی پێکهێناوە. هیچ لایەنێکیش نەیتوانیوە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بە تەنیا ئەو خێرەی خودایە بۆ خۆی ببات. ئەمڕۆ سەرەڕای باڵادەستیی دەسەڵاتی شیعی و هەژموونی ئێرانی کە لەڕێی وێنە و سیمبوولە هەڵواسراوەکانی دەر و دیوارەکانی بەغداوە بە روونی دیارە، لانیکەم لە زاری چوار بەرپرسی پلەبەرزی عێراق ئەوەم بیست کە هاتنەکەی ئەردۆغان بۆ ئەوان واتای قۆناخێکی نوێیە. ئەمەش دەریدەخات کە تەنیا دەروازەی خۆراسانی بەغدا کراوە نییە. بێگومان پرسەکانی ئاو، ئابووری و ئاسایش لە ریزی سەرەوەی ئەو بابەتانەن کە سیاسییەکانی بەغدا دەیانەوێ لەگەڵ ئەردۆغان تاوتوێی بکەن، بەڵام لە زۆربەشیاندا، پرسی کورد لە چەقی بابەتەکاندایە.

پێدەچێت بەشێک لە سیاسییەکانی بەغدا هیوایان بەوەبێت کە لە رێی دابینکردنی بەرژەوەندیی ئابووری و ئەمنییەوە دوو شت دەستبخەن؛ یەکیان ئاو، ئەوی دیکەشیان مامەڵەی راستەوخۆی تورکیایە لەگەڵ بەغدا. جارێ بەر لە هەموو شتێک سەرەڕای خواستی هەندێک لایەن بۆ ئەوەی ئەردۆغان سەردانی #هەولێر# نەکات، هاتنی ئەو بۆ هەولێر، سیاسەتی راگرتنی باڵانسە کە پێدەچێت پەیوەندیی بە دەروازەکانی بەغدای ئێستاوە هەبێت.

عێراق داوای بەردانەوەی 500 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا لە تورکیا دەکات، کە بە قسەی هەندێک لە پسپۆڕانی ئاو، پێدەچێ لانیکەم لەم کاتانەدا ئەستەم بێت، بەڵام لەوانەیە ئەنقەرە رازی بێت بەوەی کە هەندێک ئاوی زیاتر لەو 130 مەتر سێجایە بەربداتەوە کە ئێستا بۆ سووریا و عێراق بەریدەداتەوە. پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و بابەتی ئاسایش و دۆخی هەرێمی کوردستانیش رێک وەک تەونێک پێکەوە بەستراونەتەوە. بەشێک لە سیاسەتڤانانی بەغدا، ئەو دوو بابەتە وەک دەرفەتێک بۆ پەیوەندیی راستەوخۆی ئەنقەرە- بەغدا لەجیاتی پەیوەندی ئەنقەرە- هەولێر- بەغدا سەیر دەکەن، بەڵام سەرنجڕاکێشە کە پێچەوانەی ئەو دیدە سیاسییە، شرۆڤەکردنێکی جیاوازم لە چەند ژەنەراڵێکی خانەنشینی سوپای عێراق بیست کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکی ناوەندەکانی لێکۆلینەوە لە بەغدا کردبوو. ئەوان دەیانگوت، پرسی کورد لە هەردوو دیوی تورکیا و عێراقەوە کاریگەری لەسەر پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان دەبێت و بابەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#)ش تەنیا بەشێوەی سەربازی چارەسەر ناکرێت.

پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەکانی حکومەتی ئێستای عێراقە کە رەهەندێکی جیۆئیکۆنومی و سیاسی گەورەی هەیە. ئەو پرۆژە 17 ملیارییە کە پێدەچێ لەگەڵ هاتنەکەی ئەردۆغان رێککەوتنی زیاتری لەسەر بکرێت، بۆ عێراق خەونێکی گرنگە، بەڵام لە هەمان کاتدا ریسکێکی گەورەشە. لانیکەم لە مەودای 500 کیلۆمەتری پڕۆژەکەدا دوو پرسی سەرەکی سوننی – کوردی هەیە کە هەموو کات دەتوانێت گرفتی بۆ دروست بکات ئەگەر سیاسەت لە بەغدا تەنیا روویەکی مەزهەبی وەربگرێت. هەبوونی پرسە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان لەسەر رێڕەوی ئەم پڕۆژەیە وادەکات کە بۆ دەستوەردانی دەرەکیش کراوەبێت. واتا دەشێ کارتێکی گریمانەیی گەورە بخاتە دەست هەر هێزێکی هەرێمییەوە بۆ گوشارکردن لە بەغدا، بەتایبەت ئەو کاتانەی کە سیاسەتەکەی بەدڵ نەبێت. هەڵبەت چەندە پرسی ئاسایشی ئەم رێگایە، دەتوانێت لاوازییەکی ستراتیژی بۆ عێراق دروست بکات، ئەوەندەش دەتوانێت پاڵنەرێک بێت بۆ سیاسەتێکی میانڕۆیانە لە نێوخۆ و پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ دەرەوە، کە ئەوەش قازانجی هەمووانی تێدایە.

بۆ تورکیاش پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان، واتای بەشداری لە پرۆژەکانی بنیاتنان و دەستکەوتی ئابووری دەدات. ئەمە بێجگە لەوەی کە دەتوانێت رەهەندە ئەمنییەکانی پرسی #شنگال# و #مەخموور# بۆ ئەنقەرە چارەسەر بکات کە وەک خاڵێکی گرنگ لە شەڕی دژی پەکەکە دا تەماشای دەکات. تورکیا زیان ناکات ئەگەر عێراق یان وڵاتێکی دیکە سەرمایەی ئەو پڕۆژەیە دابین بکات، تەنانەت ئەگەر دواتریش بەهۆی دۆخێکی گریمانەیی ئەمنییەوە گرفتی بۆ دروست ببێت. ئەمە بێجگە لەوەی کە وەک کارتێکی گوشار دەبێت لەسەر پڕۆژەی رێگەی بەهارات کە تورکیای لێ وەدەرنرابوو.

عێراق پێیوایە پرسی پەکەکە چارەسەرێکی تەواو سەربازییانەی بۆ نییە، هەرچەند کە خوازیاری ئەوەیە لەڕێی سنووردارکردنی رێگەکانی هاتووچۆوە بەشێک لە داواکارییەکانی تورکیا جێبەجێ بکات. تورکیاش دەیەوێت لە ناوچەیەکی سنووریدا بە مەودای 30-40 کم، شوێنێکی تامپۆن دروست ببێت و پەکەکە لە سنوورەکانی دوور بکەوێتەوە. کاریگەرترین هەنگاو کە عێراق لە دۆسیەی پەکەکەدا بتوانێت بۆ تورکیای بکات، لە سنووری مەخموور و شنگال دەبێت ئەگەر بیکات، ئەگەرنا وەک لە نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقم بیست، کۆنترۆڵی تەواوەتیی چیاکان بۆ هەموو هێزەکان کارێکی ئەستەمە، جا چ سوپای تورکیا، پێشمەرگە یان سوپای عێراق بێت. لە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق دا، بەغدا لە شەڕی پەکەکەدا لانیکەم 20 جار یارمەتی تورکیای داوە و ئێستاش حکومەتی بەغدا بە ناوهێنانی پەکەکە وەک رێکخراوێکی قەدەخەکراو هەنگاوێکی ناوە کە بە دڵی ئەنقەرەیە. هەرچەند ئەستەمە عێراق لانیکەم لە ماوەی کورتخایەندا، بە هەموو توانایەکی خۆی لە دژی پەکەکە بوەستێتەوە. چونکە نە توانای ئەوەی هەیە، نە دەیەوێت ئێستا کاری وەها بکات. بە ئەگەری زۆر دڵی تورکیا رازی دەکات هەرواش کارتی پەکەکە بە تەواوی لە دەست خۆی دەرناخات. ئالێرەوە پێشبینی دەکرێت کە لە تەنیشت پێشنیازی سەربازی و ئەمنی بۆ سنووردارکردنی پەکەکە بەتایبەت لە شنگال- مەخموور و ناوچەکانی نێوان دۆڵی زاپ و گەلیی باڵندە لە سنورری #ئامێدی#، حکومەتی عێراق خوازیاری ناوبژیوانی پەکەکە و تورکیاش بێت. بێگومان باسکردن لە گەڕێکی دیکەی دانوستاندنی تورکیا و پەکەکە لانیکەم بەر لە هەندێک ئۆپەراسیۆنی سەربازی، جارێ ئەستەم دیارە، بەڵام لە ماوەی درێژخایەن دا شتێکی ناواقعی نایێتە بەرچاو. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەمەش ئەوەیە کە بارودۆخی سیاسی و هاوسەنگییەکانی هێز لە ناوچەکەدا گۆڕاون. بەپێی پرۆگرامی داتای پێکدادانی ئوپسالا(UCDP) لە ماوەی نێوان 1975 تاوەکو 2017دا، دەوڵەتانی دەرەوە، لە پێکدادانە کوردییەکانی ئەم ناوچەیەدا نزیکەی 108 جار یارمەتیی هێزە کوردییەکانیان داوە کە سووریا بە 29 جار و ئێرانیش بە 27 جار لە سەرەوەی لیستەکەوەن. لەوەشدا سووریا 15 جار یارمەتیی پەکەکەی داوە و ئێرانیش نۆ جار لە دژی تورکیا یارمەتیی ئەو رێکخراوەی داوە.

ئێستا سووریا خەریکی پرسەکانی خۆیەتی، هەروەهاش وادیارە ئێران بەهۆی گرژییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و رۆژئاوا، جارێ بە تەمایە لە ئاستی رکابەرییەکانی خۆی لەگەڵ تورکیا کەم بکاتەوە. لەلایەکی دیکەشەوە، لەوانەیە بۆ پەکەکەش ئەوە روون بێت کە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانە و باڵادەستی درۆن و هێرشی ئاسمانی، دریژەپێدانی شەڕ لەم کاتەدا بە کەڵک نەیێت. بۆ تورکیاش کە لە دۆخێکی ئابووریی دژواردایە، شەڕێکی بەردەوام واتای قورساییەکی ئابووریی زۆر دێت کە دەتوانیت بۆ پارتی داد و گەشەپێدان هەواڵێکی باش نەبێت کە بە ئەنجامێکی خراپەوە لە دوایین هەڵبژاردنەکان دەرچووە.

هەڵبەت بەدەر لە هۆکاری ئابووری، پرسی کورد لەلای ئەردۆغان ریشەیەکی قووڵتری هەیە. هیچ گومانێکی تێدا نییە کە ئەردۆغان کە لە هەموو سەرکردەیەکی دیکەی تورکیا زیاتر لە دەسەڵات دا ماوەتەوە و چانسی ئەوەی هەیە کە لانیکەم تاوەکو چوار ساڵی دیکەش ئاڕاستەی سیاسەتی تورکیا بکات، لە هەمووان زیاتر لە پرسی کورد نزیک بووەتەوە. ئەگەر ریفۆرمەکانی پرۆسەی بە ئەندامبوون لە یەکێتی ئەورووپاش هەژمار بکەین، پارتی داد و گەشەپێدان لە ماوەی نێوان 2002 تاوەکو 2015، بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە 13 ساڵی حوکمڕانیی خۆیدا پرسی کوردی لە رۆژەڤی تورکیادا داناوە. لە 2003دا یاسای ژمارە 1587ی نفوسی گۆڕی و بەوەش رێگەی بۆ ئەوە کردەوە کە ناوی کوردی بۆ منداڵ ئازاد بکرێت و لە 2009شدا بە یاسایەک رێگەی بۆ پەخشی کوردی کردەوە. ئەمانەش بۆ وڵاتێک کە کاتی خۆی گوتنی هەر وشەیەکی کوردی سزای دارایی لە سەربوو، هەنگاوی سیمبوولیک و گرنگ بوون. ئەردۆغان لە ساڵی 2005دا دانی بە ‌هەڵەکانی رابردووی کۆماری تورکیا لە پرسی کورد دانا و، لە 2009شەوە پرۆسەی کرانەوەی کوردی دەستپێکرد. داوتر خاوەنداریی لە دانوستاندنەکانی ئۆسلۆ لەنێوان میت و پەکەکە کرد و پاشان لەنێوان 2013-2015 قۆناخی چارەسەری بەڕێوەبرد و لەو ماوەیەشدا، رۆڵی سوپا و دیدگای کەمالیستی لەو وڵاتەدا سنورردار کرد کە وەک بەربەستی سەرەکیی چارەسەری پرسی کورد و پرسە ئایینییەکان سەیر دەکران. لە دوای 2015وە بەهۆی کودەتای گولەنییەکان و دوورکەوتنەوەی ئاکپارتی و لایەنی کوردی لە یەکتر، پرسی کورد لە رۆژەڤی تورکیا چووە دەرەوە و گەڕێکی دیکەی پێکدادان دەستیپێکردەوە.

قسەکانی سەرۆککۆماری تورکیا لە دیاربەکر بەر لە دوایین کەمپەینی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دا لە ئاداری ئەم ساڵ دا کە تێیدا ئامادەیی خۆی بۆ دیالۆگ پیشاندا، لەگەڵ لێداونەکانی هەریەک لە سەلاحەدین دەمیرتاش، لەیلا زانا و ئەحمەد تورک، کە ئەردۆغانیان وەک سەرچاوە و کەسی خاوەن توانا بۆ چارسەری پرسی کورد ناو هێنابوو، هیوایەکی بۆ گەڕێکی دیکەی دانوستاندن زیندوو کردبووەوە.

عێراق لە ناوبژیوانیکردنی ئێران و سعودیەوە ئەزموونێکی گرنگی هەیە، تەوقیتی ئێستاشی بۆ خستنەڕووی دیالۆگێک بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا لەڕووی سیاسەتی نێودەوڵەتییەوە گونجاوە، دیارە ئەگەر بەڕاستی بێت و کاری بۆ بکات. بەتایبەتیش وەک بەرپرسێکی عێراقی گوتی پەیامێکیان لە پەکەکەوە بۆ هاتووە سەبارەت ئامادەییان بۆ دیالۆگ لەگەڵ تورکیا.


بێگومان عێراق دەتوانێت سوود لە توانا و خواستی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستانیش بۆ چارەسەری ئاشتیانە و نەمانی شەڕ وەربگرێت. ئەمە بێجگە لەوەی کە خودی سەرۆککۆماری تورکیاش هۆکارێکی یەکلاکەرەوەیە، چونکە لە راستی دا، وەک ئەوەی کە ئەحمەد تورک و لەیلا زانا باسیان کردووە ئەدرێسی چارەسەری پرسی کورد هێشا هێز و توانای ئەردۆغانە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览28
关于这个项目,您的评论!
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 22-04-2024
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 22-04-2024 (0 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 14-09-2024
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on14-09-2024
此产品最近更新( شەنە بەکر ):14-09-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览28
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
马斯图拉·阿达兰
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
加扎利
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
皮兰沙赫尔
烈士
玛莎·阿米尼之死
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
玛莎·阿米尼之死
新项目
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  535,263
图片
  110,428
书籍
  20,314
相关文件
  104,559
Video
  1,567
语言
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
301,394
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,296
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,089
عربي - Arabic 
31,072
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,672
فارسی - Farsi 
10,144
English - English 
7,630
Türkçe - Turkish 
3,671
Deutsch - German 
1,746
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
小组
中国的
传记 
9
的地方 
4
文章 
3
烈士 
1
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
323
PDF 
31,485
MP4 
2,567
IMG 
202,078
∑   总计 
236,453
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.92
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!