لەبەر چەند هۆیەک پاشناوی باوکی لە دادخاکانەوە دەگۆڕێت بۆ دەرزی.
ساڵی 1957، لە شاری #بۆکان# لەدایک بووە. هەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانی وتن و فێربوونی مۆسیقا بووە. گوێی بەدەنگی مامۆستا حەسەن زیرەک و... و فۆلکلۆری پڕ لەحەز و تاسەو خۆشەویستی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی بۆکان کراوەتەوە.
برای گەورەی، محەمەد، کەخاوەنی دەنگیکی بەسۆز بوو، کاریگەرییەکی یەکجار زۆری لەسەر دانا و هاندەر و سەرچاوەی حەز و خۆشەویستی بووە بۆ دونیای گۆرانی. دەکرێ بگوترێ ئەو هەوەڵین مامۆستای بووە کە بەداخەوە بۆ خۆی درێژەی بەم ڕێبازە نەداوە.
ژەندنی ئامێرەی کەمان، لای مامۆستایان ئەمیر مینایی و ڕەشید فەیز نەژاد فێر بووە. ساڵی 1976 بۆ ماوەی بیست ساڵ مامۆستای قوتابخانەبووە. لە 1986 تا 1991 چوار بەرهەمی هونەریی پێشکەش کردووە. ساڵی 1991 بەهۆی دەست بەسەری و نەبوونی ئازادی لەلایەن ڕژێمی ئێران دەرفەتی گۆرانیی لێ ستێندرا و لە کاری مامۆستاییش لا بردرا و ئێستا دوور لەنیشتمان لە بریتانیا دەژی. سەرجەمی ئاڵبۆمەکانی تا ئێستا (2007) پێنج دانەن. دواتر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری بۆکان جێ دەهێڵێت، ڕوودەکاتە هەندەران، لە وڵاتی ئینگلتەرا دەژی. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 8,334 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!