لەساڵی 1969 لەشاری #هەڵەبجە#ی شەهید لەدایک بووە، حەمودی خێزان دارەو سێ کوڕی هەیەلەوڵاتی سوید دەژین لەشاری مالمۆ.
حەمودی بۆ ماوەی دوو ساڵ یاریزان و ڕاهێنەری گروپێکی کوردی بووە لەشاری مالمۆ، حمودی هاندەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بوو زۆر حەزی بەبینینی یاری دەکرد هەموو جارێک دەی گوت خۆزگە منداڵەکانم لەداهاتوودا ببونایە بەیاریزانێکی باش و لەیەکێک لەیانەکانی ئەوروپا یاریان بکردایە و خەونی پیوەدەبینی بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەخۆشیەکی کوشندە (شیر پەنجە) کەماوەیەکی زۆرە دەناڵێنێت پێوەی لە 12-10-2007 لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان کۆچی دوایکرد.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,978 անգամ