ساڵی 1951 لە شاری #مەهاباد# لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕشتەی جوگرافیای ئابووری لە زانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لە ساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو ڕشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار ڕووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لە ساڵی 1989وە لە وڵاتی سویدە. ماوەی دە ساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
دوای ماوەیەک بەربەرەکانیی لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، ڕێکەوتی 09-04-2013 لە تەمەنی 62 ساڵی دا لە نەخۆشخانەی ''کاڕۆڵینسکا''ی شاری ستۆکهۆلمی وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 113,381 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!