قاسم سەدری قازی ساڵی 1908 لە شاری #مەهاباد# لەدایکبووە و هەر لە مەهابادیش خوێندوێتی.
سەدری قازی بە وەرگێڕانی زمانی بێگانەی فارسی و ڕێنوێنی هەژار و نەخوێندەوارەکانی بێتاوانی کورد، بەبێ هیچ مووچە و پارەیەک لە فەرمانگە دەوڵەتێکاندا یارمەتیی دەکردن. لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا خاوەنی جێگای ڕێز و خۆشەویستی بووە.
سەدری قازی لە دەوورەی چواردەی گۆنگرەی شورادا، بەنوێنەری مەهاباد هەڵبژێردراوە. لە سەردەمی جووڵانەوەی دیموکراتی کوردستاندا، لە تاران نوێنەری کۆنگرەی شورای میللی بووه.
دوای پەلاماردانی کوردستان سەدری قازیش گیرا و هێنایانەوە مەهاباد. کاتێک لەگەڵ براکەی پێشەوا و ئامۆزاکەی حەمە حسێن خان لە چوارچرای مەهاباد هێنایانە ژێر پەتی سێدارەوتی: ئێمە بەتاوانی ئەوە دەکوژن، چونکە نەبووینە ناپاکی نەتەوەکەمان. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 9,745 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!