ناوە ڕاستەکەی عەبدوڵڵایە، کوڕی سەید حەمەدەمینی ئیسحاقییە. ساڵی 1310 (1931) لە گەڕەکی هەرمەنیانی #مەهاباد# لە دایک بووە. لە ساڵی 1938 لە خوێندنگەی سەرەتایی پەهلەوی لە مەهاباد، دەخرێتە بەر خوێندن. ڕووداوەکانی 1941 1946ی مەهاباد، کاریگەریی گەورەی لەسەر دادەنێت و ئەم ساڵانە وەک دەستپێکی تێکۆشانی سیاسی ئەحمەد تۆفیق دێنە هەژمار و خۆیان لە ڕێکخستنەکانی لاوانی ئەو کاتدا دەبینێتەوە. ئەحمەد تۆفیق لاوترین و ئازاترین ئەندامی کۆمیتەی مەهابادی #حیزبی دیموکراتی کوردستان# دەبێت و لە سەرجەم چالاکییەکانی حیزب لەو شارەدا لە ڕیزی پێشەوە دەبێت و خۆی دەنووێنێت.
ئەحمەد تۆفیق تا ئەو کاتەی گیان لەدەست دەدات، بە ڕەبەنی دەمێنێتەوە و ژن ناهێنێت. ڕۆژنامەنووسێک بەناوی شمیدت دەڵێت لە ژیانیدا زۆر کەس پێیان خۆش بوو خزمایەتی لەگەڵدا بکەن، بەڵام ئەحمەد بڕیاری هاوسەرگیری هەمیشەیی لەگەڵ وڵاتەکەی دابوو.
ساڵی 1973 جەللادەکانی #بەعس# و بە فەرمانی #نازم گزار#ی بەڕێوەبەری دەزگای ئەمنی عێراق دەستبەسەر کراو لە زیندانی (#ئەبووغرێب#) لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتیان. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 39,437 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!