شێخ حەسەنی #گڵەزەردە# کوڕی شێخ محەمەدی #نۆدێ#یە، ساڵی 1665ی زایینی لەگوندی (نۆدێ) لەدایک بووە، لای شێخ عەبدوڵڵای سوێری و لەلای زۆر لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆی خوێندنی ئایینی تەواو کردووە، بۆ وەرگرتنی زانست چۆتە بەغدا و شارەکانی تری دەوروبەر، پاشان چۆتە گوندی گڵەزەردە و لەوێ نیشتەجێ بووە. شێخ حەسەن بەپێی کەوتنەوەی تیشکی خۆر ڕۆژمێرێکی دروست کردووە لەنێو مزگەوتەکەی گڵەزەردەدا دایناوەو و زانیارییەکی باشی لەبواری (ئوسترلاب) دا هەبووە و بەپێی جوڵەی مانگ و ئەستێرەکان توانیویەتی داهاتنی وەرزو بۆنە ئایینیەکان دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی ناوچەکانی دەوروبەری بتوانن دەستپێکردن یان کۆتای هاتنی بۆنەو وەرزەکان بزانن. شێخ حەسەن لەسەر شاخی گڵەزەردە شوێنێکی دروست کردووە ئاگری تێدا کردۆتەوە ئەو شوێنە بە (بەردە ئاگرەکە) ناسراوە. ساڵی 1764 لەگوندی گڵەزەردە کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێش نێژراوە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,433 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!