لەدایک بووی 1963 ی گوندی پەروێزخانی سەربە شارۆچکەی خانەقینە، ناوبراو لەعەشیرەتی جمورە، باوکی جەلالی بووە و لەگەڵ تاڵەبانی لە ساڵی شەستەکاندا چووەتە هەمەدان، پاش گەڕانەوەیان لە ئێران دوابەدوای نسکۆی 74 گەرمیانی لە تەمەنی 12 ساڵییەوە یەکێتی نیشتمانی خۆشویستووەو پاشان بووە بەیەکێتی و لە ساڵانی هەشتادا لەدەربەندیخان سەرپەرشتی خۆپیشاندانێکی کردووە.
لە ساڵی 1984-1985پەیمانگای تەندورستی سلێمانی تەواوکردووە، لە ساڵی 1980 تا ناوەڕاستی 1984 بیری مارکسی هەبووە، کاریگەریی بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ئێرانمانی لەسەر بووە، لەگەڵ عەدنان عوسمان (سەرنووسەری ڕۆژنامەی ڕۆژنامە) و فەرهاد خانەقینی، ئاڵای شوڕش بووە، پاشان بەکاریگەریی مامۆستا حەسەن شەمێرانی کەئێستە ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکگرتوی ئیسلامییە دەستی کردووە بەنوێژ کردن و لە1986 بووە بە ئیخوان لە 1988 بەهۆی وتارەکانی مامۆستا کرێکارەوە وازی لە ئیخوان هێنا، پاشان لەناوەڕاستی 1988-1989 پەیوەندی کردووە بەبزووتنەوە ی ئیسلامییەوە، لە ڕێگەی حەسەن حەدادی خەڵکی چوار قورنەوە پەیوەندی کردووە بەخەتی م.عەلی باپیر.
لە 1996 بووە بە ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی پاشان بووە بەیاریدەدەری نووسینگەی سەربازی، لە هەمان کاتدا جێگری لێپرسراوی محوەری خورماڵ بووە تاکوو ڕاگەیاندی کۆمەڵ، پاش یەکبوون لەگەڵ م.کرێکار کران بەئەندامی مەکتەبی سیاسی.
پاش ڕاگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامی پۆستی لێپرسراوی نووسینگەی سەربازی و ئەندامی دەستەی کارگیڕی وەرگرت، لەیەکەمین کۆنگرەی کۆمەلی ئیسلامی جارێکی تر کرایەوە بەئەندامی مەکتەبی سیاسی.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 13,955 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!