لە زمانی خۆیەوە:
ناوی تەواوم (فازڵ ڕەشید ساڵح)ە، لە ساڵی 1963 ئەو ساڵەی #حەرەس قەومی#یەکان باشووری کوردستانیان خەڵتانی خوێن و ئاگرو مەرگ کرد، لە گوندی (#کتکە#)ی سەربە شارۆچکەی #پردێ#ی سەر بە پارێزگای کەرکووک لەدایکبووم. بەڵام لە ڕەگەزنامە بە لەدایکبووی 1965 تۆمار کراوم. تا پۆلی پێنجەمی سەرەتاییم لە گوندی کتکە خوێندووە، دوای هەرەسی #شۆڕشی ئەیلول# لە گوندەکەمان ڕاگواستراین و چووینە گوندی #قەرەبەگ# و پاشان بۆ ناو شارۆچکەی پردێ. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیم لە پردێ تەواو کردووە. ساڵی 1983 خانەی مامۆستایانی کەرکووکم تەواو کرد، هەمان ساڵ لە گوندی دەرماناو بە مامۆستا دامەزرام. لە کۆتایی ساڵی (1980)وە پەیوەندیم بە ڕێکخستنەکانی حزبی سۆسیالیستی کوردستان کرد. ساڵی 1984 دوای ئەوەی ڕێکخستنەکانی حزبی سۆسیالیست لە پردێ ئاشکرا بوو بوومە پێشمەرگە لە ڕیزی حزبی سۆسیالیستی کوردستان/ ئیتجاهی دیموکراتی شۆڕشگێر. لە ساڵی 1986 بوومە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ئاڵای ئازادی و گۆڤاری پێشکەوتنی سەردەمی شاخ. هەر لەکاتی پێشمەرگایەتی لە ئەنجامی هەڵوێست وەرگرتن لە سەرکردایەتی ئەوکاتەی حزبی سۆسیالیستی کوردستان/ ئیتجاهی دیموکراتی شۆڕِشگێر، دەسگیر کرام و لەکاتی گواستنەوەم بۆ بارەگای سەرکردایەتی حزبی ناوبراو لە ڕێگا لە گوندی (بانێ)ی سەر بە دینارتە ڕامکردو لە ژێر فشارو بەناچاری لە سەرەتای 1988دا تەسلیم بە ڕژێم بوومەوە.
لە ڕاپەڕینی بەهاری 1991 لەگەڵ چەند برادەرێک و بە پاڵپشتی جەماوەری شارەکە و بەبێ بەشداریکردنی هێزی پێشمەرگە شارۆچکەی پردێمان لە دەستی بەعس ڕزگار کرد.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1820/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=رابەر ڕەشید ساڵح=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1820/0001.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی 1994 جارێکی دیکە گەڕامەوە پیشەی مامۆستایەتی و لە بنەسڵاوە بوومە مامۆستا. لە ئاکامی مل نەدانم بۆ هیچ یەکێک لە دوو حزبەکە لە ناوەڕڕستی نەوەدەکاندا ناخۆشترین ژیانم بەسەر بردووەو ڕۆژی وا هەبووە، دینارێکی ئاسنم لە گیرفان نەبووە.
اڵی 1992 لەگەڵ چەند برادەرێکدا (رێکخراوی دەستەی ڕاپەڕین)مان دامەزراند. ساڵی 1995 بەشداری کۆنفرانسی دامەزراندنی (بزووتنەوەی جوتیارانی کوردستان)م کرد، هەر لەو کۆنفرانسەشدا دەستەی ڕاپەڕین لەگەڵ بزووتنەوەی جوتیاراندا بوونە یەک ڕێکخراو. ئەندامی بەشی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی جووتیاران بووم. لەدوای پەلاماری یەکێتی بۆسەر بزووتنەوەی جووتیاران بوومە سەرنووسەری بڵاوکراوەی پاڵە کە زمانحاڵی بزووتنەوەی جووتیارانی کوردستان بوو. ساڵی 1997 بەرنامەی دەنگی جووتیارانم لە ڕادیۆی ئازادی هەولێر ئامادە دەکردو هەمان بەرنامە بۆ سەرجەم ڕادیۆکانی ئازادی (شەقڵاوەو سۆران و سلێمانی و چەمچەماڵ و کەلار)ی حزبی شیوعی کوردستان ڕەوانە دەکراو پێشکەش دەکرا، هەر هەمان ساڵ بوومە سەرنووسەری بڵاوکراوەی (دەنگی جووتیاران) سەرەتا بەناوی (لالۆ جافەر) و دواتریش بەناوی (رابەر ڕەشید). لە بەهاری 2003 بەهاری ڕووخانی بەعس بۆ ماوەی سێ ڕۆژو سێ شەو وەکو پەیامنێری تەلەڤزیۆنی ئازادی کەناڵی هەولێر، پەڕینەوە بانی ساڵەیی و ڕاپۆرتێکی دەگمەنمان لەسەر ناوچەکەو بێ دەسەڵاتی سوپای ڕژێم ئامادە کرد کە لە هەولێردا دەنگی دایەوە. لە یەکەم ڕۆژی ڕزگارکردنی پردێ و کەرکووک وەکو پەیامنێری تەلەڤزیۆنی ئازادی یەکەم ڕاپۆرتمان لەسەر ڕزگارکردنی پردێ و دووبزو کەرکووک گەیاندەوە هەولێر کە زۆربەی خەڵکی باوەڕی نەدەکرد کەرکووک ڕزگار کرابێ.
لە ڕۆژانی (5 و 6ی ئەیلولی 2003) لەگەڵڕ ژمارەیەک ڕۆشنبیری شارۆچکەی پردێ یەکەم کۆنفرانسی (سەنتەری ڕۆشنبیری پردێ)مان دامەزراند و بە سەرۆکی سەنتەرەکە هەڵبژێردرام.
هەر لە ساڵی (2003)وە سەرنووسەرو بەرپرسی هەردوو بڵاوکراوەی (پردێی برایەتی) و (پردێی ئازاد)م. (پردێی برایەتی) لەلایەن کۆمیتەی پردێی حزبی شیوعییەوە دەردەکرا. پردێی ئازادیش سەنتەری ڕۆشنبیری پردێ دەریدەکات و تا ئێستا سەرنووسەریم.
لە نیسانی (2008) وە ئەندامی لقی کەرکووکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانم. ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهانیشم. پەیامنێری تەلەڤزیۆنی ئازادی کەرکووکیشم.
جگە لە نووسینی بابەت و ڕیپۆرتاژو کاری ڕۆژنامەوانی دیکە، بەکاری وەرگێڕانەوەش خەریکم و کتیبێکم بەناوی (پێشەکییەک بۆ زانستی ڕاگەیاندن) لە نووسینی دکتۆر حەبیب کەرکووکی وەرگێڕاو دەزگای موکریان بەچاپی گەیاند.
دوو ڕۆمان و سێ پەڕتووکی وەرگێڕدراو لەسەر بوارەکانی ڕاگەیاندن ئامادەی چاپن. ئێستا قوتابی قۆناغی چوارەمی زانکۆی هۆڵەندەی حوڕم لە کەرکووک/ کۆلیژی ڕاگەیاندن بەشی ڕۆژنامەنووسی.