ساڵی 1944 لە گەڕەکی #چوارباغ# لە شاری #سلێمانی# لەدایک بووە.
لە ساڵی 1964 هەڵبژێردراوە بۆ یانە و هەڵبژاردەی سلێمانی و هەر لەو ساڵەدا یەکەم یاری بۆ یانەی سلێمانی کرد لەگەڵ یانەی کارەبای بەغدا لە یاریگای ئیدارە مەحەلی سلێمانی، عەلی لەتیف یاریزانی تۆپی پێ و باسکە و گۆڕەپان و یاری بالە بوو پاشان بووە بە ڕاهێنەری یانە و هەڵبژاردەی سلێمانی لە یاری تۆپی پێ و باسکە پاشان ناوبژیوانی پلە یەک بووە لە تۆپی پێ و باسکە.
شانبەشانی وەرزش کەسایەتییەکی ناسراو بووە لە هونەری شێوەکاری و چەندین پێشانگای کردووەتەوە لە وڵاتەکانی ئەوروپا و یابان و کەنەدا و چەندین وڵاتی تر، ماموستا عەلی دەستی هەڵبەستیشی هەبووە و کوڕەکەشی بە ناوی دیلان یەکێکە لە گۆرانیبێژە سەرکەوتووەکان.
لە 18-07-2009 کۆچی دوایی کردووە. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 9,494 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!