سۆران لە (02-08-1979) لە شاری دەربەندیخان لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی هەرلەم شارەدا تەواوکردووە، لە ساڵی 1999 لە کۆلێژی سامانی تەندرووستی ئاژەڵ لە زانکۆی سلێمانی وەردەگیرێت و سەرکەوتوانەلە ساڵی (2003) بەپلەی زۆرباش بڕوانامەی بەکالۆرێس وەردەگرێت، لە ساڵی 2004 وەک ئەندازیاری کشتوکاڵی لە فەرمانگەی کشتوکاڵی دەربەندیخان دادەمەزرێت.
سۆران، جگە لەوەی وەک گەنجێکی خوێن گەرم و نیشتمانپەروەر لەناو تەواوی هاوڕێکانیدا دەناسرێت، بەهەمان شێوەش گەنجێکی بەئاگا و ڕۆشنبیرێکی واقیع بین بوە.
سۆران بۆ سەرخستنی پڕۆژەکانی گەنجان و بەئاگاهێنانەوەی گەنجان بەتایبەتیی قوتابییانی زانکۆی سلێمانی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی تریدا لە شاری سلێمانی ڕۆژنامەیەک بەناوی (خوێندنی لبیڕاڵ) دەردەکەن، کە ئەو ڕۆژنامەیە دەبێتە سەکۆیەک بۆئەو گەنج و خوێنداکارانەی کە هیچ سەکۆیەکیان نییە تا دەنگی تێدە هەڵببڕن و تەعبیر لە بیرو بۆچونەکانیان بکەن، سۆران لەم هەوڵەیاندا سەرکەوتوانە بەردەوام دەبێت، تائەو کاتەی دوای پرس و ڕاوێژکردن بەهاوڕیکانی و زیاتر فراوانکردنی مەوداکانی ئازادی بیروڕای جیاواز بیرلە دەرکردنی ڕۆژنامەیکی تر دەکاتەوە و دوای چەندین کێشە و درووستبوونی لەمپەڕ لە بەردەم ئاواتەکانیدا، دواجاربڕیاری دەرکردنی ڕۆژنامەیک دەدات بەناوی (شوناس) کە خۆی دەبێتە خاوەنی ئیمتیازی ڕۆژنامەکە، بەڵام بەداخەوە لە دوای دەرچونی (2) ژمارە لە ڕۆژنامەی (شوناس) لەبەر نەبوونی توانای ماددی و هاوکاری نەکردنی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە، ڕۆژنامەکە ڕادەگرێت، بەڵام خۆی وەک گەنجێک و وەک خوێنەرێکی جدیی بەردەوام دەبێت لە هۆشیارکرۆدنەوەی کۆمەڵگەو گەنجان و قوتابانی هاوڕێی.
سۆران ئەو کاتەی لە زانکۆی سلێمانی دەبێت بەشداری چەندین چالاکی کردووە لەوانە: کاتێک وەزارەتی خویندی باڵا بڕیاری برینی دەرماڵەی خۆێندکاران دەدات سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکانی زانکۆی سلێمانی دەکات و بەهۆی بەردەوام بوونیان وەزارەتی خوێندنی باڵا و حکومەت ناچار دەبەن کە دەرماڵەی قوتابییان سەرف بکەنەوە، لە ساڵی (2002) ئەو کاتەی کە ڕژێمی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و هێرش دەکاتەسەر ناوچە سنووریەکان، سۆران وەک گەنجێکی هەڵسوڕاو بەشداری لە خۆپیشاندانی قوتابییانی زانکۆی سلێمانی دەکات و بەبەرچاوی میدیاکانی ناوخۆ و جیهانەوە ئاڵای تورکە کان دەسوتێنێت و پاشان دەسەڵاتی کوردی بۆ ئەوەی هەمیشە نۆکەری خۆیان بۆ تورکەکان بسەلمێنن لەڕاگەیاندنە ڕو زەردەکانیاندا، هێرش دەکەنەسەر خۆپیشاندەرەکان و لە تورکە فاشیستەکان دەپاڕێنەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر وەک نۆکەر قبووڵیان بکەنەوە.
سۆران لەسەرتای دامەزراندی (گرووپی ئازاد) وەک ئەندامێکی چالاک لەگەڵ هاوڕێکانیدا لە شاری دەربەندیخان بەردەوام دبێت لە خزمەتکردنی داخوازیەکانی خەڵکی شاری دەربەندیخان، لە کاتی خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی (15-07-2003) دا لە دوای ئەوەی داواکاریەکانی خەڵکی دەگەیەنن بە کاربەدەستانی شارەکە، لەلایەن بەرپرسە ئیداریەکانی ئەو کاتەی پارێزگای کەرکووک و ئاساییشی دەربەندیخان، ئەو خۆپیشاندا بە مەترسیەک بۆ لەدەستدانی کورسییەکانیان دەزانن و لە دوای تەواو بوونی ڕێپێوانەکەی ڕۆژی (15-07-2003) دەکەونە بەر هێرشی ئاساییشی دەربەندیخان و دور لەهەمو بەهایەکی مرۆیانە و دڵ ڕەقانە پەلاماری چەند گەنجێک ئەدەن و چەندین گەنجی تریش زیندانی دەکەن کە سۆران یەکێک بو لەو گەنجانە.
بۆئاشکرا کردنی سەرمایەی وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم و ئەندام پەڕڵەمانەکانی (9) کەس لەگەنجانی دەربەندیخان بەرلە هەر کەسێکی سیاسی و ڕۆِشنبیری لە کوردستاندا یەکەمین کەسانێک بوون کە ئەو داواکاریانەیان لەڕیگەی ئەندام پەڕڵەمان (محەمەدی حاجی مەحمودی گولە خانە) وە گەیاندە پەڕڵەمانی کوردستان، کەسۆران یەکێک بو لەو گەنجانە.
(سۆران) وەک گەنجێ چالاک و ڕۆشنبیر هەمیشە لەپێشەوەی گەیاندنی داواکارییەکانی خەڵک بووە بە دەسەڵات، لەخۆپیشاندانەکەی ڕۆژی (07-08-2006) یەکێک بو لە گەنجە پێشەنگەکانی ئەو خۆپیشاندانە و لەکاتی پەلاماردانی گەنجەکاندا لەلایەن هێزەکانی ناوخۆ و پیاوانی دەسەڵادارەوە ورەی گەنجانی بەرزکرد و وەتەوە تا بۆ ئەوەی بەشێوەیکی شارسانیانە لەبەرانبەریان بووە ستتنەوە، بەڵام دڵ ڕەقی و بێبابکی هێزەکانی ناوخۆی حکومەت لەم شارەدا گەیشتە ڕادەیەک کە بەشێوازێکی نا ئینسانیانە هەرچی دەهاتە بەردەستیان وەردیان دەکرد و گوللە بەجێماکانی بەعسییەکانیان دەنا بە جەستەی گەنجانەوە و چەندین گەنج دەستگیرکرا کە یەکێک لەو گەنجانە (سۆران) بو، دوای مانەوەی سۆران وهاڕیکانی لە زیندانی کانی گۆمەوە و زیندانی سەرشەقام لە شاری سلێمانی بۆماوەی پانزە ڕۆژ و دوای ئازادکردنیان، لەلایەن گەنجان و خەڵکی شاری دەربندیخانەوە وەک پاڵەوان پێشوازیان لێکرا، بەڵام هەزارە داخ و ئەفسوس بۆ سۆرانی هاوڕی و خۆشەو یستمان، سۆرانی هەمیشە لەیادمان، سۆرانی دەم بەخەندە و قسەخۆشمان لە ڕۆژی (31-07-2009) دوای ململانیەکی توند لەگەڵ نەخۆشیدا بۆدواجار بەجێی هێشتین و تەنا یادگاری و ئەزموونەکانی بەجێهێشت.