رێکخراوێکی پیشەیی خوێندکاریە، وەک یەکەمین ڕێکخراوی خوێندکاری ئیسلامی کوردی ساڵی 1986 دامەزراوەو لە 24-06-1991 بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوە، خاوەنی 8 بەشی سەرەکی و 15 ناوەندە لە سەرجەم شاروو شارۆچکەکانی کوردستاندا، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی ڕێکخراوە قوتابی و خوێندکارییەکانە، وەک زمانحاڵ مانگی 2 جار ڕۆژنامەی (وەرچەرخان) بڵاودەکاتەوە، و ماڵپەڕێکی ئینتەرنێتی بە ناوی (ئاژانسی هەواڵی زانکۆکورد www.zankokurd.org)ە، جگە لە چەندین بڵاوکراوەی لۆکاڵیتر. بارەگای مەکتەبی سکرتارییەتی لە سلێمانیە، چەندین پڕۆژەی نمونەیی پێشکەش کردووە لەوانەش: (پڕۆژەی سومبولی نوور، پڕۆژەی دۆستانی موحەممەد (صلی اللە علیە و سلم)، پڕۆژەی خولی درێژخایەنی سەرکەوتن بۆ قوتابیانی پۆلی شەشەم کە ساڵانە نزیکەی 5000 هەزار قوتابی پۆلی شەشەم لە ئەستۆ ئەگرێت،... تاد)، تا ئێستا 3 کۆنگرەو 6 کۆنفرانسی ناوخۆیی بەستووە، لە ماوەی تەمەنی دامەزراندنیەوەو تا ئێستا لە پێناو بوار کردنەوە بۆ گەنجان 15 جار سکرتێری خۆی گۆڕیوە... خاوەنی نزیکەی 50،000 هەزار ئەندامە لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا.
بۆ پەیوەندیکردن:
ئیمەیل:
kso_1986@yahoo.com
ehsanzalmi@yahoo.com
ژمارەی مۆبایل:
07703552533
07501110799
وێبسایت:
www.zankokurd.org
تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (zana) لە: 27-09-2009 14:52:08
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 10,294 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!