بەناوبانگترین مزگەوتەکانی #سلێمانی#یە، گۆڕی #کاک ئەحمەدی شێخ# و شێخ مەحمودی نەمری لێیە.
مزگەوتی گەورەی سلێمانی دروستکەری ئیبراهیم پاشای بابان بووە کە دروستکەری شاری سلێمانی بووە گەورەترین و بەناوبانگترین مزگەوتی سلێمانی بووە، یەکەم مامۆستای ئەم مزگەوتە شێخ مارفی نۆدێ بووە، پاش کاک ئەحمەدی شێخ سەید غەوسە و شێخ محێدینی سەید غەوسە خەتیبی بوو، لە زەمانی کاک ئەحمەد دا حاجی مەلا عەزیزی دێلێژەیی کراوە بە واعیز، لە سەردەمی شێخ مەحمودی نەمردا شوێنی کڵپەسەندنی جۆشی نیشتمان پەروەریی بووە، تەرمی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی نەمر لەوێ نێژراون. یەکەم مزگەوت بووە کە نوێژی هەینی تیا کراوە و گۆڕی پاشاکانی بابان لەوێیە. یەکەم منارە لە سلێمانی لەم مزگەوتەدا دروستکراوە لەسەر بڕیاری سوڵتانی عوسمانی سوڵتان عەبدولحەمید لە ساڵی 1308ی کۆچی، لە ساڵی 1998دا لەسەر ئەرکی هەڤاڵ مام جەلال مەرقەدی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی نەمر تەعمیر کرا و قوببەیەکی جوان و قەشەنگی بۆ دروستکرا.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 27,385 անգամ