ناو: عەتا
نازناو: عەتا قەرەداغی
ساڵی لەدایکبوون: 1973
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
عەتا قەرەداغی لە ساڵی 1973 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ئامادەییی پیشەییی لەوێ تەواو کردووە. ھاوسەرگیریی کردووە و خاوەنی دوو کوڕ و کچێکە.
عەتا لە ساڵی 1993 لە ڕێگەی #ئەنوەر قەرەداغی#یەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و ھەر لەو ساڵە یەکەم گۆرانیی خۆی بەناوی ئازیز ئەمشەو لە کەناڵی گەلی کوردستان بڵاو کردووەتەوە. ھەروەھا ھەندێک کاری لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی کردووە. عەتا تا ئێستا 2023 تەنیا دوو ئەلبوومی بە ناوەکانی سرووتی ئەوین لە 2004 و جوانە لە تۆ لە 2008 بڵاو کردووەتەوە، کە ئەلبوومی جوانە لە تۆ لە تاران تۆمار کرا. ھەروەھا عەتا بە ئیشەکانی #عەباسی کەمەندی# کاریگەر بووە. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,152 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!