ساڵی 1977سلێمانی لەدایک بووە، بەکالۆریۆسی لە کۆمەڵناسی هەیەو تێزی بەکالۆریۆسەکەی کۆمەڵناسی سیاسی بووە.
بەڕێوەبەری نوسینی ڕۆژنامەی (ڕا)بووە لەکۆلێژی ئاداب بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری "سەنتەری ئاڵا "بووە بۆ پەرەدان بەتوانای ڕۆشنبیری و هونەری قوتابیان
ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەیەک بووە لە تەلەفیزۆنی کوردستان بەناوی (هەر جارە پرسێک)کە بەرنامەیەکی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی بووە.
توێژەر و تیم لیدەر و سوپەر فایزەر بووە لەرێکخراوێکی ئەمریکی بەناوی دەزگای بەرزکردنەوەی ئاستی دیموکراسی.
دەستەی دامەزرێنەری گۆڤاری توێژینەوەبووە.
دەستەی دامەزرێنەر و ڕێکخەری گشتی پڕۆژەکانی ڕێکخراوی تواناسازی لاوانی کوردستان بووە.
سکرتێری نوسینی هەفتەنامەی گەنج لاندبووە
بەرپرسی فایلی کۆمەڵایەتی ڕۆژنامەی خەبات بووە
بەرپرسی ناوەندی ئایندە بووە بۆ پرسەکانی گەنج.
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان.
ئەندامی کۆمەڵەی کۆمەڵناسانی کوردستان.
سەرۆک و وتەبێژی لیژنەی باڵای هەڵمەتی 25 ساڵ.
سەرپەرشتیاری گشتی لیژنەی پاڵپشتی کاندیدی گەنج بۆ پەڕڵەمان.
کاندید و وتەبێژی لیستی کوردستانی بووە لەهەڵبژاردنەکانی 2009.
چەندین نووسین و بابەتی لەرۆژنامە و گۆڤارەکان سەبارەت بەپرسەکانی گەنجان و پرسە کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسیەکان بڵاو بۆتەوە.
ئێستا ڕاوێژکار و یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ کاروباری گەنجان و کۆمەڵگەی مەدەنی