ساڵی 1961 لە شاری #کەرکووک# لە دایک بووە.
-خوێندنی سەرەتایی وناوەندی و دوا ناوەندیی لە شاری کەرکووک تەواوکردووە.
- ساڵی 1980 لە کۆلێژی ئادابی موستەنسریە لە بەغدا /بەشی زمانی فەرەنسی وەردەگیرێ،
- 1984 بەڵگەنامەی بەکالۆریۆس لە زمانی فەرەنسی وەردەگرێت.
- 1986 دەچێتە شاخ و لە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و لەنێو باڵی شۆڕشگێڕانی کوردستانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکات.بە تایبەتی لە کاری ڕۆژنامەگەری.
- ساڵی 1995 لە بەشی فەرەنسیی گوێبیستیی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کار دەکات.
- ساڵی 1997 لە دەزگای گوڵان و ڕۆژنامەی برایەتی کاردەکات.
- ساڵی 1999 لەگەڵ دامەزراندنی سەتەلایتی کوردستاندا وەکوو ئامادەکاری بەرنامە کاردەکات لە پاشاندا چەندین بەرپرسیارییەتی دەگرێتە ئەستۆ وەکوو بەڕێوەبەرایەتیی بەرنامە ڕۆشنبیری و سیاسییەکان هەروەها لەگەڵ ئازاد کردنی شاری کەرکووکدا نووسینگەی سەتەلایتی کوردستان لەوێدا دادەمەزرێنێ و ساڵ و نیوێک بەڕێوەی دەبات.
- ئێستا وەکوو شارەزا لە #وەزارەتی ڕۆشنبیری#ی حکومەتی کوردستان کاردەکا و جێگری سەرنووسەرێتی تاوی کۆمەڵایەتی دەکات و بەرپرسی لاپەڕەی کولتوورە لە ڕۆژنامەی خەبات.
- نووسەر لەم بوارانەدا نووسینی هەیە:
- ڕەخنەی ئەدەبی کە یەکەمین تیۆری ڕەخنەیی کوردیی لە ساڵی 1997 نووسیوەتەوە.
بە دەیان لێکۆڵینەوەشی لە بواری ڕۆمان و چیرۆک و شیعر وفۆلکلۆری کوردی نووسیوەتەوە.
- بواری فیکر و فەلسەفە کە چەندین نووسینی تیۆریی نووسیوە لەوانە بەرجەستە بوونی گەردوونی وشوێن و مانەوەو چەندین بابەتی تازە کە دەتوانن لەنێو بەرهەمەکاندا بیان خوێننەوە.
-لە زمانی فەرەنسەوە بە دەیان بابەتی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.هەروەها لە زمانی عەرەبی و ئینگلیزیەوە بۆ زمانی کوردی.
- لە بواری سیاسی چەندین پەرتووکی سەبارەت بە مەسەلەی کورد و مێژوەکەی نووسیوە هەروەها بە دەیان بابەتی دیکەی سیاسی.[1]