چیرۆکنووس و وەرگێڕە، ساڵی 1972 لە پیرانشار لەدایکبووە. وەک خۆی ئاماژەی پێدا بەهۆی هەلومەرجی سیاسییەوە نیوەی خوێندنی لە شار و بەشێکی لە شاخ نیوەناچڵ بووە. سەرەتای نووسین لەلای سلێمان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1995 کە شیعر و چیرۆکی نووسیوە و لەپەناشدا کاری وەرگێڕانی کردووە. دوو ساڵیش بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبیی پیرانشار بووە. سێ ساڵ ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ڕامان بووە و ئێستاش لە پیرانشار دەژی.
سلێمان دڵسۆز لەبارەی کتێبە چاپکراوەکانییەوە دەڵێت: کتێبە چاپکراوەکانم لە بواری وەرگێڕاندا ئەمانەن: 1ـ چیرۆکی شیرین بۆ مندالانی خوێن شیرین 2ـ ڕۆژێک لە تەمەنی ئیڤان دنیسۆڤیچ (رۆمان) 3ـ دیکتاتۆر چۆن دروست دەبن؟ (مێژوو) 4ـ کاتژمێر بیست و پێنج (رۆمان) 5ـ گاندی و ستالین (راڤە) 6ـ خەڵکی هەموو برای یەکن وتەکانی گاندی (لە ژێر چاپە).
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 6,219 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!