- گروپی کوردیی ئەنجوومەنی شاری کەرکووک بۆ چوارەم جار لە یاداشتێکدا داوای دواخستنی هەڵبژاردنی کەرکووکی کرد.
- بەهۆی هەڕەشەی تیرۆریستە عەرەبەکانەوە خێزانێکی کورد شاری ڕوومادیی جێهێشت و لە جەلەولا جێگیربوون.
- دۆزینەوەی 2 تەرمی کورد لە دووڕیانی قەرەقۆش - گوێڕ. ئەمانە پێش چەند ڕۆژێک لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە فڕێندرابوون و پاشان گوللەبارانکراون.
- یەکێتیی قوتابیانی کوردستان - پارتی، جارێکی تر لە دەروازەی ڕەحیماوای کەرکووک ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان نەخشاندەوە، ئەم ئاڵایە مانگی پێشوو لەلایەن ئامریکییەکانەوە کوژێنرایەوە.
- گروپێک کە ناوی خۆیی ناوە بازەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بۆ ماوەی 10 خولەک بورجی چاودێریی فڕۆکەخانەی سنەی ئاگربارانکرد.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 7,122 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!