لەساڵی 1992 لەلایەن کۆمەڵێک وەرزشەوانی شاری کەلارەوە دامەزرێندا، بەهۆی ئەوەی پێش ڕاپەڕین حکومەت مۆڵەی دامەزراندنی یانەکەی نەدابوو بە وەرزشەوانانی شارەکە.
یانەی شێروانە لەساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، یەکێک بوو لەیان هەرەبەهێزەکانی هەرێمی کوردستان و دواتریش لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هەرچەندە هیچ ساڵێک یانەکە نەبوو بە پالەوانی خولی یانە نایابەکان، بەڵام هەمیشە یانەیەکی ڕکابەری بەهێزبووەو هەمیشە لەڕیزبەندی سەرەوەی خولەکاندا بووە.
دوای ئەنجامدانی خولی سەرتاسەری یانەکانی هەرێمی کوردستان، یانەی شێروانە بەهۆی کەمی و نەبوونی بودجەوە دابەزی بۆ خولی پلە یەکەکان، پێشتریش زۆربەی یاریزانانەکانی ڕوویان لەیانەکانی شاری سلێمانی کردبوو، بەڵام دوای ساڵێک بە پلەی یەکەمی خولی یانە پلەیەکەکان سەرکەوتەوە بۆ خولی نایاب، کەچی دیسانەوە دابەزیەوە بۆ خولی پەلە یەکەکان.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 7,023 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!